Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 5
پهرتووكو به‌رخه سه‌ربڕاوه‌كه
له‌لای ده‌سته ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه په‌رتووكێكم بینی كه له‌ناوه‌و له‌پشتییه‌وه نووسرا بوو و به‌حه‌وت مۆر مۆركرابوو. هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد: (كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه‌و مۆره‌كانی بكاته‌وه؟) كه‌س نه‌بوو نه لهئاسمانو نه له‌سه‌ر زه‌ویو نه له‌ژێر زه‌وی بتوانێ په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات. له‌به‌رئه‌وه ده‌ستم به‌گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو په‌رتووكه‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات. یه‌كێك له‌پیره‌كان پێی‌ووتم: (مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی سه‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی له‌هۆزی یه‌هوزایه‌و له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوده، په‌رتووكه‌كه ده‌كاته‌وه‌و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه. سه‌یرمكرد له‌نێوان ته‌خته‌كه‌و چوار زینده‌وه‌ره‌كه، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، به‌رخێكم بینی ڕاوه‌ستا بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر بڕابێت، به‌رخه‌كه حه‌وت شاخ‌و حه‌وت چاوی هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش حه‌وت ڕۆحی خودان كه بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون. به‌رخه‌كه چوو، په‌رتووكه‌كه‌ی له‌ده‌سته ڕاستی دانیشتووی سه‌رته‌خته‌كه وه‌رگرت. كاتێ به‌رخه‌كه په‌رتووكه‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌و بیست‌و چوار پیره‌كه له‌به‌رده‌م بـه‌رخــه‌كـه‌دا كه‌وتنه سه‌ر چۆك، هه‌ر یه‌كه‌یان قیساره‌و جامی زێڕینی پڕ بخوریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نۆیژكردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانه، هه‌روه‌ها سروودێكی نوێیان ده‌ووت: (تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه ببهیتو مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ سه‌ر بڕایتو مرۆڤی سه‌ر بهخێڵو زمان‌و نه‌ته‌وه‌و میلله‌تی جیاجیای جیهانت بۆ خودا به‌خوێنی خۆت كڕییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌وان كاهینو پادشاهێتیت بۆ خودامان دروستكرد، ئه‌وانیش حوكمڕانی زه‌وی ده‌كه‌ن.) ئینجا ته‌ماشام كرد‌و گوێم له‌ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌و زیندهوهرهكانو پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زارو ده‌هه‌زار ده‌هه‌زار ده‌بوو، فریشته‌كان به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یانووت: (به‌رخه سه‌ربڕاوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندیو دانایی‌و توانا‌و ڕێز‌و شكۆداری‌و ستایشه.)
له‌وكاته‌دا هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی ئاسمان‌و زه‌ویو ژێر زه‌ویو ناو ده‌ریاش هه‌موویان ده‌یانووت: (با ستایش‌و ڕێز‌و شكۆمه‌ندیو توانا، بۆ دانیشتووی سه‌ر تهختو به‌رخه‌كه بێت تاهه‌تایه.) چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: (ئامین)، بیست‌و چوار پیره‌كه‌ش كه‌وتنه سهرچۆكو كرنۆشیان برد.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.