Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 20
نموونه‌ی كرێكارانی ناو ڕه‌ز
(پادشاهێتی ئاسمان له‌گه‌وره‌ی ماڵێك ده‌كات، به‌یانی زوو ده‌ڕواته ده‌ره‌وه تاكرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت. ڕۆژی به‌دینارێك له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ڕێكه‌وت، ئینجا ناردنی بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی. دوای ئه‌وه نزیكی كاتژمێری نۆ چووه ده‌ره‌وه، له‌مه‌یدانی شار كرێكاری بێ ئیشی دیكه‌ی دی، پێی ووتن: بڕۆن ئێوه‌ش له‌ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه‌ن، كرێتان چه‌نده ده‌تان ده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن. ئینجا كاتژمێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ ڕۆیشته‌وه بۆ مه‌یدان، دوای ئه‌وه كاتژمێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌مان كاریكرده‌وه. دیسان نزیكی كاتژمێری پێنجی ئێواره چـووه ده‌ره‌وه، كـرێكاری دیكه‌ی بێ ئیشی بینی، پرسی: بۆچی به‌درێژایی ڕۆژ بێ‌ئیش وه‌ستاون؟ وه‌ڵامـیان دایه‌وه: چونكه كـه‌س به‌كـرێی نه‌گـرتووین. ئه‌ویـش ووتی: ئێوه‌ش بڕۆن بۆ ڕه‌زه‌كه‌م! كاتێ ئێواره داهات خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه به‌سه‌ركاره‌كه‌ی ووت: كرێكاره‌كان بانگ بكه‌و كرێكه‌یان بده‌رێ، ده‌ست پێ‌بكه به‌وانه‌ی كه دواجار هاتوونو كۆتایی پێ بهێنه به‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار هاتن. جا ئه‌وانه‌ی كه كاتژمێر پێنج هاتبوون هاتنه پێشه‌وه، هه‌ر یه‌كی دینارێكیان وه‌رگرت. كاتێ نۆره‌ی ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار هات وایانزانی زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌وانیش دینارێكیان وه‌رگرت. له‌وكاته‌دا ده‌ستیانكرد به بۆڵهبۆڵكردن به‌سه‌ر خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه‌داو ووتیان: ئه‌وانه‌ی دواجار هاتن ته‌نها كاژێرێك ئیشیان كردووه. كه‌چی تۆ ئه‌وانت وه‌ك ئێمه دانا كه به‌درێژایی ڕۆژه‌كه له‌ژێر تیشكی ڕۆژ ئیشمان كردووه. وه‌ڵامی یه‌كێكیانی دایه‌وه‌و ووتی: هاوڕێم، من غه‌درم لـێ نه‌كردویت، ئایا له‌گه‌ڵ من به‌یه‌ك دینار ڕێك نه‌كه‌وتوویت؟ به‌شی خۆت وه‌رگره‌و به‌ڕێگه‌ی خۆتدا بڕۆ. من ده‌مه‌وێ به‌وه‌ی دواجاریش هات وه‌ك تۆی بده‌مێ. ئایا سه‌ربه‌ستی ئه‌وه‌م نییه هه‌ڵسوكه‌وت به‌ماڵی خۆمه‌وه بكه‌م به‌و شێوه‌یه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت؟ یان چاوت پیسه چونكه من چاوتێرم؟ به‌م شێوه‌یه دواهه‌مین ده‌بنه یه‌كه‌مین‌و یه‌كه‌مینیش ده‌بنه دواهه‌مین. چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی بانگ دهكرێنو كه‌من ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێن.)
سێهه‌م باسی مردنی عیسا
كاتێ عیسا به‌ره‌و قودس ده‌ڕۆیی، هه‌ر دوانزه قوتابیه‌كه‌ی له‌ڕێگا جیاكرده‌وه، پێی ووتن: (ئه‌وا ئێمه ده‌ڕۆین بۆ قودس، له‌وێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بڕیاری مردن به‌سه‌ریدا ده‌ده‌ن. ده‌یده‌نه ده‌ست ناجووله‌كه‌كان، گاڵته‌ی پێدهكهنو به قامچی لێی دهدهنو له خاچی ده‌ده‌ن. به‌ڵام له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه.)
خزمه‌تكار مه‌زنترینه
ئینجا دایكی دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی لێی هاته پێشه‌وه‌و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بوو، كڕنووشی بۆ برد‌و داوایه‌كی لـێ‌كرد. ئه‌ویش به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (چیت ده‌وێ؟) وه‌ڵامی دایه‌وه: (بڵێ باهه‌ردوو كوڕه‌كه‌م له‌پادشاهیه‌كه‌تدا دابنیشن، یه‌كێكیان لای ڕاستته‌وه، ئه‌وی دیكه‌یان لای چه‌پته‌وه.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه، بهیاقوبو یۆحه‌ننای ووت: (ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه1 بخۆنه‌وه كه من ده‌یخۆمه‌وه؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه: (به‌ڵێ، ده‌توانین.) ئه‌ویش ووتی: (جامی من ده‌توانن بخۆنه‌وه، به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست‌و چه‌پمه‌وه، ناتوانم بیده‌م ته‌نها بۆ ئه‌وانه نه‌بێت كه باوكم بۆی ئاماده‌كردوون.) كاتێ ده قوتابیه‌كه‌ی ترگوێیان له‌و دوو برایه بوو، لێیان دڵگران بوون. عیسا هه‌موویانی بانگكردو ووتی: (ئێوه ده‌زانن سه‌رۆك نه‌ته‌وه‌كان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا هه‌یه. به‌ڵام ئێوه با ئه‌وه له‌نێوانتاندا نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌ناوتاندا مه‌زن بێت، با وه‌ك خزمه‌تكار بێت بۆتان. ئه‌وه‌ش كه‌ده‌یه‌وێ له‌ناوتاندا یه‌كه‌م بێت، با وه‌ك كۆیله‌تان بێت. هه‌ر وه‌ك چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نه‌هاتووه تا خزمه‌ت بكرێ، به‌ڵكو هاتووه تا خزمه‌ت بكات‌و خۆی بهختبكات بۆ كڕینه‌وه‌ی زۆر كه‌س.)
چاكردنه‌وه‌ی دوو كوێر
له‌وكاته‌دا عیسا‌و قوتابیه‌كانی ئه‌ریحایان به‌جێ‌ده‌هێشت. خه‌ڵكێكی زۆر دوایان كه‌وتن. دوو كوێر له‌ته‌نیشتی ڕێگاكه‌دا دانیشتبوون، كاتێ گوێیان لێ‌بوو عیسا به‌وێدا ده‌ڕوا، هاواریانكرد: (به‌زه‌ییت پیـامـاندا بێته‌وه گه‌وره‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود.) جا خه‌ڵكه‌كه سهرزهنشتیانكردن تاوه‌كو بێ‌ده‌نگ بن، به‌ڵام ئه‌وان زیاتر هاواریانكرد: (ئه‌ی گه‌وره، به‌زه‌ییت پیاماندابێته‌وه، ڕۆڵه‌ی داود!) عیسا ڕاوه‌ستا، بانگیكردنو لێی پرسین: (چیتان ده‌وێ بۆتانی بكه‌م؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (چاومان چاكبكه‌یته‌وه، گه‌وره‌م.) ئیتر به‌زه‌یی پێیانداهاته‌وه، ده‌ستی هێنا به‌چاوی هه‌ردووكیان، ده‌ستبه‌جێ چاویان ڕۆشنایی تێ‌كه‌وت، جا ئه‌وانیش دوایكهوتن.
Source notes (1)
- Footnote جام : مه‌به‌ستی له‌و ئازاره‌یه كه كاتێ له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی بوو بینی، ئه‌مه‌ش به‌پێ‌ی پلانی خودا.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.