Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

سێیەم یۆحەنا 1

هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی

له‌پیره‌كه‌وه‌، بۆ غایسی خۆشه‌ویست كه‌ به‌ڕاستی خۆشم ده‌وێت.

خۆشه‌ویستم، هیوادارم له‌هه‌موو شتێك سه‌ركه‌وتوو بیت‏و ته‌ندروستیت باش بێت، هه‌روه‌ك ڕۆحت باش‏و ته‌واوه‌. چونكه‌ زۆر دڵخۆش‏بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ك هاتن‎و باسی دلسۆزی تۆیان كرد بۆ ڕاستی، هه‌روه‌ها چۆن له‌ڕاستی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت. خۆشی له‌مه‌ گه‌وره‌ترم نییه‌ كاتێك گوێم لێ‏بێت ڕۆڵه‌كانم هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی ده‌كه‌ن. خۆشه‌ویستم تۆ هه‌موو شتێك بۆ براكانت‎و ئه‌و كه‌سانه‌ی نایان‏ناسیت به‌سه‌رڕاستیه‌وه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران شایه‌تییان له‌سـه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڕێیان ده‌كه‌یت كه‌ خودا پێی ‎خۆشه‌. چونكه‌ له‌پێناوی ناوی مه‌سیح هاتوونه‌ ده‌ره‌وه‌و هیچ شتێك له‌ بێ‌باوه‌ڕان وه‌رناگرن. بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوازی له‌كه‌سانی وه‌ك ئه‌وانه‌ بكه‌ین تا به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ ڕاستی. هه‌ندێ‌ شتم بۆ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران نووسیوه‌، به‌ڵام دیوتریفس كـه‌ ده‌یــه‌وێت خـۆی بكات به‌ یــه‌كـه‌م له‌نیۆانیان، پێمان ڕازی نابێت. بۆیه‌ گه‌ر هاتم هه‌موو كرده‌وه‌و قسه‌ خراپه‌كانی سه‌باره‌ت به‌منی ووتوه‌ ده‌ری‏ده‌خه‌م، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو نایه‌وێ‌ پێشـوازی له‌برایان بكات‏و هه‌ر یه‌كێك پێشوازیان لێ‌بكات، ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵه‌ ده‌ریده‌كات.

دوای خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌

خۆشه‌ویستم، دوای خراپه‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو چاكه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌خودایه‌، ئه‌وه‌ش خراپه‌ بكات خودای نه‌بینیوه‌. دیمتریوس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێك‏و له‌لایه‌ن ڕاستیشه‌وه‌ شایه‌تی بۆ دراوه‌، منیش هه‌روه‌ها شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م‎و ئێوه‌ش ده‌زانن شایه‌تی من ڕاسته‌. زۆر شت هه‌بوو بۆتانی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێ‌ به‌قه‌ڵه‌م‏و مه‌ره‌كه‌ب ‎بێت. به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه‌ بتبینم تا ڕووبه‌ڕوو قسه‌ بكه‌ین.

داوای ئاشتیت بۆ ده‌كه‌م. براده‌ران سڵاوت لێ‏ده‌كه‌ن. تۆش سڵاو له‌یه‌كه‌ یه‌كه‌ی براده‌ران بكه‌.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.