Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

ئاشکراکردن 15

ئینجا شتێكی تری گه‌وره‌و سه‌رسووڕهێنه‌رم له‌ئاسماندا بینی، حه‌وت فریشته‌ حه‌وت ده‌ردی كۆتاییان پێ‌بوو چونكه‌ به‌وانه‌ تووڕه‌یی خودا ته‌واو ده‌بێت.

پاشان ئاوێك وه‌ك ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی تێكه‌ڵ به‌ئاگرم بینیو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر دڕنده‌كه‌و وێنه‌كه‌یو ژماره‌ی ناوه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت‎بوون له‌كه‌نار ده‌ریا شووشه‌ییه‌كه‌ ڕاوه‌ستابوون‎و چه‌ند قیساره‌یه‌كی خودایان پێ‌بوو، سروودی موسای به‌نده‌ی خوداو سروودی به‌رخه‌كه‌یان ده‌چڕیو ده‌یانووت: (مه‌زن‏و سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ كاره‌كانت ئه‌ی خوداوه‌ند، خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ڕێگاكانت ڕاست‎و دادپه‌وه‌ره‌ ئه‌ی پادشای ملله‌تان. كێ‌ له‌تۆ ناترسێت‏و ستایشی ناوت ناكات ئه‌ی خوداوه‌ند؟ چونكه‌ به‌ته‌نها خۆت پاك‎وپیرۆزیت، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان دێن‎و كڕنووشت بۆ ده‌به‌ن، چونكه‌ حوكمه‌ دادپه‌روه‌ریه‌كانت ده‌ركه‌وتوون.)

پاش ‎ئه‌وه‌ سه‌یرم‎كرد بینیم په‌رستگای چادری شایه‌تی له‌ئاسمان كرایه‌وه‌. حه‌وت فریشته‌كه‌ له‌په‌رستگاكه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و حه‌وت ده‌رده‌كه‌یان پێ‌بوو، حه‌وت فریشته‌كه‌ به‌جلی كه‌تانی پاك‎و پرشنگدار به‌رگ ‎پۆش كرابوون‎و چه‌ند پشتێنێكی زێڕینیشیان له‌سنگ ‎بوو. یه‌كێك له‌چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ حه‌وت جامی زێڕینی دا به‌حه‌وت فریشته‌كه‌و جامه‌كانیش به‌توڕه‌یی خودا ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌ پڕكرابوون، په‌رستگاكه‌ به‌دووكه‌لێ شكۆمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خودا پڕبوو و هه‌تا حه‌وت ده‌رده‌كه‌ی حه‌وت فریشته‌كه‌ش ته‌واو نه‌بوو كه‌س نه‌یتوانی بچێته‌ ناو په‌رستگاكه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.