Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 12
قوربانیه‌كی زیندوو
بۆیه ئه‌ی برایان، له‌به‌ر به‌زه‌یی خودا، داواتان لێ‌ده‌كه‌م له‌شتان پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌ك قوربانیه‌كی زیندوو، پاكوپیرۆز، په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن خوداوه، ئه‌مه‌ش په‌رستنی ڕاست‌و ڕۆحی ئێوه‌یه. خۆتان له‌گه‌ڵ جیهان ڕامه‌هێنن، به‌ڵكو بگۆڕێن بهتازهكردنهوهی بیرتان، تا بتوانن خواستی خودا تێبگه‌ن، كه باش‌و په‌سه‌ندكراو و ته‌واوه.
به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی خودا داویه‌تی به‌من به‌هه‌ر یه‌كێكتان ده‌ڵێم: كه‌ستان زیاتر نرخ بۆ خۆی دانه‌نێ له‌وه‌ی بۆی دانراوه، به‌ڵكو ووریا بن، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌شه باوه‌ڕه‌ی خودا بۆ هه‌ر یه‌كێكتانی داناوه نرخ بۆ خۆتان دابنێن. هه‌روه‌ك له له‌شمان چه‌ند ئه‌ندامێك هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئه‌ندامانه یه‌ك كاریان نییه، به‌هه‌مان شێوه ئێمه هه‌موومان یه‌ك له‌شین له‌مه‌سیح، ئیتر هه‌موومان ئه‌ندامی یه‌كترین. به‌ڵام به‌هره‌ی جیاوازمان هه‌یه به‌پێی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێمان دراوه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردنه به‌ووشه‌ی خودا، با به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی باوه‌ڕ بێ، هه‌روه‌ها كێ خزمه‌تكردنی هه‌یه با خزمه‌ت بكات، یا كێ فێركردنی هه‌یه، با فێر بكات، یان كێ هاندانی هه‌یه، با هانبدات، یان به‌خشینی هه‌یه، با به‌دڵفراوانی ببه‌خشێ، یان ڕابه‌رایه‌تیكردنی هه‌یه با به‌دڵگه‌رمی بێ، یا به‌زه‌یی هه‌یه بابهدڵخۆشی بیكات. با خۆشه‌ویستیتان به دووڕوویی نه‌بێ. ڕقتان له‌خراپه بێ‌و لایه‌نی چاكه بگرن. یه‌كتریتان خۆشبوێ بهخۆشهویستیهكی خوشك‌و برایانه، به‌په‌رۆشبن بۆ ڕێزگرتن له‌یه‌كتری. سست مه‌بن له‌چالاكی، دڵگه‌رم بن له‌ڕۆح، خزمه‌تی خوداوه‌ند بكه‌ن. دڵشادبن له‌هیوا، دانبگرن به‌خۆتان له‌ته‌نگانه، به‌رده‌وام بن له‌نوێژكردن، به‌شداری بكه‌ن له‌پێویستی برا پیرۆزه‌كان، میوانداری خوشك‌و برا نامۆكان بكه‌ن.
داوای پیرۆزی بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تانچه‌وسێننه‌وه. داوای پیرۆزی بكهنو نه‌فره‌ت مه‌كه‌ن. دڵشادبن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دڵیان خۆشه، بگرین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌گرین. له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێك بكه‌ون، شانازی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو تێكه‌ڵاوی پایه‌نزمه‌كان بن. لووتبه‌رز مه‌بن. پاداشتی خراپه‌ی یه‌كێك مه‌ده‌نه‌وه به‌خراپه، هه‌وڵبده‌ن چی چاكه ئه‌وه بكه‌ن له‌به‌رده‌می هه‌موو خه‌ڵك. گه‌ر ببێ به‌پێی تواناتان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك به ئاشتی بژین. خۆتان تۆڵه‌مه‌ستێنن ئه‌ی خۆشه‌ویستان، به‌ڵكو ڕێ‌بده‌ن به‌تووڕه‌یی خودا، چونكه نووسراوه: [[خوداوه‌ند ده‌ڵێ، تۆڵه‌سه‌ندن هی منه، منم پاداشت ده‌ده‌مه‌وه.]] به‌ڵام: [[گه‌ر دوژمنه‌كه‌ت برسیبوو نانی بده‌رێ، گه‌ر تینووی بوو ئاوی بده‌رێ. جا تۆ به‌م كاره پشكۆی داگیرساو له‌سه‌ری كۆده‌كه‌یته‌وه.]] ئیتر مه‌هێڵه خراپه به‌سه‌رتدا زاڵ‌بێت، به‌ڵكو به‌چاكه سه‌ركه‌وه به‌سه‌ر خراپه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.