Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 13
ملكه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداران بێ. چونكه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نییه له‌لایه‌ن خوداوه نه‌بێ، جا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه. ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌ربه‌ره‌كانی دانراوی خودا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن. ئه‌وه‌ی چاكه ده‌كات، ناترسێ له لێپرسراوان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خراپه ده‌كات. كه‌واته گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ترسی؟ ئه‌وه‌ی چاكه بیكه، ئه‌وسا ستایشی ئه‌و به‌ده‌ست ده‌هێنی، چونكه ده‌سه‌ڵاتدار خزمه‌تكاری خودایه تا چاكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام بترسه گه‌ر خراپه‌ت كرد، چونكه ده‌سه‌ڵاتدار شمشێر به‌خۆڕایی هه‌ڵناگرێ، ئه‌و خزمه‌تكاری خودایه تا تووڕه‌یی ئه‌و به‌سه‌ر خراپه‌كاران بهێنێته خواره‌وه. بۆیه پێویسته ملكه‌چی ده‌سه‌ڵات بن، نه‌ك له‌به‌ر تووڕه‌یی، به‌ڵكو له‌پێناوی ویژدانیش. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه باج ده‌ده‌ن، چونكه لێپرسراوان خزمه‌تكاری خودان كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌م كاره. هه‌ر كه‌سێك مافی خۆی بده‌رێ: باج به‌خاوه‌ن باج، سه‌رانه به‌خاوه‌ن سه‌رانه، ڕێز به‌خاوه‌ن ڕێز، ئابڕوو به‌خاوه‌ن ئابڕوو.
خۆشه‌ویستی برایانه
با هیچ قه‌رزێكتان به‌سه‌روه نه‌بێ جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆش بوێ، ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ته‌واو كردووه، چونكه ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی ده‌ڵێ: [[داوێن پیسیمهكه، مه‌كوژه، مه‌دزه، شایه‌تی درۆ مه‌ده، ئاره‌زووی خراپ مه‌كه.]] هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌كانی دیكه، له‌م ڕاسپارده‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: [[ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت خۆشت بوێ.]] ئه‌وه‌ی نزیكه‌كه‌ی خۆش بوێ خراپه به‌رامبه‌ری ناكات، ئیتر به‌م شێوه‌یه خۆشه‌ویستی ده‌بێته ته‌واوكه‌ری هه‌موو شه‌ریعه‌ت. جگه له‌وه‌ش ئێوه ده‌زانن ئێمه له‌چ كاتێك داین، كاتی ئه‌وه‌تان هاتووه له‌خه‌و هه‌ستن، ئێستا ڕزگاری لێمان نزیكتره له‌و ڕۆژه‌ی باوه‌ڕمان هێنا. خه‌ریكه وا شه‌و ته‌واو ده‌بێ‌و ڕۆژ هه‌ڵدێت. با واز له‌كرداری تاریكـی بهێنینو چــه‌كی ڕووناكی هه‌ڵگرین. با به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار بكــه‌ین بگـونجێ له‌گه‌ڵ ڕۆژ، نه‌ك به وورگ پڕكردنو سه‌رخۆشی، بهڕهڵڵاییو خراپه‌كاری، دوژمنایه‌تیو چاوپیسی. به‌ڵكو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌به‌ر بكه‌ن، خۆتان خــه‌ریك مــه‌كــه‌ن بهتێركردنی ئاره‌زووه‌كانی له‌ش.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.