Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 15
سهرپێچیكردنیڕاسپاردهیخودا
ئینجا چه‌ند كه‌سێك له‌مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان له‌قودسه‌وه هاتنه لای عیسا‌و لێیان پرسی: (بۆچی قوتابیه‌كانت سه‌رپێچی خووڕه‌وشتی پیران ده‌كه‌ن، پێش نانخواردن ده‌ستیان ناشۆن؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (باشه ئه‌ی بۆچی ئێوه سه‌رپێچی ڕاسپارده‌ی خودا ده‌كه‌ن، له‌پێناوی پارێزگاریكردنی داب‌و نه‌ریتتان؟ خودا ڕایسپاردووه‌و ده‌ڵێ: {ڕێزی باوك‌و دایكـت بگره. ئه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ به‌باوك‌و دایكـی بڵێ، باچـاره‌نووسـی مــردن بێت.} به‌ڵام ئێوه ده‌ڵێن: گه‌ر یه‌كێ ناوی قوربانی بهێنێت، له‌و شتانه‌ی كه ده‌یبه‌خشێ به دایك‌و باوكی، ئیتر ئازاده له‌ڕێزگرتنیان. ئێوه به‌مه له‌پێناوی خووڕه‌وشتتان، ووشه‌ی خودا ده‌شكێنن. ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر ڕاستی پێشبینیكردووه سه‌باره‌ت به‌ئێوه كاتێ ووتویه‌تی: {ڕێزی ئه‌م گه‌له بۆ من هه‌ر به‌ده‌مه، به‌ڵام دڵیان زۆر لێمه‌وه دووره. بێ سووده په‌رستنیان بۆ من له‌كاتێكدا ئه‌وان شتێ فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له مرۆڤه‌وه‌یه.})
ئه‌وه‌ی مرۆڤ گڵاو ده‌كات
ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو بانگكردو پێی ووتن: (گوێ بگرن‌و تێ‌بگه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ده‌مه‌وه، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه مرۆڤ گڵاو ده‌كات.) دوایی قوتابیه‌كانی هاتنه پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (ده‌زانی فه‌ریسیه‌كان كاتێ گوێیان له‌م قسه‌یه بوو زۆر بێزار بوون.) وه‌ڵامی دانه‌وه: (هه‌ر ڕووه‌كێك باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌نرێ. وازیان لـێ‌بهێنن، ئه‌وانه كوێرن ده‌یانه‌وێ ڕێگا پیشانی كوێر بده‌ن، گه‌ر بێت‌و كوێر ڕێگا پیشانی كوێر بدات، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ونه چاڵه‌وه.) په‌ترۆس پێی ووت: (ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ ڕوونبكه‌وه.) عیسا لێی پرسین: (ئایا ئێوه‌ش هێشتا تێ ناگه‌ن؟ نازانن ئه‌و خواردنه‌ی ده‌چێته ناو ده‌مه‌وه، ده‌ڕواته ناو سك‌و دوایی فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته ده‌ره‌وه، له‌دڵه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌یه مرۆڤ گڵاو ده‌كات. چونكه بیری خراپ له‌دڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ بۆ ده‌ره‌وه، وه‌ك: كوشتن، داوێن پیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، شایه‌تی درۆ، كفركردن. ئائه‌مانه مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ ده‌ست شوشتن، مرۆڤ گڵاو ناكات.)
باوه‌ڕی ژنێكی كه‌نعانی
دوای ئه‌مه عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ هێشتو چوو بۆ ده‌وروپشتی سورو سه‌یدا. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروپشته بوو، له‌عیسا هاته پێشه‌وه‌و هاواری كرد: (گه‌وره‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه، كچه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ڕۆحی پیسی تیایه.) به‌ڵام عیسا وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابیه‌كانی هاتن لێی پاڕانه‌وه‌و پێیان ووت: (شتێكی بۆ بكه، ئه‌و به‌دوامان هاوار ده‌كا.) وه‌ڵامی دایه‌وه: (من ته‌نها بۆ مه‌ڕه وون بووه‌كانی ئیسرائیل نێرراوم.) به‌ڵام ژنه‌كه لێی نزیك بووه‌وه، كڕنۆشی بۆ برد‌و ووتی: (گه‌وره‌م یارمه‌تیم بده.) عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه: (ناشێ نانی منداڵان ببرێ‌و فڕێ بدرێ بۆ سه‌گ.) ژنه‌كه ووتی: (ڕاسته گه‌وره‌م، به‌ڵام سه‌گیش ئه‌وه ده‌خوات كه له‌سه‌ر مێزی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێته خواره‌وه.) ئینجا عیسا ووتی: (خوشكه، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه، ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت.) ئه‌وه‌بوو كچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ چاك بووه‌وه.
ناندانی چوار هه‌زار كه‌س
ئینجا عیسا له‌و ناوچه‌یه ڕۆیشت به‌ره‌و ده‌ریای جه‌لیل، سه‌ركه‌وته سه‌ر شاخێكو دانیشت. ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه لای، ئیفلیج‌و گۆجو كوێر‌و لاڵو زۆر نه‌خۆشیكه‌یان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێیدا دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه. كاتێ خه‌ڵكی بینیان لاڵ قسه ده‌كا، ئیفلیج چاك ده‌بێته‌وه، گۆج به‌ڕێكی ده‌ڕوا، كوێر ده‌بینێ، سه‌ریان سوڕماو ستایشی خودای ئیسرائیلیان كرد. عیسا قوتابیه‌كانی بانگكرده لای خۆی‌و ووتی: (من به‌زه‌ییم به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه، ئه‌وه ماوه‌ی سێ ڕۆژه لهگهڵمدانو هیچیان نییه بیخۆن، ناشمه‌وێ به‌برسێتی بیاننێرمه‌وه، نه‌وه‌ك له‌ڕێگا بڕنه‌كه‌ن.) قوتابیه‌كان ووتیان: (له‌كوێمان بوو لـه‌م چۆڵه‌وانیه‌دا، ئه‌و نانه زۆره‌ی به‌شـی ئه‌م هـه‌موو خـه‌ڵكـه بكات؟) عیسا لێی پرسین: (چه‌ند نانتان لایه؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله.) ئه‌وه‌بوو عیسا فه‌رمانیدا به‌هه‌مووان تا لـه‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. ئینجا ماسیهكانو حـه‌وت نانه‌كـه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و سوپاسی خودای كرد، لهتیكردنو دای به‌قوتابیه‌كان، تا به‌سه‌ر هه‌مووان دابه‌شیكه‌ن. به‌مه هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته نانیان كۆكرده‌وه. ژماره‌ی نان خۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له‌ژن‌و منداڵ. ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكردو سواری به‌له‌م بوو چوو بۆ ناوچه‌ی مه‌جه‌دان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.