Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 1
له پۆڵس، بانگكراو له‌سه‌ر خواستی خودا، تاببێ به‌نێرراوی عیسای مه‌سیح، هه‌روه‌ها له سۆستانیسی برامانه‌وه،
بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خودا له شاری كۆرنسۆس، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌عیسای مه‌سیحدا پیرۆزكراون، هه‌روه‌ها بانگ كراون تا پاكوپیرۆزبن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌هه‌موو شوێنێك به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح بانگ ده‌كه‌ن، خوداوه‌ندی ئێمه‌و ئه‌وانه. با ئاشتی‌و به‌ره‌كه‌تی خودای باوكمانو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ. هه‌میشه سوپاسی خودا ده‌كه‌م له‌پێناوتان بۆ ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێیبه‌خشیون له‌عیسای مه‌سیحدا، به‌هۆی ئه‌وه‌وه له‌هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، له‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی قسهكردنو زانیاری‌دا، به‌گوێره‌ی چه‌سپانی شایه‌تی عیسای مه‌سیح له‌ئێوه‌دا. ته‌نانه‌ت ئێوه ئیتر پێویستیتان به‌هیچ به‌هره‌یه‌كی ڕۆحی نابێ، كاتێ به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندن. ئه‌وه‌ی تاكۆتایی ده‌تانچه‌سپێنێ، تا بێكه‌موكوڕی بن له‌ڕۆژی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند. خودا پشتی پێ‌ده‌به‌سترێ، ئه‌و خودایه‌ی بانگیكردن بۆ به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌ی كه عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه.
ناكۆكی نێوان باوه‌ڕداران
ئه‌ی برایان، به‌ناوی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح داواتان لـێ‌ده‌كه‌م، هه‌مووتان یه‌ك ده‌نگتان هه‌بێ، دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتان نه‌بێ، به‌ڵكو هه‌مووتان یه‌ك بیر‌و یه‌ك ڕاتان هه‌بێ. ئه‌ی برایان، خێزانی ماڵی خلۆیی هه‌واڵیان دامێ كه‌وا له‌نێوانتان ناكۆكی‌و ئاژاوه هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه یه‌كێكتان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ پۆڵسم) ئه‌وی دیكه‌تان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ ئه‌پۆلۆسم)، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه‌تان ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ په‌ترۆسم)، ئه‌وی دیكه ده‌ڵێ: (من له‌گه‌ڵ مه‌سیحم.) ئایا مه‌سیح به‌شكراوه؟ یاخود پۆڵس له‌پێناوی ئێوه‌دا له‌خاچدراوه، یان به‌ناوی پۆڵسه‌وه له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟ سوپاس بۆ خودا من كه‌ستانم له‌ئاوهه‌ڵنه‌كێشا جگه لهكریسپۆسو غایۆس نه‌بێ، هه‌تا كه‌ستان نه‌ڵێن به‌ناوی من له‌ئاوهه‌ڵكێشران، هه‌روه‌ها خێزانی ئیستفانۆسم له‌ئاوهه‌ڵكێشاوه، جگه له‌مانه بیرم نایه كه‌سی دیكه‌م له‌ئاوهه‌ڵكێشا بێ. چونكه مه‌سیح منی نه‌ناردووه بۆ له‌ئاوهه‌ڵكێشان، به‌ڵكو بۆ مزگێنیدان، ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی دانایی مرۆڤانه نا، ئه‌گینا له‌خاچدانی مه‌سیح بێ‌سووده.
مه‌سیح دانایی‌و توانای خودایه
چونكه ووشه‌ی خاچ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌چن نه‌زانییه، به‌ڵام لای ئێمه كه ڕزگارمان بووه هێزی خودایه. جا له‌و باره‌یه‌وه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[دانایی داناكان ده‌سڕمه‌وه، هه‌روه‌ها تێ‌گه‌یشتنی تێ‌گه‌یشتوان.]]
كه‌واته داناكان له‌كوێن؟ هه‌روه‌ها فێربووانی شهریعهتو زاناكانی ئه‌م جیهانه له‌كوێن؟ ئایا خودا دانایی ئه‌م جیهانه‌ی نه‌كردووه به نه‌زانی؟ بۆیه له‌دانایی خودادا، خه‌ڵكی خودایان به‌دانایی نه‌ناسی، ئه‌وه بوو خودا به‌باشی بینی، باوه‌ڕداران ڕزگار بكات به‌گێلایه‌تی ڕاگه‌یاندنی مزگێنی. چونكه جووله‌كه‌كان داوای نیشانه دهكهنو یۆنانیه‌كان به‌دوای داناییدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ئێمه، مه‌سیحی له‌خاچدراو ڕاده‌گه‌ینین، ئه‌مه‌ش كۆسپه بۆ جووله‌كه‌و نه‌زانیه بۆ یۆنانی، به‌ڵام له‌لای ئه‌وانه‌ی كه خودا بانگی كردوون لهجوولهكهو له‌یۆنانی، مه‌سیح توانا‌و دانایی خودایه. نه‌زانی خودا، داناتره له‌دانایی خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها لاوازی خودا، به‌هێزتره له‌هێزی خه‌ڵكی.
بیركه‌نه‌وه ئه‌ی برایان چۆن بوون كاتێ خودا بانگیكردن، چه‌ند داناتان تیادابوو به‌گوێره‌ی جیهان، هه‌روه‌ها چه‌ند توانادارو له‌بنه‌ماڵه‌ی ناودارتان تیادابوو. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی نه‌زان بوو له‌جیهان هه‌ڵیبژارد، تاكو داناكان شه‌رمه‌زاربن، لاوازه‌كانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زاربن. هه‌روه‌ها خودا ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژارد كه نزم‌و بێنرخن له‌جیهان، بوونیشیان نییه، تاكــو ئه‌وانه‌ی بوونیان هــه‌یه نه‌مێنن، ئه‌مــه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا هیچ مرۆڤێك له‌به‌رده‌م خودا شانازی نه‌كات. به‌ڵام ئێوه به‌هۆی خودا له‌عیسای مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی لــه‌خوداوه بۆمان بوو به دانایی‌و ڕاسـتودروســتی، پاكوپیرۆزیو قـوربانی، تا ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه بێته‌دی: [[ئه‌وه‌ی بیه‌وێ شانازی بكات، با شانازی به خوداوه‌ند بكات.]]
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.