Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 7
پاراستنی كۆیله‌كانی خودا
پاش ئه‌مه چوار فریشته‌م بینی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌ی زه‌وی وه‌ستابوون، چوار بایه‌كه‌ی زه‌وییان ڕاگرتبوو تا له‌سه‌ر زه‌ویو له‌سه‌ر ده‌ریاو له‌سه‌ر هیچ دره‌ختێك هه‌ڵنه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی ترم بینی له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ركه‌وتبوو مۆری خودای زیندووی پێ‌بوو، به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی چوار فریشته‌كه‌ی تری كرد كه ڕێگایان پێ‌درابوو زیان به‌زه‌ویو ده‌ریا بگه‌یه‌نن، ووتی: (زیان به‌زه‌ویو ده‌ریاو دره‌خته‌كان مه‌گه‌یه‌نن تا ئه‌و كاته‌ی نێوچه‌وانی به‌نده‌كانی خودامان مۆر ده‌كه‌ین.) گوێم له‌ده‌نگی مۆركراوه‌كان بوو كه‌سه‌دو چل‌و چوار هه‌زار كه‌س بوون، ئه‌وانه‌ش له‌هه‌موو هۆزه‌كانی نه‌وه‌ی ئسیرائیل بوون. له‌هۆزی یه‌هوزا دوانزه هه‌زار مۆركرابوون، له‌هۆزی ڕائوبین دوانزه هه‌زارو له‌هۆزی گاد دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی ئه‌شیر دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی نه‌فتالی دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی مه‌نسا دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی شه‌معون دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی لاوی دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی یه‌ساكر دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی زه‌بولون دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی یوسف دوانزه هه‌زار، له‌هۆزی بنیامین دوانزه هه‌زار.
خه‌ڵكێك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان
پاشان سه‌یرمكرد كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی نه‌ژمێردراوم له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و میللهتانو هۆزو گهلو زمانێك بینی، هه‌موویان له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودا‌و به‌رخه‌كه ڕاوه‌ستابوون، جلی سپییان له‌به‌ربوو لقی دار خورمایان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریان ده‌كردو ده‌یانووت: (ڕزگاربوون ته‌نها له‌لایه‌ن خودای سه‌ر تهختو به‌رخه‌كه‌وه‌یه.) هه‌روه‌ها هه‌موو فریشته‌كانی چوارده‌وری ته‌خته‌كه‌و پیرهكانو چوار زینده‌وه‌ره‌كه وه‌ستابوون، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه به‌ده‌مدا كهوتنو كڕنۆشیان بۆ خودا برد، ده‌یانووت: (ئامین! باستایشو شكۆمه‌ندیو دانایی‌و سوپاس‌و ڕێز‌و هێزو توانا بۆ خودامان بێت تاهه‌تایه! ئامین.)
دوایی یه‌كێك له‌پیره‌كان لێی پرسیم (ئه‌و سپی پۆشانه كێن‌و له‌كوێوه هاتوون؟) له‌وه‌ڵامدا ووتم: (ئه‌ی گه‌وره تۆ ده‌زانیت.) ئه‌ویش پێی ووتم: (ئه‌و سپی پۆشانه ئه‌وانه‌ن كه له‌ته‌نگانه گه‌وره‌كه‌وه هاتوونو جله‌كانیان به‌خوێنی به‌رخه‌كه شۆردووه‌و سپی كردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودان‌و شه‌و و ڕۆژ له‌په‌رستگاكه‌ی خزمه‌تی دهكهنو دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ش به‌سێبه‌ری چادره‌كه‌ی دایان ده‌پۆشێ. ئه‌وانه له‌مه‌ولا نه‌تینوو دهبنو نه‌برسی، نه‌خۆر لییان دهداتو نه‌هه‌ست به‌گه‌رمایی ده‌كه‌ن. چونكه به‌رخه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه ده‌بێته شوانیان، هه‌روه‌ها به‌ره‌و كانیه‌كانی ئاوی ژیانیان دهباتو خودا‌ش هه‌موو فرمێسكه‌كانی چاویان ده‌سڕێته‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.