Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەهوزا 1
له‌یه‌هوزای به‌نده‌ی عیسای مهسیحو برای یاقوب، بۆ بانگ كراوه خۆشه‌ویسته‌كانی خودای باوك‌و پارێزراوه‌كان بۆ عیسای مه‌سیح: به‌زه‌ییو ئاشتی‌و خۆشه‌ویستیتان به‌سه‌ردا بڕژێت.
تێكۆشان له‌پێناوی باوه‌ڕ
خۆشه‌ویستانم له‌كاتێكدا زۆر به‌په‌رۆشم له‌باره‌ی ئه‌و ڕزگاربوونه‌ی ئێوه هاوبه‌شمانن تیایدا، بۆتان بنووسم، ناچار ئێستا ده‌رباره‌ی تێكۆشان له‌پێناوی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جارێك بهخوشكو برا پیرۆزه‌كان دراوه ده‌نووسم. چونكه كه‌سانێك به‌دزیه‌وه هاتوونه ناوتان، بێگومان تووشی ئه‌و سزایه ده‌بن كه له‌كۆنه‌وه بۆیان نووسراوه، ئه‌وانه خوانهناسنو به‌ره‌كه‌تی خودا ده‌گۆڕن بۆ به‌ڕه‌لڵایی، ته‌نانه‌ت نكۆڵی ده‌كه‌ن له‌گه‌وره‌و خوداوه‌ندمان كه عیسای مه‌سیحه.
سزای مامۆستا درۆزنه‌كان
جا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بخه‌مه‌وه، كه خۆتان ده‌یزانن، پاش ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند گه‌لی له‌خاكی میسر ڕزگاركرد، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون لـه‌ناویبردن. هه‌روه‌ها ئه‌و فریشـتانه‌ی شـوێنه‌كـانی خـۆیان نهپاراسـتو به‌جێیانهێشت، خودا به‌كۆتی هـه‌تاهـه‌تایی تا ڕۆژی مه‌زنی لێپرسینه‌وه لـه‌قووڵایی تاریكی‌دا ده‌یانهێڵێته‌وه، هه‌روه‌ها شاری سهدومو عه‌موره‌و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگای ئه‌وان داوێنپیسییان كرد‌و دوای هه‌وه‌سبازی له‌ش كه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی، جا به‌ئاگرێكی هه‌تاهه‌تایی سزادران‌و بوون به‌په‌ند.
به‌هه‌مان شێوه خه‌یاڵخاوه‌كان له‌ش گڵاو دهكهنو ده‌سه‌ڵاتی خودا ڕه‌ت ده‌كـه‌نه‌وه‌و بوختان بۆ شكۆداره ئاسمانیه‌كان هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام میكائیلی سه‌رۆكی فریشته‌كان، كاتێك دژایه‌تی شه‌یتانی كرد سه‌باره‌ت به ته‌رمه‌كه‌ی مو‌سا، نه‌یوێرا به‌ووته‌ی ناشرین وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌ڵكو ووتی: (با خوداوه‌ند سه‌رزه‌نشتت بكات!) به‌ڵام ئه‌وانه به‌سووكی ناوی شتێك ده‌به‌ن كه نایزانن، به‌بێ‌عه‌قڵی وه‌كو ئاژه‌ڵ دوای ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنیان.
خاكبهسهر ئه‌وانه، چونكه ئه‌وانه ڕێگای قابیلیان گرتووه‌و له‌پێناوی بڕێك ده‌سكه‌وت خۆیان داوه‌ته ده‌ست گومڕایی به‌لعامه‌وه‌و* له‌یاخی بوونه‌كه‌ی قوڕه‌ح* له‌ناوده‌چن.
ئه‌وانه نیشانه‌ی شه‌رمه‌زارین له‌داوه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی، به‌چاونه‌ترسی نانتان له‌گه‌ڵ ده‌خۆن، ته‌نها خزمه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌وری بێ‌ئاون به با دێن‌و ده‌چن، داری بێ‌به‌ری پایزانن، دوو جار مردوون‌و ڕه‌گیان هه‌ڵكه‌نراوه، شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به‌كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وونبوون كه تاهه‌تایه له‌تاریكیدا ده‌مێننه‌وه.
ئه‌خـنوخی نه‌وه‌ی حه‌وته‌م له‌ئاده‌مـه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه پێشبینی كرد: (ئه‌وه‌تا خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌زاران له‌پیرۆزكـراوه‌كـان دێت، تا حوكم به‌سه‌ر هه‌مووان بدات‌و هه‌موو خوانه‌ناسه‌كان سه‌رزه‌نشت بكات، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و كرداره خوانه‌ناسیانه‌ی كردوویانه له‌ڕێبازی خوانه‌ناسیو ئه‌و قسه ڕه‌قانه‌ی دژی خودا ووتویانه ئه‌و خوانه‌ناسانه.) ئه‌وانه بۆڵه‌بۆڵكه‌رو گلهییكهرنو دوای ئاره‌زووه خراپه‌كانی له‌شیان كهوتوونو خۆ به‌گه‌وره دهزاننو له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دووڕوویی بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
خۆتان بنیاد بنێن
به‌ڵام ئێوه ئه‌ی خۆشه‌ویستان، قسه‌كانی نێرراوانی خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح بهێننه‌وه یاد. ئه‌وانه به‌ئێوه‌یان ووت: (له‌كۆتایی زه‌مان، هه‌ندێ گاڵته‌جاڕ په‌یدا دهبنو دوای مه‌به‌سته خوانه‌ناسه‌كانیان ده‌كه‌ون.) ئه‌وانه دووبه‌ره‌كی دروست ده‌كه‌ن، خۆشیان خه‌ڵكی دونیاینو ڕۆحیان تیادا نییه.
به‌ڵام ئێوه خۆشه‌ویستانم خۆتان له‌سه‌ر باوه‌ڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن‌و له‌رۆحی پیرۆزدا نوێژ بكه‌ن، له‌ناو خۆشه‌ویستی خودا خۆتان بپارێزن‌و چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان بكه‌ن بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی. به‌زه‌ییتان به‌و كه‌سانه بێته‌وه كه گومان ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیش له‌ئاگر بڕفێننو ڕزگاریان بكه‌ن، بۆ هه‌ندێكیشیان به‌ترسه‌وه به‌زه‌یی بنوێنن، ته‌نانه‌ت ڕقیشتان له‌و به‌رگانه بێ كه به له‌ش گڵاو بوون. ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه بتانپارێزێ له‌كه‌وتن، هه‌روه‌ها لـه‌بـه‌رده‌م شكۆمه‌ندیه‌كه‌ی ڕاتان بگرێ به‌خۆشیو به‌بێ كه‌موكوڕی، بۆ تاكه خودای ڕزگاركه‌رمان، شكۆمه‌ندیو مه‌زنیو هێزو ده‌سه‌ڵات بـه‌هۆی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح، له‌پێش زه‌مانه‌و ئێستا‌و تاهه‌تایه. ئامین.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.