Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ڕۆما 1
مزگێنی خودا
له‌پۆڵس به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، نێرراوی بانگكراو و ته‌رخانكراو بۆ ئاشكراكردنی مزگێنی خودا، ئه‌و مزگێنییه‌ی ده‌مێكه خودا به‌ڵێنی داوه به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كانی له‌كتێبی پیرۆز، ئه‌مه‌ش تایبه‌ته بهڕۆڵهكهی كه له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه له‌نه‌وه‌ی داود په‌یدابوو، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ڕۆحی پیرۆزه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه ئه‌و ڕۆڵه‌ی خودایه به‌هۆی هێزو توانای هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه به‌ره‌كه‌تمان وه‌رگرت تاكو ببین به‌نێرراو له‌پێناوی ناوی، تاهه‌موو گه‌لان بانگ بكه‌ین بۆ گوێڕایه‌ڵی باوه‌ڕ، له‌ناو ئه‌وان ئێوه‌ش له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیحه‌وه بانگ‌كراون.
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕۆمان، خۆشه‌ویستانی خودا‌و بانگكراو تا پاكوپیرۆز بن. با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێت.
ئاره‌زووی دیده‌نی ڕۆما
له‌پێش هه‌موو شتێك له‌پێناوی هه‌مووتان سوپاسی خودام ده‌كه‌م به‌هۆی عیسای مه‌سیح، چونكه باوه‌ڕتان له‌هه‌موو جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌و خودایه‌ی به‌ڕۆحم خزمه‌تی ده‌كه‌م له‌مزگێنی ڕۆڵه‌كه‌ی، ئه‌و شایه‌تی منه چۆن من هه‌موو كاتێ له‌نوێژ باستان ده‌كه‌م. له‌خودا ده‌پاڕێمه‌وه، ئێستا به‌خواستی خۆی ڕێكی بخا، بێم بۆ لاتان. من تامه‌زرۆی بینینتانم تا به‌ره‌كه‌تی ڕۆحیتان پێ ببه‌خشم بۆ جێگیربوونتان، تا یه‌كتری هانبدهینو دڵنه‌وایی یه‌كتر بكه‌ین به‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌مانه.
ئینجا ئه‌ی برایان، نامه‌وێ لێتان شاراوه بێ، زۆر جار هه‌وڵم داوه بێم بۆ لاتان تا له‌نێوان ئێوه‌شدا به‌رووبوومم هه‌بێ وه‌ك چۆن له‌نێوان میلله‌تانی دیكه‌دا هه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا ڕێك نه‌كه‌وتووه. من قه‌رزاری ئه‌وانه‌م كه یۆنانی‌و به‌ربه‌رن، دانا‌و گێلن. جا له‌به‌رئه‌وه به هه‌موو توانایهكمو به‌و په‌ڕی ئاره‌زووه‌وه ده‌مه‌وێ مزگێنی به‌ئێوه‌ش بده‌م، ئێوه‌ی دانیشتووی شاری ڕۆما.
مزگێنی توانای خودایه
من شه‌رمم به‌مزگێنی نییه، چونكه ئه‌و مزگێنییه توانای خودایه بۆ ڕزگاربوونی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هه‌یه، یه‌كه‌مجار بۆ جووله‌كه ئینجا بۆ یۆنانی هاتووه. چونكه تیایدا دادپه‌روه‌ری خودا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش له‌باوه‌ڕه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ‌و به‌ره‌و باوه‌ڕ ده‌چێ، هه‌روه‌ك چۆن له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[ئه‌وه‌ی به‌باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، ده‌ژی.]]
تووڕه‌یی خودا بۆ هه‌مووانه
چونكه تووڕه‌یی خودای له‌ئاسمانه‌وه ده‌رخست به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یكات لهخودانهناسیو گوناه، ئیتر به‌مه ڕووی ڕاستی به‌گوناه ده‌گرن، چونكه زانینی خودا تیایاندا دیاره، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا بۆی ده‌رخستوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌كاروباری خوداییدا نابینرێ، توانای هه‌میشه‌ییو خودایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌دروستكردنی جیهانه‌وه به‌ڕوونی بینراوه، مێشك تێیده‌گات به‌هۆی ئه‌و شتانه‌ی دروستبوون، تاوای لێهات خه‌ڵك بێ‌بیانو مانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خودایان ناسی بوو، ستایشیان نه‌ده‌كرد وه‌ك خودا، هه‌روه‌ها سوپاسیان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو بێ‌مێشكانه بیریان ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش دڵه پووچه‌كانیانی پڕكردبوو له‌تاریكی. خۆیان به‌دانا ده‌رده‌خست، بوون به‌گێل، شكۆمه‌ندی خودای نه‌مریان گۆڕیه‌وه به په‌یكه‌ری وێنه‌ی مرۆڤی له‌ناوچوو و به‌باڵنده‌و چوارپێ‌و خشۆك.
ئیتر له‌به‌رئه‌وه خودا به‌هۆی هه‌وه‌سی دڵیان ئه‌وانی دایه‌ده‌ست گڵاوییه‌وه، تا سووكایه‌تی به‌له‌شی خۆیان بكه‌ن له‌نێوان خۆیان. به‌وه‌ی ڕاستی خودایان به‌درۆ گۆڕیه‌وه‌و دروستكراویان پهرستو خزمهتیانكرد له‌جیاتی دروستكه‌ر، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆزه. ئامین.
له‌به‌رئه‌وه خودا ئه‌وانی دایه‌ده‌ست هه‌وه‌سێكی سووك. تا ژنه‌كانیان وایان لێهات به‌كارهێنانی له‌شیان له‌شێوه‌ی سروشتی بۆ شێوه‌ی ناسروشتی گۆڕی، هه‌روه‌ها پیاوه‌كان جووتبوونیان به شێوه‌ی سروشتی له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان پشتگوێ‌خست، به‌مه لهزهتو ئاره‌زووی یه‌كتریان خۆش ده‌كرد. پیاو له‌گه‌ڵ پیاو به‌دڕه‌وشتی ده‌كرد، ئه‌وسا ئه‌وان شایانی ئه‌وه بوون سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرن به‌رامبه‌ر به‌گوناهیان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ناسینی خودا هیچ بایه‌خێكیان نه‌دا، ئیتر خودا ئه‌وانی دایه ده‌ست مێشكێكی گه‌نده‌ڵ تاكو خراپه‌كاری بكه‌ن. پڕبوون له‌هه‌موو گوناه‌و خراپه‌یه‌ك لهداوێنپیسیو چاوچنۆكی، دڵیان چاوپیسی‌و كوشتن‌و دوژمنایهتیو فێڵبازی‌و خراپه‌ی لێده‌ڕژا. ئه‌وانه چه‌نه‌بازو قسه‌گێڕه‌وه‌ن، ڕقیان له‌خودا بوو، جنێوفرۆشو لووتبه‌رز، شانازیكه‌رو داهێنه‌ری خراپه‌و گوێڕایه‌ڵ نه‌بوونی دایك‌و باوك بوون، بێ‌مێشكن، بێ‌متمانه‌ن، بێههستو سۆز‌و بێ‌به‌زه‌یی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ده‌زانن حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا مردنه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن، هێشتا خۆیان له‌كردنی ئه‌و كارانه دوورناخه‌نه‌وه، به‌ڵكو ڕازین به‌وانه‌ی ده‌یكه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.