Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 10
فریشته‌و په‌رتووكێكی بچووك
پاشان فریشته‌یه‌كی تری به‌هێزم بینی له‌ئاسمانه‌وه هاته‌خواره‌وه‌و به‌په‌ڵه هه‌ورێك خۆی پۆشیبوو، په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك له‌سه‌رسه‌ری بوو، دهمو چاویشی وه‌ك خۆر وابوو، قاچه‌كانیشی وه‌ك دوو ستوونی ئاگرین وابوون. نووسراوێكی بچووكی كراوه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو. قاچی ڕاستی له‌سه‌ر ده‌ریاو قاچی چه‌پی له‌سه‌ر ووشكایی دانا. به ده‌نگێكی به‌رز وه‌ك نه‌ڕه‌ی شێر هاواری كرد، پاش ئه‌وه‌ی هاواری كرد، حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه به‌ده‌نگه‌كانی خۆیان هاتنه دوان، پاش ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه هاتنه دوان، نیازم وابوو ده‌ست بكه‌م به‌نووسین، به‌ڵام ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه هاته بهرگوێمو پێی ووتم: (ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌وره تریشقه‌كه ووتیان مۆری بكه، به‌ڵام مه‌یان نووسه.) ئه‌و فریشته‌یه‌ی بینیم له‌سه‌ر ووشكاییو ده‌ریا ڕاوه‌ستابوو ده‌ستی ڕاستی بۆ ئاسمان به‌رزكرده‌وه‌و سوێندی به‌زیندووی هه‌میشه‌یی خوارد، ئه‌وه‌ی ئاسمان‌و زه‌ویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه دروستیكردووه، كه هیچ ده‌رفه‌تێكی تر نه‌دات، به‌ڵكو له‌و ڕۆژانه‌ی فریشته‌ی حه‌وته‌م كه‌ڕه‌ناكه‌ی خۆی لێده‌داو ده‌نگی لێدێت، نهێنی خودا پێویسته بێته‌دی، وه‌ك چۆن خودا بۆ پێغهمبهرهكانو خزمه‌تكاره‌كانی خۆی ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌ئاسمانه‌وه هاته به‌رگوێم دیسان قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم‌و پێی‌گوتم: (بڕۆ نووسراوه بچووكه‌كه له‌و فریشته‌یه وه‌ربگره ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریاو له‌سه‌ر ووشكایی وه‌ستاوه.) بۆ لای فریشته‌كه چووم‌و پێمووت نووسراوه بچووكه‌كه‌م بده‌رێ، فریشته‌كه پێی ووتم: (وه‌ری بگره‌و بیخۆ، گه‌ده‌ت تاڵ ده‌كات، به‌ڵام لهدهمتدا وه‌ك هه‌نگوین شیرین ده‌بێت.) نووسراوه بچووكه‌كه‌م له‌ده‌ستی فریشته‌كه وهرگرتو خواردم، له‌ده‌ممدا وه‌ك هه‌نگوین شیرین بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی خواردم گه‌ده‌ی تاڵكردم. هه‌روه‌ها فریشته‌كه پێی ووتم: (پێویسته به‌ووته‌ی خودا بدوێی ده‌رباره‌ی میللهتانو نهتهوانو زمانهكانو پادشاكان.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.