Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 17
بابل دایكی داوین پیسانه
دوایی یه‌كێك له‌و حه‌وت فریشته‌یه‌ی حه‌وت جامه‌كه‌یان پێ‌بوو پێی ووتم: (هه‌سته با سزای ئه‌و ژنه داوێن پیسه گه‌وره‌یه‌ت پیشانده‌م كه له‌سه‌ر ئاوه زۆره‌كان دانیشتووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌موو پادشاكانی زه‌وی داوێن پیسییان له‌گه‌ڵدا كردووه‌و دانیشتووانی زه‌وی به‌شه‌رابی داوێن پیسییه‌كه‌ی سه‌رخۆشبوون.) ئینجا فریشته‌كه له‌ڕۆحدا بردمی بۆ ده‌شتوده‌ر، سه‌یرم كرد ژنێك له‌سه‌ر دڕنده‌یه‌كی قرمزی كه پڕبوو له‌ناوی كفر دانیشتووه، دڕنده‌كه حه‌وت سه‌رو ده شاخی هه‌بوو. ژنه‌كه بهمرواریو قرمز به‌رگ پۆش بوو سه‌رتاپاشی به‌زێڕو به‌ردی گرانبه‌هاو مرواری ڕازابۆوه‌و جامێكی زێڕینشیی به‌ده‌سته‌وه بوو كه پڕبوو له‌پیسیوگڵاوی داوێن پیسییه‌كه‌ی. له‌سه‌ر ناوچه‌وانیشی ناوێكی نهێنی نووسرابوو: (بابلی گه‌وره، دایكی داوێنپیسانو گڵاوه‌كانی زه‌وی.) هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌م بینی به‌خواردنه‌وه‌ی خوێنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و خوێنی شه‌هیده‌كانی عیسای مه‌سیح سه‌رخۆش ببوو. به‌بینینی ژنه‌كه سه‌رسووڕمانێكی گه‌وره دایگرتم.
به‌ڵام فریشته‌كه پێ‌یووتم: (بۆ وا سه‌رت سووڕما؟ من نهێنی ژنه‌كه‌و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌ڵیگرتووه، كه حه‌وت سه‌رو ده‌شاخی هه‌یه بۆت ئاشكرا ده‌كه‌م. ئه‌و دڕنده‌یه‌ی بینیت هه‌بووه‌و ئێستا نییه، له‌بیری بێ‌بن دێته‌ده‌ره‌وه‌و بۆ له‌ناوچوون ده‌ڕوات. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتوون، ئه‌وانه‌ی له‌وه‌تای دروستبوونی جیهان ناویان له‌په‌رتووكی ژیان نه‌نووسراوه سهریانسووڕ ده‌مێنێ كاتێك ده‌بینن دڕنده‌كه هه‌بووه‌و ئێستا نییه، هه‌رچه‌نده دێته‌وه‌ش. دانایی مێشك لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: حه‌وت سه‌ره‌كه ئه‌و حه‌وت گرده‌ن كه ژنه‌كه له‌سه‌ریان دانیشتووه، هه‌روه‌ها حه‌وت پادشان، پێنجیان كهوتنو یه‌كێكیان هه‌یه‌و ئه‌وی تریان هێشتا نه‌هاتووه، كاتێكیش دێت پێویسته كه‌م بمێنێته‌وه. ئه‌و دڕنده‌یه‌ی هه‌بووه‌و ئێستا نییه هه‌شته‌مه، به‌ڵام له‌حه‌وته‌كه‌یه‌و به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات. ئه‌و ده شاخه‌ی بینیت ده پادشان تا ئێستا شانشینیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاژێر له‌گه‌ڵ دڕنده‌كه ده‌سه‌ڵاتی پادشا وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌یه‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه دڕنده‌كه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ به‌رخه‌كه دهجهنگێنو به‌رخه‌كه سه‌ر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریاندا، چونكه به‌رخه‌كه گه‌وره‌ی گه‌وره‌كانه‌و پادشای پادشاكانه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و هه‌ڵبژێرراو و دڵسۆزن.
پاشان فریشته‌كه پێ‌یووتم: (ئه‌و ئاوانه‌ی بینیت كه ژنه داوێنپیسه‌كه له‌سه‌ری دانیشتبوو، ئه‌وه گهلو كۆمه‌ڵ‌و نه‌ته‌وه‌و زمانی جیاجیان. به‌ڵام دڕنده‌كه‌و ده شاخه‌كه‌ی سه‌ری، ڕق له‌ژنه داوێنپیسه‌كه ههڵدهگرنو ویرانو ڕووت‌وقووتی ده‌كه‌ن، ئێسك‌و گۆشته‌كه‌ی دهخۆنو به‌ئاگر ده‌یسوتێنن، چونكه خودا خستوویه‌تیه دڵیان به‌مه‌به‌ستی ئه‌و بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێك بكه‌ون‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن به‌دڕنده‌كه تا ووشه‌كانی خودا بێته‌دی. ئه‌و ژنه‌ش كه بینیت ئه‌و شاره گه‌وره‌یه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو پادشاكانی زه‌ویدا هه‌یه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.