Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 18
كه‌وتنی بابل
پاش ئه‌وه فریشته‌یه‌كی ترم بینی له‌ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌پڕشنگداری ئه‌و زه‌وی ڕووناكبووه‌وه. فریشته‌كه به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكردو ووتی: (كه‌وته‌خواره‌وه! كه‌وته‌خواره‌وه بابلی گه‌وره! بووه جێنشینی جنۆكهكانو ماڵی هه‌موو ڕۆحه پیسهكانو ماڵی هه‌موو باڵنده‌یه‌كی پیسی نه‌فره‌ت لێكراو. چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له‌شه‌رابی داوێنپیسی ژنه‌كه‌یان خواردۆته‌وه‌و پادشاكانی زه‌وی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و هه‌موو بازرگانه‌كانی زه‌وی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌نازو نعمه‌تی ئه‌و.
پاشان گوێم له‌ده‌نگێكی تر بوو له‌ئاسمانه‌وه ده‌یووت: (لێی وه‌رنه‌ده‌ره‌وه ئه‌ی گه‌له‌كه‌م تابه‌شداری نه‌كه‌ن له‌گوناهه‌كانیو ده‌رده‌كانی نه‌گرن. چونكه گوناهه‌كانی تا ئاسمان به‌رزبوونه‌وه‌و به‌بیری خودا هاتوونه‌ته‌وه. سزای بده‌ن به‌پێی ڕه‌فتاره‌كانیو دوو هێنده‌ی كرداره‌كانی بده‌نه‌وه، له‌و جامه‌ی تیایدا تێكه‌ڵی كردبوو دوو هێنده‌ی بۆ تێكه‌ڵ بكه‌نه‌وه. هێنده‌ی ئه‌وه‌ی شكۆی به‌خۆی داوه‌و له‌نازونعمه‌ت ژیاوه، ئازار‌و غه‌می بده‌نێ، چونكه له‌دڵی خۆیدا ده‌ڵێ: (من وه‌ك شاژن دانیشتووم، قه‌د نابم بهبێوهژنو غه‌میش نابینم، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ده‌رده‌كانی له‌یه‌ك ڕۆژدا دێن، مردن‌و برسێتی‌و غه‌م، هه‌روه‌ها ده‌بێ به‌ئاگر بسووتێت، چونكه به‌هێزه خوداوه‌ند خودا ئه‌وه‌ی تاوانباری ده‌كات.
هه‌موو پادشاكانی زه‌وی بۆی دهگرینو شیوه‌نی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی داوێن پیسییان كردووه‌و ڕایان بواردووه، كاتێك سه‌یری دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌ترسی ئازاردانه‌كه‌ی له‌دووره‌وه دهوهستنو ده‌ڵێن: (قوڕت به‌سه‌ر، قوڕت به‌سه‌ر شاری بابلی مه‌زن! شاره به‌هێزه‌كه! له‌یه‌ك كاژێردا سزادانت هات.)
بازرگانه‌كانی زه‌وی دهگرینو شیوه‌نی بۆ ده‌كه‌ن چونكه ئیتر كه‌س كه‌لوپه‌لیان لێناكڕێت، كه‌لوپه‌لی وه‌ك زێڕو زیو و به‌ردی گرانبه‌هاو مرواریو كهتانو ئهرجهوانو حه‌ریرو قرمزو هه‌موو دارێكی بۆندارو هه‌موو قاپێكی له‌عاج دروستكراو و هه‌موو قاپێكی دروستكراو له‌گرانبه‌هاترین ته‌خته‌و مس‌و ئاسن‌و مه‌ڕمه‌ڕو دارچینو بخوورو شیرنه‌مه‌نیو شهرابو ڕۆن‌و ئاردو گهنمو مه‌ڕو ماڵات‌و ئهسپو عه‌ره‌بانه‌و لهشو گیانی مرۆڤ. بازرگانه‌كان ده‌ڵێن: (هه‌موو ئه‌و به‌رووبوومانه‌ی حه‌زت لێی بوو له‌ده‌ستت چوو، هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیو سه‌ڵته‌نه‌تت لێسه‌ندرایه‌وه‌و ئیتر نایاندۆزیته‌وه.) بازرگانه‌كانی ئه‌م شتانه ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌ترسی ئازاردانه‌كه‌ی له‌دووره‌وه ده‌وه‌ستن، دهگرینو شیوه‌ن دهگێڕنو ده‌ڵێن: ( خاك به‌سه‌رت، خاك به‌سه‌رت ئه‌ی شاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌ی بهقوماشو قرمزو كه‌تان پۆشرابووی، به‌زێڕو به‌ردی گرانبه‌هاو مرواری ڕازابوویه‌وه. چونكه له‌یه‌ك كاژێردا ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی ئاوها وێرانبوو.)
هه‌موو كهشتیوانو هه‌موو گهشتكهرانو هه‌موو كرێكارانی كه‌شتیو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ریا كار ده‌كه‌ن له‌دووره‌وه وه‌ستان. كاتێك چاویان به‌دووكه‌ڵی سووتانه‌كه‌ی كه‌وت هاواریانكردو ووتیان: (چ شارێك وه‌ك شاره مه‌زنه‌كه وابوو؟) خۆڵیان به‌سه‌ری خۆیاندا كرد‌و بهگریانو شیوه‌نه‌وه هاواریان كرد‌و ووتیان: ( خاكبهسهر! خاكبهسهر شاره گه‌وره‌كه! ئه‌وه‌ی هه‌موو خاوه‌ن كه‌شتی ده‌ریا سوودمه‌ند بوون له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و! چونكه له‌یه‌ك كاژێردا شاره‌كه وێرانبوو.) دڵشادبه ئه‌ی ئاسمان به‌وێرانی ئه‌و، ئه‌ی نێرراو و خوشكوبرا پیرۆزه‌كان‌و پێغه‌مبه‌ران، چونكه خودا ئه‌وی سزادا به‌و شێوه‌یه‌ی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ كردن.
ئینجا فریشته‌یه‌كی به‌هێز به‌ردێكی به‌رزكرده‌وه وه‌ك به‌ردی ئاش وابوو، به‌رده‌كه‌ی فڕێ‌دایه ناو ده‌ریاو ووتی: (به‌مشێوه‌یه به‌یه‌ك پاڵ شاری بابلی مه‌زن فڕێ ده‌درێ‌و ئاسه‌واری نامێنێ‌و ده‌نگی ئه‌وانه‌ی قیساره دهژهننو گۆرانی دهڵێنو بلوێرو زوڕنا لێده‌ده‌ن ئیتر له‌شاره‌كه‌وه نابیسترێت، هه‌روه‌ها وه‌ستای هیچ پیشه‌سازییه‌كی تیایدا نابێت‌و ئیتر ده‌نگی به‌ردی ئاشی تیادا نابیسترێت. هیچ چرایه‌ك تیایدا ههڵناكرێتو ئیتر ده‌نگی بووك‌و زاوا تیایدا نابیسترێت، چونكه بازرگانه‌كانت گه‌وره‌ی زهویبوونو به‌سیحری تۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان گومڕابوون. له‌ناو شاره‌كه‌دا خوێنی پێغهمبهرانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كوژران بینراوه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.