Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 11
دوو شایه‌ته‌كه
پاشان قامیشێكی وه‌ك ڕاسته‌ی پێوانه‌م پێدرا، پێمووترا: (هه‌سته، په‌رستگای خودا‌و قوربانگا بپێوه‌و ئه‌وانه‌ی تیایدا كڕنۆش ده‌به‌ن بیانژمێره. به‌ڵام واز له‌گۆڕه‌پانی په‌رستگا بهێنه‌و مه‌یپێوه، چونكه ئه‌و گۆڕه‌پانه به‌ناجووله‌كان دراوه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چل‌و دوو مانگ شاری پیرۆز پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات به‌دوو شایه‌ته‌كه‌ی خۆم ده‌ده‌م بۆ ماوه‌ی هه‌زارو دووسه‌دو شه‌ست ڕۆژ به‌به‌رگی ماته‌مه‌وه به‌ووته‌ی خودا بدوێن.)
ئه‌مانه ئه‌و دوو دار زه‌یتونه‌و ئه‌و دوو چرادانه‌ن كه له‌به‌رده‌م خوداوه‌ندی زه‌وی دانراون. گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت زیانیان پێ‌بگه‌ێنێت، ئاگرێك له‌ده‌میانه‌وه دێته ده‌ره‌وه‌و دوژمنه‌كانیان ده‌خوات، هه‌روه‌ها گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت ئازاریان بدات ده‌بێت ئاوها بكوژرێت. ئه‌م دووانه ده‌سه‌ڵاتیان پێ‌دراوه له‌ڕۆژانی لێدوانه‌كه‌یان به‌ووته‌ی خودا ڕووی ئاسمان دابخه‌ن تا باران نه‌بارێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ئاو بكه‌ن بهخوێنو به‌هه‌موو جۆره ده‌ردێك له‌زه‌وی بده‌ن، هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ. كاتێك شایه‌تییه‌كه‌یان ته‌واوكرد ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌بیری بێ‌بن دێته‌ده‌ره‌وه، جه‌نگیان له‌گه‌ڵ به‌رپا دهكاتو به‌سه‌ریاندا زاڵده‌بێت‌و دهیانكوژێتو ته‌رمه‌كانیان فڕێ‌ده‌درێته سه‌ر شه‌قامی ئه‌و شاره گه‌وره‌یه‌ی ناوه ڕۆحییه‌كه‌ی سهدومو میسره، ئه‌و شوێنه‌ی خوداوه‌ندیانی تیادا له‌خاچدرا. خه‌ڵكی له‌هه‌موو گهلانو هۆزو زمان‌و نه‌ته‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژو نیو سه‌یری ته‌رمه‌كانیان دهكهنو ناهێڵن ته‌رمه‌كانیان بنێژرێن. دانیشتووانی زه‌وی تانه‌وتوانجیان لێده‌ده‌ن‌و هاواری خۆشیان لێ به‌رزده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها دیاری بۆ یه‌كتری ده‌نێرن، چونكه ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره دانیشتووانی سه‌ر زه‌وییان زۆر ئازار دابوو. به‌ڵام پاش سێ ڕۆژو نیو هه‌ناسه‌یه‌كی ژیان له‌خوداوه ده‌چێته ناو له‌شیان، له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌رپێیان دهوهستنو ترسێكی زۆریش ده‌نیشێت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ته‌ماشایان ده‌كردن. ئینجا ده‌نگێكی به‌رز له‌ئاسمانه‌وه هاته بهرگوییانو ووتی: (بۆ ئێره سه‌ربكه‌ون)، ئه‌وانیش له‌به‌رچاوی دوژمنه‌كانیان به‌سواری په‌ڵه هه‌ورێك بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وتن. له‌و كاته‌دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كیگه‌وره ڕوویداو ده‌یه‌كی شاره‌كه له‌ناوچوو، حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌بوومه‌له‌رزه‌كه كوژران. ئه‌وانی تر لهترسو له‌رز، ستایشی خودای ئاسمانیان كرد.
نه‌گبه‌تی دووه‌م به‌سه‌ر چوو، ئه‌وه‌تا نه‌گبه‌تی سێیه‌م وا به‌خێرایی دێ به‌ڕێوه.
كه‌ڕه‌نای حه‌وته‌م
پاشان فریشته‌ی حه‌وته‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی لێداو ده‌نگێكی به‌رز له‌ئاسماندا ده‌نگی دایه‌وه‌و ده‌یووت: (پادشاهێتی جیهان بوو به‌پادشاهێتی خوداوه‌ندمانو مه‌سیحه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات.) ئه‌و بیست‌و چوار پیره‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، له‌به‌رده‌م خودا خۆیان به‌ده‌مداداو كڕنۆشیان برد، ووتیان: (سوپاست ده‌كه‌ین ئه‌ی خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه، چونكه تۆ توانای مه‌زنی خۆت وهرگرتو ده‌ستت به‌فه‌رمانڕه‌واییكرد. میلله‌تان تووڕه‌بوون، تووڕه‌یی تۆش هات، ئێستا كاتی لێپرسینه‌وه‌ی مردووانه، بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی به‌نده‌كانت له‌پێغه‌مبه‌رو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناوت ده‌ترسن به‌گه‌وره‌و بچووكه‌وه بدرێته‌وه، هه‌روه‌ها تا ئه‌وانه له‌ناوببه‌ی كه زه‌وی له‌ناوده‌به‌ن.)
پاشان په‌رستگای خودا له‌ئاسماندا كرایه‌وه‌و سه‌ندوقی په‌یمانه‌كه‌ی له‌ناو په‌رستگاكه ده‌ركه‌وت، له‌ئه‌نجامدا بووه بروسكه‌و ده‌نگه دهنگو هه‌وره تریشقه‌و بوومه‌له‌رزه‌و ته‌رزه‌ی گه‌وره بارین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.