Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 25
نموونه‌ی كچه داناكانو كچه نه‌فامه‌كان
(پادشاهێتی ئاسمان وه‌ك ده كچ وایه، چرایان ههڵگرتبێتو به‌ره‌و پیری زاوا هاتبن. پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش نه‌فام. نه‌فامه‌كان چراكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، بێ‌ئه‌وه‌ی نه‌ووتی زیاده به‌رن. به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان نه‌ووتی زیاده‌یان خسته قووتوویه‌كه‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان. كاتێ زاوا دواكه‌وت هه‌موو خه‌و بردنیه‌وه‌و نووستن. له‌نیوه شه‌ودا ده‌نگ به‌رزبووه‌وه: ئه‌وه‌تا زاوا هات، هه‌موو چوون به‌ره‌و پیری! كچانیش هه‌ستان تا چراكانیان ئاماده بكه‌ن. نه‌فامه‌كان به‌داناكانیان ووت: تۆزێ نه‌وتمان بده‌نێ له‌وه‌ی خۆتان، چونكه چراكانمان ده‌كوژێته‌وه! داناكان وه‌ڵامیان دایه‌وه: له‌وانه‌یه به‌شی ئێمه‌و ئێوه‌ش نه‌كات. وا چاكتره بچنه لای نه‌وت فرۆش، نه‌وت بۆ خۆتان بكڕن! له‌كاتێكدا نه‌فامه‌كان ڕۆیشتن بۆ نه‌وت كڕین، زاوا گه‌یشت، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵی چوونه ناو هۆڵی شاییه‌كه، ئینجا ده‌رگا داخرا. دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانی دیكه گه‌ڕانه‌وه‌و ووتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، ده‌رگامان لـێ‌بكه‌ره‌وه. زاوا وه‌ڵامی دایه‌وه: ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، من ناتان ناسم. كه‌واته ئێشك بگرن، چونكه ڕۆژو كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن.
نموونه‌ی دواكه‌وتنی گه‌وره‌ی ماڵ
( هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌پیاوێك ده‌كات كه ده‌یه‌وێ گه‌شت بكات، كۆیله‌كانی بانگ ده‌كاو ماڵه‌كه‌یان ده‌داته ده‌ست. به‌یه‌كێكیان پێنچ بهشو به‌ویكه دوو به‌ش و به‌سێهه‌م یه‌ك به‌ش زیویان پێ‌ده‌دات. هه‌ریه‌كه به‌پێی توانای خۆی، ئینجا ده‌ڕوات. ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه زیوه‌كه وه‌رده‌گرێ، یه‌كسه‌ر دهڕواتو ده‌ست ده‌كات به‌بازرگانی پێوه‌ی، ئه‌وسا پێنچ به‌شی دیكه‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دوو به‌شه‌كه وه‌رده‌گرێ هه‌مان شت ده‌كات، ئه‌ویش دوو به‌شی دیكه به‌ده‌ست ده‌هێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه وه‌رده‌گرێ، ده‌ڕوات له‌زه‌ویدا چاڵێك هه‌ڵده‌كه‌نێ و زیوی گه‌وره‌كه‌ی تیا ده‌شارێته‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێ گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بانگیان ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه. ئه‌وه‌ی پێنچ به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، دێته پێشه‌وه پێنچ به‌شیكه‌ش له‌به‌رده‌می داده‌نێ‌و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ پێنج به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش پێنج به‌شیكه‌یه كه به‌ده‌ستم هێناوه. گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشت كرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‌و ده‌ست پاك. ده‌ست پاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه دوو به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‌و ده‌ڵێ: گه‌وره‌م تۆ دوو به‌شت دامێ، ئه‌مه‌ش دوو به‌شی دیكه‌یه كه به‌ده‌ستم هێناوه.
گه‌وره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: باشتكرد ئه‌ی كۆیله‌ی چاك‌و ده‌ستپاك! ده‌ستپاك بوویت له‌كه‌مدا، زۆرت پێ‌ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشی گه‌وره‌كه‌ت. ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌شه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو دێت‌و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی دروێنه ده‌كه‌ی له‌شوێنێك كه نه‌ت ڕوواندووه، كۆده‌كه‌یته‌وه له‌شوێنێك كه نه‌ت چاندووه، ترسام، ڕۆیشتم به‌شه زیوه‌كه‌م له‌ناو زه‌ویدا شارده‌وه. ها ئه‌وه ماڵه‌كه‌ته. گه‌وره‌كه‌ی پێیده‌ڵێت: ئه‌ی كۆیله‌ی خراپ‌و ته‌وه‌زه‌ل! زانیت من دروێنه ده‌كه‌م بێ ڕواندنو كۆده‌كه‌مه‌وه بێ‌چاندن، جا باشتر وابوو ماڵه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كان دابنایه، تا دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رم بگرتایه‌وه. ئا ئه‌و به‌شه‌ی لـێ‌بسه‌ننه‌وه بیده‌ن به‌وه‌ی ده به‌شه‌كه‌ی پێ‌بوو. هه‌ر كه‌سێ هه‌یبێ، زۆرتری پێ‌ده‌درێ، تا لێی ده‌ڕژی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نییه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی كه‌هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌ندرێته‌وه. ئا ئه‌م كۆیله بێ‌سووده، فڕێ بده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێ بهگریانو چڕكه‌چڕكی ددان.
عیسا حوكم به‌سه‌ر جیهان ده‌دات
( كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانی به‌شكۆمه‌ندی ده‌گه‌ڕێته‌وه، داده‌نیشێ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆمه‌ندی خۆی. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان كۆده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌میدا، ئه‌ویش هه‌ندێكیان له‌وی دیكه‌یان جیا ده‌كاته‌وه وه‌ك چۆن شوان مه‌ڕ له‌بزن جیاده‌كاته‌وه. جامه‌ڕه‌كان له‌لای ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێ‌و بزنه‌كانیش له‌لای چه‌پیه‌وه. ئینجا پادشا به‌وانه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوكم پیرۆزی كردوون، ئه‌و پادشـاهیه‌تیه وه‌رگرن كه له‌دروستكردنی جیهانه‌وه بۆتان ئاماده‌كراوه. چونكه برسی بووم تێرتان كردم، تینوو بووم ئاوتان داپێم، نامۆ بووم جێگه‌تان كردمه‌وه. ڕووت بووم جلتان له‌به‌ركردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌دام، دیل بووم هاتن بۆ لام. ئه‌وسا ڕاستودروستان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره، كه‌ی تۆمان به‌برسێتی دیوه نانمان داویتێ؟ یان به‌تینوێتی ئاومان داویتێ؟ كه‌ی تۆمان به‌نامۆیی دیوه‌و جێگه‌مان كردویته‌وه یان به‌ڕوتی جلمان له‌به‌ركردویت؟ كه‌ی تۆمان دیوه به‌نه‌خۆشی یان دیلی سه‌رمان لـێ‌داوی؟ ئینجا پادشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌رشتێك ئێوه بۆ یه‌كێ له‌م برا بچوكانه‌م كردووتانه، بۆ منتان كردووه. دوای ئه‌وه به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه ڕاوه‌ستاون ده‌ڵێت: دووركه‌ونه‌وه لێم ئه‌ی نه‌فره‌ت لـێ‌كراوینه بۆ دۆزه‌خی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وه‌ی بۆ شهیتانو دهستو پێوه‌نده‌كه‌ی ئاماده‌كراوه. چونكه برسی بووم تێرتان نه‌كردم، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ، نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه، ڕوت بووم جلتان له‌به‌رنه‌كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لـێ‌نه‌دام، دیل بووم نه‌هاتنه لام. ئینجا ئه‌وانیش وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌ی گه‌وره، كه‌ی تۆمان دیوه به‌برسێتی، به‌تینوێتی، به‌نامۆیی، به‌ڕوتی، به‌نه‌خۆشی، به‌دیلیو یارمه‌تیمان نه‌داوی؟ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه: ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هـه‌ر شتێكــتان بــۆ یه‌كێ لـه‌م برا بچـووكانه‌م نه‌كردووه، بۆ منتان نه‌كردووه. ئینجا ئه‌وانه بۆ سزای هه‌تاهه‌تایی دهچنو ڕاستودروستهكانیش بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.