Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 14
پێشوازی له‌یه‌كتری بكه‌ن
ئه‌وه‌ی له‌ناوتان باوه‌ڕی لاوازبوو، پێشوازی لێ‌بكه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیروڕا حوكمی به‌سه‌ر بده‌ن. هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌موو شتێك بخۆن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی لاوازه ته‌نها سه‌وزه‌وات ده‌خوات. ئه‌وه‌ی ده‌توانێ هه‌موو شتێك بخوات، له‌سه‌ریه‌تی به‌چاوی سووكه‌وه سه‌یری ئه‌وه نه‌كات كه ناخوات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێك ناخوات ئه‌و كه‌سه تاوانبار نه‌كات كه له‌هه‌موو شتێك ده‌خوات، چونكه خودا په‌سه‌ندی كردووه. تۆ كێی تا حوكم بده‌ی به‌سه‌ر خزمه‌تكاری یه‌كێكی دیكه؟ له‌به‌ر چاوی گه‌وره‌كه‌ی خۆی بكه‌وێ یاخود بمێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، چونكه خوداوه‌ند توانای مانه‌وه‌ی ئه‌وی هه‌یه. یه‌كێك هه‌یه ڕۆژێكی له‌ڕۆژێكی تر به پیرۆزتر داده‌نێ، یه‌كێكی تریش هه‌موو ڕۆژه‌كان به‌یه‌ك چاو سه‌یر ده‌كات، كه‌واته با هه‌ر یه‌كه له‌بیروڕای خۆی دڵنیابێت. چونكه ئه‌وه‌ی ڕۆژێك به‌تایبه‌ت دابنێ، به‌تایبه‌تی داده‌نێت وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ند. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌خوات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ڕێزه بۆ خوداوه‌ند، چونكه سوپاسی خودا‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێك ناخوات، ناخوات وه‌ك ڕێزێك بۆ خوداوه‌ندو سوپاس كردنی خودا. كه‌سمان له‌پێناوی خۆمان ناژین، كه‌سیشمان بۆ خۆی نامرێ. گه‌ر بژین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌ژین، گه‌ر بشمرین له‌پێناوی خوداوه‌ند ده‌مرین. كه‌واته بژین یاخود بمرین، ئێمه هه‌ر هی خوداوه‌ندین. چونكه بۆ ئه‌مه مه‌سیح مردو زیندووبووه‌وه تاببێ به‌خوداوه‌ندی زیندووانو مردووان. ئیتر چۆن براكه‌ت تاوانبار ده‌كه‌یت؟ ئیتر چۆن ڕقت لهبراكهت ده‌بێته‌وه؟ چونكه ئێمه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بێ له‌به‌رده‌م دادگای خودا ڕاوه‌ستین بۆ لێپرسینه‌وه، هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[خوداوه‌ند ده‌ڵی: سوێندبێ به‌ژیانم، ده‌بێ هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك بۆ من چۆك بدات، ده‌بێ هه‌موو زمانێك دان به‌خودا بنێت.]] كه‌واته، هه‌ریه‌ك له‌ئێمه له‌باره‌ی خۆیه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌رده‌م خودا.
لێپرسراوین به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری
با واز له‌حوكمدانی یه‌كتری بهێنین، به‌ڵكو باشتره بڕیارێك بده‌ین كه‌س نه‌بێته كۆسپ‌و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م براكه‌ی. من ده‌زانم، هه‌روه‌ها دڵنیام له‌عیسای خوداوه‌ند، هیچ شتێك له‌خۆیدا گڵاو نییه، به‌ڵكو گه‌ر یه‌كێك شتێك به‌گڵاو بزانێ، ئه‌وه له‌به‌ر چاوی خۆی گڵاوه. گه‌ر هاتوو به‌هۆی خۆراكته‌وه بوویته هۆی دڵته‌نگی براكه‌ت، ئیتر تۆ به‌گوێره‌ی خۆشه‌ویستی ناڕۆیت. جا ئه‌وه‌ی مه‌سیح له‌پێناوی مردووه بهخۆراكت له‌ناوی مه‌به. مه‌هێڵه شته باشه‌كانت خه‌ڵكی به خراپه باسی بكات، چونكه پادشاهێتی خودا به‌خواردن‌و خواردنه‌وه نییه، بـه‌ڵكـو ڕاستودروستیو ئاشتی‌و خۆشیه له‌ڕۆحی پیرۆز. جا ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه خزمه‌تی مه‌سیح بكات، له‌لایه‌ن خودا په‌سه‌ندكراوه، جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكیش ده‌بێت. كه‌واته با تێكۆشین به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاشتی‌و بنیادنانی یه‌كترمان ده‌بات. كاری خودا وێران مه‌كه به‌هۆی خۆراك. ڕاسته هه‌موو خۆراكێك پاكه، به‌ڵام شتێك خراپه بیخۆی گه‌ر ببێته كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت. ئیتر باشتره گۆشت نهخۆیتو شه‌راب نه‌خۆیته‌وه، هه‌روه‌ها كارێك نه‌كه‌یت ببێته كۆسپ له‌ڕێگای براكه‌ت. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ته، با له‌نێوان خۆت‌و خودا بێ. خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وه‌ی خۆی تاوانبار ناكات كاتێ شتێك ده‌كات به‌چاكی ده‌زانێ. به‌ڵام گه‌ر یه‌كێك گومانی هه‌بێ له‌وه‌ی ده‌یخوات، حوكمی به‌سه‌ر ده‌درێ، چونكه ئه‌وه ناكات به‌باوه‌ڕه‌وه، بۆیه هه‌ر شتێك به‌باوه‌ڕ نه‌بێ گوناهه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.