Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

مه‌تا 19

ژن هێنان‏و ته‌ڵاق دان

دوای ئه‌وه‌ی عیسا ئه‌م ووته‌یه‌ی ته‌واوكرد، له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه‌ ڕۆیشت بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشت ڕووباری ئوردونه‌وه‌. خه‌ڵكێكی زۆر دوایكه‌وتن، له‌وێ‌ نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه‌. هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان هاتنه‌ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه‌، لێیان پرسی: (دروسته‌ پیاو ژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ته‌ڵاق بدات؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه‌، كه‌ {دروستكه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ مرۆڤی به‌نێرو مێ‌ دروستكردووه‌؟} ئه‌وسا پێیووتن: {له‌به‌رئه‌وه‌ پیاو دایك‎و باوكی خۆی به‌جێ‌ ده‌هێڵیت، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جووت ده‌بێت‏و هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ك له‌ش. ئیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ك له‌شن. ئه‌وه‌ی خودا به‌یه‌كی گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌}) دیسان لێیان پرسی: (ئه‌ی بۆچی موسا ڕایسپاردووه‌ كه‌ ته‌ڵاقنامه‌ به‌ژن بدرێت‎و ته‌ڵاقی بكه‌وێت؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان، موسا ڕێیدان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له‌سه‌ره‌تاوه‌ وانه‌بوو. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ‌هۆی داوێن پیسی ته‌ڵاق ده‌دات‎و یه‌كێكیدیكه‌ ده‌هێنێت، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات. ئینجا قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی وابێت، كه‌واته‌ ژن‎ نه‌هێنان باشتره‌!) وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ئه‌م ووته‌یه‌ هه‌موو خه‌ڵكی پێی ڕازینین، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌پێیان دراوه‌. جا به‌شێك خه‌ساو هه‌ن كه‌ به‌خه‌ساوێتی له‌دایك ده‌بن، به‌شێكی دیكه‌شیان خه‌ڵكی خه‌ساندوویانن، هه‌روه‌ها خه‌ساویش هه‌ن خۆیان خه‌ساندووه‌ له‌پێناوی پادشاهێتی ئاسمان. كێ‌ ده‌توانێت به‌مه‌ ڕازی بێت، باڕازی بێت.)

پادشاهێتی ئاسمان بۆ مناڵانه‌

ئینجا هه‌ندێ‌ منداڵی بچووكیان هێنایه‌ پێشه‌وه‌ تاكو ده‌ست بخاته‌ سه‌ر سه‌ریان‎و نوێژیان بۆ بكات، قوتابیه‌كان لێیان گرژ بوون. به‌ڵام عیسا ووتی: (واز له‌منداڵان بهێنن، هاتنه‌ لای منیان لـێ‌ قه‌ده‌غه‌ مه‌كه‌ن، چونكه‌ پادشاهێتی ئاسمان هی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌یه‌.) ئینجا ده‌ستی له‌سه‌ریان داناو له‌وێ‌ ڕۆیشت.

گه‌نجه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌

كوڕێكی گه‌نج هاته‌ لایو پرسی: (ئه‌ی مامۆستا چ چاكه‌یه‌ك بكه‌م تاكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (بۆچی له‌باره‌ی چاكه‌وه‌ پرسیارم لـێ‌ده‌كه‌یت؟ ته‌نها یه‌كێك هه‌یه‌ چاكه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ژیان به‌ده‌ست بهێنی، كار به‌ڕاسپارده‌كانی شه‌ریعه‌ت بكه‌.) ئه‌ویش لێی پرسی: (چ ڕاسپارده‌یه‌ك؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (مه‌كوژه‌، داوێن پیسی مه‌كه‌، مه‌دزه‌، شایه‌تی درۆ مه‌ده‌، ڕێزی دایك‎و باوكت بگره‌، ئه‌وه‌ی لێت نزیكه‌ وه‌ك خۆت خۆشت بوێت.) ئینجا كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ پێی ووت: (ئه‌مانه‌م هه‌موو له‌منداڵییه‌وه‌ كردووه‌، ئیتر كه‌م وكوڕیم چیه‌؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واوبیت، بڕۆ چیت هه‌یه‌ بیفرۆشه‌و به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شیكه‌، به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ئاسماندا ده‌بێت، ئینجا وه‌ره‌ دوام‎كه‌وه‌.) كاتێ‌ كوڕه‌ گه‌نجه‌كه‌ ئه‌مه‌ی بیست، به‌ دڵته‌نگیه‌وه‌ ڕۆیشت، چونكه‌ سامانێكی زۆری هه‌بوو. ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: شتێكی گرانه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بچێته‌ پادشاهێتی ئاسمانه‌وه‌. دیسان ده‌ڵێم: چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ووشترێك له‌كونی ده‌رزیه‌وه‌ ئاسانتره‌ له‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ ناو پادشاهێتی ئاسمان.) كاتێ‌ قوتابیه‌كانی گوێیان له‌مه‌بوو زۆر سه‌رسام بوون، پرسییان: (كه‌واته‌ كێ‌ ده‌توانێ‌ ڕزگاری بێت؟) به‌ڵام عیسا سه‌یریكردن‎و پێی ووتن: (ئه‌مه‌ لای مرۆڤ مه‌حاڵه‌و نابێت، به‌ڵام لای خودا، هه‌موو شتێك ده‌بێت.) ئینجا په‌ترۆس ووتی: (ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌هه‌موو شتێك هێناوه‌و دوات كه‌وتووین، به‌شمان چی ده‌بێت؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، كاتێ‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆمه‌ندی خۆی داده‌نیشێت‏و ئێوه‌ كه‌دوام كه‌وتوون له‌كاتی نوێ‌بوونه‌وه‌دا له‌سه‌ر دوانزه‌ ته‌خت داده‌نیشن، تاكو دوانزه‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل تاوانبار بكه‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش ماڵ، برا، خوشك، باوك، دایك، منداڵ‏و زه‌وی له‌به‌ر ناوی من به‌جێیهێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییش به‌میرات بۆی ده‌مێنێته‌وه‌. به‌ڵام زۆر له‌یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین، زۆر له‌دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین.)

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.