Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 16
حه‌وت جامی تووڕه‌یی خودا
ئینجا له‌په‌رستگاكه‌وه گوێم له‌ده‌نگێكی به‌رز بوو به‌حه‌وت فریشته‌كه‌ی ده‌ووت: (بڕۆن حه‌وت جامی تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕێژن.)
یه‌كه‌میان ڕۆیشت‌و جامه‌كه‌ی خۆی ڕشت به‌سه‌ر زه‌ویدا، له‌ئه‌نجامدا دومه‌لێ پیسی پڕ ئازار له‌وكه‌سانه ده‌ركه‌وت كه نیشانه‌ی دڕنده‌كه‌یان هه‌ڵگرتبوو كڕنووشیان بۆ وێنه‌كه‌ی بردبوو.
پاشان فریشته‌ی دووه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕشته ناو ده‌ریاوه‌و ئاوی ده‌ریا وه‌ك خوێنی مردووی لێهات، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ناو ده‌ریا مرد. فریشته‌ی سێهه‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕشته ناو ڕووبارهكانو سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بوون به‌خوێن. گوێم له‌فریشته‌ی ئاوه‌كان بوو ده‌یووت: (تۆ دادپه‌روه‌ری ئه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه، چونكه تۆ به‌و شێوه‌یه حوكمتداوه. چونكه ئه‌وانه خوێنی پێغهمبهرانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانیان ڕشتو تۆش له‌پاداشتدا خوێنت پێشكه‌ش كردن تا بیخۆنه‌وه، چونكه ئه‌وان شایانی ئه‌وه‌ن.) گوێم له‌و فریشته‌یه‌ی قوربانگاكه بوو ده‌یووت: (به‌ڵێ ئه‌ی خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، حوكم دانی تۆ ڕاست‌و دادپه‌روه‌ره.)
پاشان فریشته‌ی چواره‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر خۆرداو ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو خه‌ڵكی به‌ئاگر بسووتێنێ. خه‌ڵك به‌ئاگرێكی مه‌زن سووتان، به‌ڵام تۆبه‌یان نه‌كرد تا ستایشی خودا بكه‌ن، به‌ڵكو كفریان به‌ناوی خودا كرد ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ردانه‌دا هه‌یه.
پاشان فریشته‌ی پێنجه‌م جامه‌كه‌ی ڕژاند به‌سه‌ر ته‌ختی دڕنده‌كه‌داو پادشاهێتیه‌كه‌ی تاریك بوو، دانیشتووانی له‌تاو ئازار زمانی خۆیان ده‌گه‌ست. له‌تاو ئازار‌و برین كفریان به‌خودای ئاسمان ده‌كردو تۆبه‌یان له‌كرده‌وه‌كانیان نه‌كرد.
فریشته‌ی شه‌شه‌م جامه‌كه‌ی به‌سه‌ر ڕووباری گه‌وره‌ی فوراتدا ڕشت، له‌ئه‌نجامدا ئاوه‌كه‌ی ووشكی كرد تاببێته ڕێگا له‌به‌رده‌م ئه‌و پادشایانه‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتبوون. هه‌روه‌ها سێ ڕۆحی گڵاوم بینی وه‌ك بۆق وابوون له‌ده‌می ئه‌ژدیهاكه‌و له‌ده‌می دڕنده‌كه‌و له‌ده‌می پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه ڕۆحه شه‌یتانیه‌كانن، نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ هه‌موو پادشاكانی جیهان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا بۆ جه‌نگی ئه‌و ڕۆژه گه‌وره‌یه كۆیان بكاته‌وه، ڕۆژی خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.
[[[مه‌سیح ده‌ڵێ:]] (ئه‌وه‌تا من وه‌كو دزێك دێم، خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن تا پارێزگاری لهجلو به‌رگه‌كانیان بكه‌ن، نه‌وه‌ك خه‌ڵك بیانبینێ به‌ڕووتی بڕۆن.)
ئینجا ڕۆحه‌كان پادشاكانیان له‌و شوێنه‌دا كۆكرده‌وه كه به‌عیبری پێی ده‌ووترێت (هه‌رمه‌گه‌دون). فریشته‌ی حه‌وته‌م جامه‌كه‌ی خۆی ڕژاند به‌هه‌وادا، ده‌نگێكی به‌رز له‌په‌رستگای ئاسمانه‌وه له‌ته‌ختی خوداوه ووتی: (جێ‌به‌جێ‌كرا!) پاشان دهنگو چه‌خماخه‌و هه‌وره تریشقه پهیدابوونو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، به‌شێوه‌یه‌ك شتی‌وا ڕووی نه‌داوه له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، بوومه‌له‌رزه‌كه زۆر به‌هێزبوو. شاره گه‌وره‌كه بوو به‌سێ به‌شه‌وه‌و شاره‌كانی نه‌ته‌وه‌كانیش ویران بوون. خودا‌ش شاری گه‌وره‌ی بابلی به‌بیرهاته‌وه تا جامی شه‌رابی توڕه‌یی به‌تینی خۆی پێ‌بدات. هه‌موو دوورگه‌كان ڕایانكردو چیاكان له‌به‌رچاو نه‌مان. ته‌رزه‌یه‌كی گه‌وره كه قورساییه‌كه‌ی په‌نجا كیلۆ ده‌بوو له‌ئاسمانه‌وه باری به‌سه‌ر خه‌ڵكی، خه‌ڵكی له‌تاو لێدانی ته‌رزه‌كه كفریان به‌خوداكرد، چونكه لێدانه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌و ترسناك بوو.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.