Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 28
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا
له‌ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا دوای شه‌ممه، مریه‌می مه‌جده‌لـیو مریه‌مه‌كه‌ی دیكه چوون ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه* له‌ئاسمان هاته خواره‌وه، هاتو تلی به‌به‌رده‌كه دا‌و له‌سه‌ری دانیشت. شێوه‌ی فریشته‌كه وه‌ك بروسكه وابوو. جله‌كانی وه‌ك به‌فر سپیبوو. ئه‌وه‌بوو پاسه‌وانه‌كان ترسیان لـێنیشتو وه‌ك مردوویان لـێهات. فریشته‌كه به‌دوو ژنه‌كه‌ی ووت: (مه‌ترسن، من ده‌زانم ئێوه به‌شوێن عیسای له‌خاچدراودا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك خۆی ووتی، وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه ئه‌و تیایدا نێژرابوو. به‌خێرایی بڕۆن‌و هه‌واڵ به‌قوتابیه‌كانی بده‌ن، كه ئه‌و له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێ بۆ جه‌لیل، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وا پێم ووتن.) دوو ژنه‌كه به‌خێرایی ڕۆیشتن، ترسێكی زۆر‌و خۆشییه‌كی گه‌وره لهدڵیانبوو، ڕایان‌كرد بۆ لای قوتابیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ڕابگه‌ێنن. له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه بوون بۆ بردنی ئه‌م هه‌واڵه، عیسا خۆی پێیان گهیشتو ووتی: (سڵاو.) ئه‌مانیش چوونه پێشه‌وه‌و قاچیان گرت‌و كڕنوشیان بۆ برد. عیسا پێی ووتن: (مه‌ترسن، بڕۆن به‌براكانم بڵێن بێن بۆ جه‌لیل، له‌وێ ده‌مبینن.) له‌وكاته‌دا دوو ژنه‌كه ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێ له‌پاسه‌وانه‌كان چوون بۆ ناو شار‌و ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو بۆ سه‌رۆك كاهینه‌كانیان گێڕایه‌وه. ئینجا سه‌رۆك كاهینهكانو پیران كۆبوونه‌وه تا له‌م ڕووداوه بدوێن. پاره‌یه‌كی زۆریان دا بهسهربازهكانو پێیان ووتن: (ئێوه به‌خه‌ڵكی بڵێن له‌كاتێكدا خه‌وتبووین، قوتابیه‌كانی هاتوونو ته‌رمه‌كه‌ی عیسایان دزیوه. گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ش به‌فه‌رمانڕه‌وا گه‌یشت، ئێمه له‌سه‌رتان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌م شێوه‌یه گیروگرفتتان بۆ نابێت.) سه‌ربازه‌كـان پاره‌كه‌یان وه‌رگـرت، چیان پێ‌ووترا كردیان، جا به‌م شێوه‌یه هه‌واڵه‌كه له‌نێوان جـووله‌كه‌دا بڵاوبووته‌وه تا ئه‌مڕۆ.
ده‌ركه‌وتنی عیسا بۆ قوتابیه‌كان
ئیتر یانزه قوتابیه‌كه چوون بۆ ناوچـه‌ی جـه‌لیل، بۆ ئه‌وكێوه‌ی عیسا بۆی ده‌سـت نیشان كـردبوون. كـاتێ بینییان كـڕنووشـیان بۆ برد، به‌ڵام هـه‌ندێكـیان گومانیانكرد. عیسا لێیان نزیك بووه‌وه‌و ووتی: (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی زه‌ویو ئاسمانم پێ‌به‌خشراوه. كـه‌واته بڕۆن، هه‌مـوو گه‌لان بكه‌ن به قوتابی. به‌ناوی باوك‌و ڕۆڵه‌و ڕۆحی پیرۆز لـه‌ئاویان هـه‌ڵكێشن. فێریان بكـه‌ن با كار بكـه‌ن به‌هـه‌مـوو ئه‌و شـتانه‌ی ڕامسـپاردون، ئه‌وه‌تا هه‌مـوو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم هه‌تا كۆتایی زه‌مانه.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.