Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 8
مۆری حه‌وته‌م
كاتێك به‌رخه‌كه مۆری حه‌وته‌می كرده‌وه بێ‌ده‌نگییه‌ك نیو كاژێر بالێ به‌سه‌ر ئاسماندا كێشا. حه‌وت فریشته‌كه‌م بینی كه له‌به‌رده‌م خودا ڕاده‌وه‌ستن، حه‌وت كه‌ڕه‌نایان پێ‌درابوو. فریشته‌یه‌كی تر هاتو له‌به‌رده‌م قوربانگاكه‌دا وه‌ستا. فریشته‌كه بخوردانێكی زێڕینی پێ‌بوو بخوورێكی زۆریشی پێدرا بوو تا له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان پێشكه‌شی بكات له‌سه‌ر قوربانگا زێڕینه‌كه‌ی به‌رده‌م ته‌ختی خودا، پاشان له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان دووكه‌لێ بخوور له‌ده‌ستی فریشته‌كه له‌به‌رده‌م خودا به‌رز بووه‌وه. پاشان فریشته‌كه بخووردانه‌كه‌ی برد‌و له‌قوربانگاكه پڕیكرد له‌ئاگرو فرێیدایه سه‌ر زه‌وی، ئینجا بوو به‌هه‌وره‌تریشقه‌و ده‌نگی چه‌خماخه‌و بروسكه‌و بوومه‌له‌رزه.
حه‌وت كه‌ڕه‌ناكان
له‌وكاته‌دا حه‌وت فریشته‌كه‌ی كه‌ڕه‌نایان پێ‌بوو خۆیان بۆ لێدانی كه‌ڕه‌نا سازكرد.
فریشته‌ی یه‌كه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، ته‌رزه‌و ئاگری تێكه‌ڵ به‌خوێنیان لێپه‌یدابوو، ئاگرو ته‌رزه‌كه فڕێ‌درانه سه‌رزه‌وی له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی زه‌وی سووتاو سێیه‌كی دره‌خته‌كانیش سووتان‌و هه‌موو گیایه‌كی سه‌وزی سووتاند.
فریشته‌ی دووه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێداو له‌ئه‌نجامدا چیایه‌كی گه‌وره‌ی به‌ئاگر سوور هه‌ڵگه‌ڕاو فڕێدرایه ناو ده‌ریاوه، ده‌ریاكه‌ش سێیه‌كی بوو به‌خوێن، له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی زینده‌وه‌ره‌كانی ده‌ریا مردن‌و سێیه‌كی كه‌شتییه‌كانیش تێك شكێنران.
فریشته‌ی سێیه‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، له‌ئه‌نجامدا له‌ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرشنگدار وه‌ك چرا كه‌وته خواره‌وه بۆ سه‌ر سێیه‌كی ڕووبارهكانو سه‌رچاوه‌كانی ئاو. ئه‌ستێره‌كه‌ش ناوی (تاڵاو) بوو، له‌به‌رئه‌وه سێیه‌كی ئاو تاڵبوو، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌به‌ر تاڵی ئاوه‌كه مردن.
پاشان فریشته‌ی چواره‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێدا، له‌ئه‌نجامدا سێیه‌كی خۆر‌و سێیه‌كی مانگ‌و سێیه‌كی ئه‌ستێره‌كان لێدران، سێیه‌كی ڕۆژ ڕووناكی لێبڕاو شه‌ویش به‌هه‌مان شێوه.
پاشان ته‌ماشام كرد داڵێكی هه‌ڵفڕیوم له‌ناوه‌ڕاستی ئاسماندا بینی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كردو ده‌یووت: (قوڕبه‌سه‌رتان، قوڕبه‌سه‌رتان، ئه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، كاتێ ئه‌و سێ فریشته‌یه‌ی تر كه‌ڕه‌ناكانیان لێده‌ده‌ن چی به‌سه‌ر زه‌وی ده‌هێنن!)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.