Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم کۆرنسۆس 2
مزگێنی مه‌سیحی له‌خاچدراو
منیش ئه‌ی برایان، كاتێ هاتم بۆ لاتان بۆ ڕاگه‌یاندنی شایه‌تی خودا، ئه‌مــه‌ش به‌ووشه‌ی دانایی‌و پاراو و پڕ له‌واتاوه نا، چونكه من بڕیاری ئه‌وه‌م داوه باسی هیچتان بۆ نه‌كه‌م جگه له‌عیسای مـهسـیحو له‌خاچدانی. كاتێ هاتم بۆ لاتان هه‌سـتم به لاوازی‌و سام‌و ههیبهتو ترس ده‌كرد، ووتهكانمو ڕاگه‌یاندنه‌كانم له‌ڕازیكردنی خه‌ڵك پشتیان به دانایی مرۆڤ نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی هێزی ڕۆحی پیرۆز، تا بناغه‌ی باوه‌ڕتان له‌سه‌ر هێزی خودا دابمه‌زرێ، نه‌ك له‌سه‌ر دانایی مرۆڤ.
دانایی خودا
ئێمه له‌نێوان پێگه‌یشتوان به‌دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام به‌دانایی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه نا كه له‌ناوده‌چن، به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی به‌نهێنی پێچراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش زه‌مانه‌وه ئاماده‌ی كردووه بۆ شكۆ‌و به‌رزی ئێمه. ئه‌مه‌ش داناییه‌كه هیچ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه نایزانن، چونكه گه‌ر بیانزانیایه، خوداوه‌ندی شكۆداریان له‌خاچ نه‌ده‌دا. هه‌روه‌ك له كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[ئه‌وه‌ی چاو نه‌یبینیوه، هه‌روه‌ها گوێ نه‌یبیستووه‌و به‌مێشكی هیچ مرۆڤێكدا نه‌هاتووه، خودا ئاماده‌یكردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێ.]] ئیتر خودا ئه‌مه‌ی به‌هۆی ڕۆحی خۆی بۆ ده‌رخستین، چونكه ڕۆح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێ، ته‌نانه‌ت ناخ‌و ناوه‌ڕۆكی خودا‌ش. جا هیچ كه‌سێك نازانێ چی له‌ناوه‌رۆكی مرۆڤ هه‌یه ئه‌و ڕۆحه نه‌بێ كه له‌و مرۆڤه دایه؟ هه‌روه‌ها كه‌س نازانێ چی له‌ناوه‌ڕۆكی خودا هه‌یه جگه له‌ڕۆحی خودا. كه‌واته ئێمه ڕۆحی ئه‌م جیهانه‌مان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕۆحه‌ی خودا داویه‌تی پێمان، تاكو ئه‌و دیاریه بزانین كه خودا پێیبه‌خشیوین. ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین له‌زیره‌كیو دانایی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو له‌وه‌ی ڕۆح فێری كردین. بۆ ئه‌مه‌ش شته ڕۆحیه‌كان به‌شتی ڕۆحیتر به‌راورد ده‌كه‌ین. مرۆڤ به‌و هه‌سته سروشتیه‌ی كه هه‌یه‌تی ناتوانێ ئه‌وه‌ی كه هی ڕۆحی خودایه وه‌ریگرێ، چونكه بۆ ئه‌و ئه‌مانه هه‌مووی گێلایه‌تییه‌و ناتوانێ تێیبگات، چونكه جیاكردنه‌وه‌ی پێویستی به هه‌ستی ڕۆحی هه‌یه. به‌ڵام مرۆڤی ڕۆحانی حوكم به‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌دا، كه‌چی خۆی كه‌س حوكمی به‌سه‌ر نادات. [[كێ ده‌توانێ بیری خوداوه‌ند بزانێ، یاخود كێ ده‌توانێ ببێته ڕێنیشانده‌ری خودا؟]] به‌ڵام ئێمه، بیری مه‌سیحمان هه‌یه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.