Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
دووەم یۆحەنا 1
له‌پیره‌كـه‌وه بۆ ئه‌و خانمه‌ی هه‌ڵبژێرراوه‌و بۆ ڕۆڵه‌كـانیشی، كه به‌ڕاستی خۆشم ده‌وێن، نه‌ك من به‌ته‌نها به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاستی ده‌ناسن، له‌پێناوی ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌ناومان جێگیر دهبێتو تاهه‌تایه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت. به‌ره‌كه‌ت‌و به‌زه‌ییو ئاشتی خـودای باوكی ئاسمانی‌و عیسای مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی، به‌ڕاستیو به‌خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵماندا ده‌بێت.
ڕاستی‌و خۆشه‌ویستی
زۆر دڵخۆش بووم كه زانیم هه‌ندێك له‌رۆلِه‌كانت هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی ئاسمانی ڕایسپاردین. ئێستا ئه‌ی خانم، من ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ نانووسم، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تا گوێمان لێبووه، داوات لێ‌ده‌كه‌م یه‌كتریمان خۆش بوێت. چونكه خۆشه‌ویستی ئه‌مه‌یه كه به‌پێی ڕاسپارده‌كانی خودا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، ڕاسپارده ئه‌مه‌یه، كه له‌سه‌ره‌تا گوێتان لێبووه، پێویسته به‌خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
ئاگاداری گومڕاییكه‌ران بن
چونكه گومڕاییكه‌ری زۆر هاتوونه جیهانو دان به‌وه‌دا نانێن عیسای مه‌سیح له‌له‌شدا بووه، ئه‌وانه گومڕاییكه‌رو دژه‌مه‌سیحن. ته‌ماشای خۆتان بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی كردووتانه له‌ده‌ستتان نه‌چێت، به‌ڵكو پاداشتێكی ته‌واوی لێ به‌ده‌ست بهێنین. هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكات‌و له‌ڕێنماییه‌كانی مه‌سیح جێگیر نه‌بێت، ئه‌وا له‌خودا نییه. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌و ڕێنماییانه جێگیر بێت، ئه‌وا باوكی ئاسمانی‌و ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌یه. گه‌ر یه‌كێك بۆلاتان بێت‌و ئه‌و ڕێنماییانه‌تان پێ‌ڕانه‌گه‌ێنێت، ڕێگای پێ مه‌ده‌ن بێته ماڵتانو پێشوازی لێمه‌كه‌ن. چونكه هه‌ر كه‌سێك پێشوازی لێبكات له‌كاره خراپه‌كانی به‌شداری ده‌كات.
كۆتایی
زۆر شتم هه‌یه بۆتانی بنووسم، به‌ڵام پێم خۆش نییه بهمهرهكهبو له‌سه‌ر كاغه‌ز بێت، چونكه ئـومێده‌وارم بۆ لاتان بێم، تا ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیه‌كه‌مان پڕ‌و ته‌واو بێت. ڕۆڵه‌كانی خوشكه هـه‌ڵبژێرراوه‌كه‌ت سڵاوت لێ ده‌كه‌ن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.