Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
ئاشکراکردن 1
پێشه‌كی
ئه‌مه ئه‌و بینینه‌یه كه خودا به‌عیسای مه‌سیحی داوه تا بۆ به‌نده‌كانی ئاشكرا بكات، ئه‌و ڕووداوانه‌ی ده‌بێ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕووبده‌ن، به‌فریشته‌یه‌كی خۆی بۆ یۆحه‌ننای به‌نده‌ی خۆی نارد. یۆحه‌ننا گه‌واهی له‌سه‌ر ووشه‌ی خودا‌و شایه‌تی عیسای مهسیحو هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه ده‌دات كه به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی. خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی ووشه‌كانی ئه‌م پێشبینییه ده‌خوێننه‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه دهیبیستنو ڕه‌چاوی ده‌كه‌ن، چونكه كاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه.
سڵاو بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كان
له‌یۆحه‌نناوه، بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ی هه‌رێمی ئاسیا: به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌و دێت، هه‌روه‌ها له‌و حه‌وت ڕۆحه‌ی له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌یدان. هه‌روه‌ها له‌عیسای مه‌سیحی شایه‌تی دڵسۆزه‌وه، كه یه‌كه‌م كه‌سه له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستێته‌وه، سه‌رۆكی پادشاكانی سه‌ر زه‌ویه.
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆشدهوێو به‌خوێنی خۆی ئازادی كردین لهگوناههكانمانو ئێمه‌ی كرده پادشا‌و كاهینی خودای باوكی، بۆ ئه‌وه شكۆ‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌تاهه‌تایی! ئامین.
ئه‌وه‌تا ئه‌و به‌سه‌ر په‌ڵه هه‌وره‌كانه‌وه دێت‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌خاچیاندا، هه‌روه‌ها هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌وی شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. ئامین.
خوداوه‌ند خودا ده‌ڵێ: (من ئهلفو ێم، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌و دێت، توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.)
بینینی مه‌سیحی زیندوو
من یۆحه‌ننای براتانم، هاوبه‌شتانم له‌ته‌نگانه‌و پادشاهێتیو دانگرتنی عیسا، له‌پێناو ووشه‌ی خودا‌و شایه‌تی عیسا له‌دوورگه‌یه‌ك بووم به‌په‌تمۆس ناوده‌برا. من له‌ڕۆژی خوداوه‌ند له‌ڕۆحدا بووم‌و له‌پشتمه‌وه گوێم له‌ده‌نگێكی گه‌وره بوو له‌ده‌نگی كه‌ڕه‌نا ده‌چوو، ده‌یووت: (ئه‌وه‌ی ده‌یبینی له‌په‌رتووكێك بینووسه‌و بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه ڕه‌وانه‌ی بكه، بۆ ئهفهسۆسو سمیرناو پرگامۆسو سیاتیراو ساردسو فیلاده‌لفیاو لاودیكییه.)
ئاوڕمدایه‌وه تاسه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه ببینم، كاتێك ئاوڕمدایه‌وه حه‌وت چرادانی زێڕینم بینی، له‌ناوه‌ڕاستیان یه‌كێكی وه‌ك ڕۆڵه‌ی مر‌ۆڤم بینی، جلێكی له‌به‌ردا بوو تاهه‌ردوو پێی شۆڕبووبۆوه‌و پشتێنێكی زێڕینی له‌سینگی به‌ستبوو، سه‌رو قژی وه‌ك خوری‌و به‌فر سپیبوونو چاوه‌كانی وه‌ك گڕی ئاگر وابوون. قاچه‌كانی وه‌ك مسێكی بریقه‌دار ئه‌وه‌ی له‌كوره‌یه‌كی داخ پوخته كرابێت وابوون، ده‌نگیشی وه‌ك هاژه‌ی تاڤگه وابوو، له‌سه‌ر له‌پی ده‌ستی ڕاستی حه‌وت ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵگرتبوو، شمشێرێكی دووده‌میش له‌ده‌میه‌وه ده‌هاته ده‌ره‌وه، ڕووخساری وه‌ك تیشكی به‌تینی ڕۆژ ده‌دره‌وشایه‌وه.
كاتێك بینیم وه‌ك مردوو له‌به‌رده‌م هه‌ردوو پێیدا كه‌وتم، ده‌ستی ڕاستی خسته سهرمو ووتی: (مه‌ترسه، من سه‌ره‌تاو كۆتایم، من ئه‌وه‌م كه زیندووم، من مردووبووم، به‌ڵام ئێستا تاهه‌تایه به‌زیندوویی ده‌مێنمه‌وه. كلیله‌كانی مردن‌و دونیای مردووان له‌ده‌ست منن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه‌ی بینیت بینووسه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی پاش ئه‌ویش ده‌بێت. نهێنی ئه‌و حه‌وت ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌ده‌ستی ڕاستم بینیتو نهێنی حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه ئه‌مه‌یه: حه‌وت ئه‌ستێره‌كه فریشته‌ی حه‌وت كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌كه‌ن، حه‌وت چرادانه‌كه‌ش حه‌وت كۆمه‌ڵه‌كه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.