Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یەکەم یۆحەنا 5
باوه‌ڕهێنان به‌مه‌سیح
ئه‌وه‌ی بڕوای به‌وه هه‌بێت كه عیسا مه‌سیحه، ئه‌وه له‌خوداوه بووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی باوكی خۆش بوێت، ئه‌وا ئه‌وه‌شی خۆش ده‌وێت كه لێی بووه. به‌مه ده‌زانین ئێمه منداڵه‌كانی خودامان خۆش ده‌وێت، گه‌ر خودامان خۆش بوێت‌و كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین، چونكه ئه‌مه خۆشه‌ویستی خودایه، كار به‌ڕاسپارده‌كانی بكه‌ین، ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین. چونكه هه‌ر كه‌سێك له‌خودا له‌دایكبوو بێت به‌سه‌ر جیهاندا سه‌ر ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر جیهاندا سه‌رده‌كه‌وێت، باوه‌ڕمانه. كێ ده‌توانێت به‌سه‌ر جیهان سه‌ربكه‌وێت؟ جگه له‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه.
ئه‌مه عیسای مه‌سیحه، ئه‌وه‌ی به‌ئاو و خوێن هاتووه، نه‌ك ته‌نها به‌ئاو، به‌ڵكو به‌ئاو و به‌خوێن. ڕۆحیش شایه‌تی ده‌دات، چونكه ڕۆح ڕاستییه. ئه‌وانه‌ی له‌زه‌وی شایه‌تی ده‌ده‌ن سیانن: ڕۆح‌و ئاو و خوێن، ئه‌و سیانه‌ش یه‌ك شایه‌تییان هه‌یه.
گه‌ر ئێمه به شایه‌تی خه‌ڵك ڕازی بین، ئه‌وا شایه‌تی خودا گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌مه شایه‌تی خودایه سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێ ئه‌م شایه‌تییه له دڵیدایه، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ به‌خودا نه‌كات ئه‌وا به‌درۆی ده‌خاته‌وه، چونكه باوه‌ڕ به‌و شایه‌تییه ناكات كه خودا سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌مه‌ش شایه‌تیه‌كه‌یه، خودا ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێ داوین‌و ئه‌و ژیانه‌ش له ڕۆڵه‌كه‌ی دایه. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌تاهه‌تایی دهبێتو ئه‌وه‌ش ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ئه‌وا ژیانی نابێت.
دڵنیایی ژیانی هه‌تاهه‌تایی
ئه‌مه بۆ ئێوه ده‌نووسم تا بزانن ژیانی هه‌تاهه‌تاییتان هه‌یه، ئێوه كه باوه‌ڕتان هه‌یه به‌ناوی ڕۆڵه‌ی خودا. ئه‌مه‌ش ئه‌و باوه‌ڕو متمانه‌یه‌یه كه هه‌مانه به‌و، گه‌ر به‌پێی ویستی خۆی داوای هه‌ر شتێك بكه‌ین گوێمان لێ ده‌گرێت. گه‌ر بزانین هه‌رچییه‌ك داوا بكه‌ین گوێمان لێده‌گرێت، ده‌زانین ئه‌وه‌ی داوامان كردووه لێی ده‌ستمانكه‌وتووه. گه‌ر یه‌كێك براكه‌ی ببینێت گوناهێك ناكات بۆ مردن بێت، پێویسته له‌سه‌ری له‌خودا بپاڕێته‌وه بۆ براكه‌ی. خودا‌ش ژیان به‌و كه‌سانه ده‌دات كه گوناه بۆ مردن ناكه‌ن. گوناه هه‌یه بۆ مردنه، له‌پێناوی ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێك گوناهه‌و گوناهیش هه‌یه بۆ مردن نییه.
ده‌زانین هه‌ر كه‌سێك له‌خوداوه له‌دایكبوو بێت به‌رده‌وام نابێت له‌گوناه‌كردن، چونكه ڕۆڵه‌ی خودا دهیپارێزێو ناهێڵێ به‌دكار ده‌ستی پێی بگات. ده‌زانین ئێمه لهخوداوهینو هه‌موو جیهان له‌ژێر ده‌ستی خراپه‌كار ]شه‌یتان[ دانراوه. هه‌روه‌ها ده‌زانین ڕۆڵه‌ی خودا هاتو چاوی كردینه‌وه تا خودای ڕاستی بناسین‌و ئێستا له‌ئه‌و ده‌ژین، له‌عیسای مه‌سیح كه ڕۆڵه‌یه‌تی. ئه‌مه خودای ڕاست‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه. ڕۆڵه بچووكه‌كان، خۆتان له‌بته‌كان بپارێزن.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.