Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 14
به‌رخه‌كه‌و گۆرانی جه‌ماوه‌ر
پاشان ته‌ماشامكرد به‌رخێك له‌سه‌ر چیای شاری داود ڕاوه‌ستابوو، سه‌دو چل‌و چوار هه‌زار كه‌سی لهگهڵبوو، هه‌موویان ناوی به‌رخه‌كه‌و ناوی باوكی به‌رخه‌كه له‌سه‌ر ناوچه‌وانیان نووسرابوو. هه‌روه‌ها له‌ئاسمانه‌وه ده‌نگێك وه‌ك ده‌نگی خوڕه‌ی ئاوێكی زۆر‌و ده‌نگی چه‌خماخه‌یه‌كی گه‌وره هاتنه به‌رگوێم، هه‌روه‌ها ده‌نگی قیساره ده‌هاته به‌رگوێم كه مۆسیقاژه‌نه‌كان لییانده‌دا. له‌به‌رده‌م ته‌ختی خودا‌و چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌و بیستوچوار پیره‌كه سروودێكی نوێیان ده‌ووت. جگه له‌و سه‌دو چل‌و چوار هه‌زار كه‌سه‌ی به‌خوێن له‌زه‌وی كڕابوونه‌وه كه‌س نه‌یده‌توانی ئه‌و سرووده فێربێ. ئه‌و كه‌سانه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاكن، له‌گه‌ڵ ئافره‌ت داوێنپیسییان نه‌كردووه، ئه‌وانه شوێن به‌رخه‌كه ده‌كه‌ون بۆ هه‌ر كوێ بڕوات، ئه‌وانه وه‌ك پێشه‌به‌ره بۆ خودا‌و به‌رخه‌كه، له‌نێو خه‌ڵك به‌خوێن كڕاون. هه‌روه‌ها درۆ له‌ده‌می ئه‌وان نییه، ئه‌وانه بێ له‌كه‌ن.
سێ فریشته‌كه
ئینجا له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان فریشته‌یه‌كی هه‌ڵفڕیوم بینی، مزگێنییه‌كی هه‌تاهه‌تایی پێ‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مزگێنی به‌دانیشتووانی زه‌ویو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و هۆزو زمان‌و میلله‌تێك بدات. فریشته‌كه به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: (له‌خودا بترسن‌و شكۆمه‌ندی پێ‌ببه‌خشن، چونكه كاتی لێپرسینه‌وه‌كه‌ی هاتووه، هه‌روه‌ها كڕنوش بۆ دروستكه‌ری ئاسمان‌و زه‌ویو ده‌ریاو سه‌رچاوه‌كانی ئاو ببه‌ن.
فریشته‌یه‌كی تریش به‌دوای ئه‌وه‌وه ده‌یووت: (كه‌وت، بابلی مه‌زن كه‌وت، ئه‌وه‌ی وای كرد هه‌موو میلله‌تان له‌شه‌رابی ئاره‌زووه گڵاوه‌كانی بخۆنه‌وه.)
فریشته‌یسێهه‌م به‌دوای ئه‌مانه‌وه به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یووت: (گه‌ر یه‌كێك كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه یاخود وێنه‌كه‌ی ببات‌و ڕازیبێت نیشانه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌ستی یاخود نێوچه‌وانی بدات، ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه شه‌رابی توڕه‌یی خودا بخواته‌وه، ئه‌و شه‌رابه‌ی بێ‌خه‌ڵته‌یه‌و له‌جامی تووڕه‌یی خودا كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه له‌به‌رده‌م فریشته پیرۆزه‌كان‌و به‌رخه‌كه‌دا به‌ئاگرو گۆگرد ئازار ده‌درێت. دووكه‌لێ ئازاریان بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌رزده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كڕنۆش بۆ دڕنده‌كه یاخود وێنه‌كه‌ی دهبهنو ئه‌وانه‌ی ڕازی ده‌بن نیشانه‌ی ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگرن شه‌و و ڕۆژ حه‌وانه‌وه‌یان لێهه‌ڵده‌گیرێت.
ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ دانبه‌خۆگرتنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان، ئه‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودا‌و باوه‌ڕی عیسای مه‌سیح ده‌پارێزن.
دوای ئه‌وه له‌ئاسمانه‌وه گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێ‌یووتم: (ئه‌مه بنووسه: خۆزگه ده‌خوازرێ به‌و مردووانه‌ی له‌ئێستاوه له‌به‌ر خوداوه‌ند ده‌مرن!)
ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ: (به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێن پێیان ده‌كه‌ون.)
دروێنه‌ی زه‌وی
پاشان ته‌ماشامكرد په‌ڵه هه‌ورێكی سپیم بینی‌و له‌سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه یه‌كێك له‌شێوه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ دانیشتبوو، تاجێكی زێڕینی له‌سه‌ری نابوو و داسێكی تیژی به‌ده‌سته‌وه بوو. فریشته‌یه‌كیتر له‌په‌رستگاكه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه‌و به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی دانیشتووی سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه‌ی كرد: (داسه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بدرووه‌وه، چونكه كاتی دروێنه هاتووه‌و خه‌رمانی زه‌وی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه.) له‌به‌رئه‌وه دانیشتووی سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كه داسه‌كه‌ی به‌سه‌ر زه‌وی وه‌شاندو زه‌وی دروێنه‌كرا.
فریشته‌یه‌كی تر له‌په‌رستگاكه‌ی ئاسمانه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌ویش داسێكی تیژی پێ‌بوو. ئینجا فریشته‌یه‌كی تر له‌قوربانگه‌كه‌وه هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئاگردا هه‌بوو. به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد بۆ ئه‌وه‌ی داسه تیژه‌كه‌ی پێیه‌و ووتی: (داسه تیژه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و هێشووه ترێی ڕه‌زه‌كانی زه‌وی كۆبكه‌وه، چونكه ترێ‌كه‌ی پێگه‌یشتووه.) ئه‌ویش داسه تیژه‌كه‌ی وه‌شانده سه‌ر زه‌ویو هێشووه ترێ‌كانی زه‌وی كۆكرده‌وه، هێشووه ترێ‌كانی فڕێدایه ناو گوشه‌ری گه‌وره‌ی تووڕه‌یی خودا. گوشه‌ره‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گوشرا، به‌به‌رزی تا لغاوی ئه‌سپ بۆ ماوه‌ی هه‌زارو شه‌ش سه‌د ستادیه1، خوێنی لێهاته‌ده‌ره‌وه.
گۆرانی مو‌سا
Source notes (1)
- Footnote هه‌زارو شه‌ش سه‌د ستادیه: نزیكه‌ی سێ‌سه‌د كیلۆمه‌تر ده‌كات
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.