Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مه‌تا 11
عیسا‌و حه‌زره‌تی یه‌حیا
كه عیسا له‌ئامۆژگاری كردنی دوانزه قوتابیه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ ڕۆیشت، چوو بۆ فێركردن‌و ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا له‌شاره‌كانیان.
كاتێ یه‌حیا له‌به‌ندیخانه‌دا ئه‌و كارانه‌ی عیسای بیست، هه‌ندێ له‌قوتابیه‌كانی نارده لای، لێیان پرسی: (ئایا تۆی ئه‌وه‌ی كه دێ، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (بڕۆن، ئه‌وه‌ی بیستوتانه‌و بینیوتانه به‌یه‌حیای بڵێن: كوێره‌كان ده‌بینن، گۆجه‌كان به‌ڕێكی ده‌ڕۆن، گه‌ڕوگولان پاك ده‌بنه‌وه، كه‌ڕان ده‌بیستن، مردووان زیندوو ده‌بنه‌وه‌و هه‌ژاران مزگێنیان پێ ده‌درێ. خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی گومانم لـێ ناكه‌ن.) دوا به‌دوای ڕۆیشتنی قوتابیه‌كانی یه‌حیا، عیسا ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن له‌باره‌ی یه‌حیاوه بۆ خه‌ڵكه‌كه، ووتی: (بۆ بینینی چی چوونه بیابان؟ بۆ بینینی قامیشێك كه با ده‌یجوڵێنێته‌وه؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ بۆ بینینی مرۆڤێك كه به‌رگی نایابی له‌به‌ربێ؟ ئه‌وه‌تان ئه‌وانه‌ی به‌رگی نایاب له‌به‌رده‌كه‌ن، وان له‌كۆشكی پادشاكان. ئه‌ی بۆچی چوونه ده‌ره‌وه؟ بۆ بینینی پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌لـَێ من پێتان ده‌ڵێم، به‌ڵكو مه‌زنتر له‌پێغه‌مبه‌ر.) ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه: {ئه‌وه‌تا من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه ده‌نێرم ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات.} ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: له‌نێو ئه‌وانه‌ی له‌ژن له‌دایك بوون، نییه مه‌زنتر له‌یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وانه‌ی له‌پادشاهێتی ئاسمانن، له‌و مه‌زنتره. له‌ڕۆژانی یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌وه تا ئێستا پادشاهێتی ئاسمان پێشكه‌وتنێكی به‌هێز پێش ده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده به‌هێزه‌كان هه‌وڵی ڕاگرتنی ده‌ده‌ن. شهریعهتو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، تاهاتنی یه‌حیا پێشبینییانكردووه. ئه‌گه‌ر بڕوا ده‌كه‌ن، ئه‌م یه‌حیایه ئه‌و ئه‌لیاسه‌یه* كه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی گویێ هه‌یه بۆ گوێ گرتن باگوێ بگرێ!
( ئه‌م نه‌وه‌یه له‌چی ده‌كه‌ن؟ له‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كـه له‌گۆڕه‌پانی بازاڕه دانیشتوون‌و بانگی هاوڕێكانیان دهكهنو ده‌ڵێن: زوڕنامان بۆ لـێ‌دان كه‌چی هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شینمان بۆ كردن كه‌چی سنگتان نه‌كوتیو له‌خۆتان نه‌دا. یه‌حیا هات چونكه ناخواو ناخواته‌وه، ووتیان: (ڕۆحی پیسی تیایه.) ئینجا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خواو ده‌خواته‌وه ووتیان: (ئه‌مه پیاوێكی زۆرخۆرو مه‌سته، هاوڕێی باجگرانو گوناهبارانه.) به‌ڵام ڕاستی دانایی به به‌رووبوومی ده‌رده‌كه‌وێ.)
شاره گوناهباره‌كان
ئینجا عیسا ده‌ستی كرد بهسهرزهنشتكردنی ئه‌و شارانه‌ی كه زۆربـه‌ی نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی تیا نوانـدبوون، چـونكـه هێشتا تــۆبه‌یان نه‌كردبوو، ووتی: (خاك به‌سه‌رت ئه‌ی كورزین، خاك به‌سه‌رت ئه‌ی به‌یتسه‌یدا، ئه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی لای ئێوه كرا گه‌ر له‌سورو سـه‌یدا بكرایه دانیشتوانی هه‌ر لـه‌زووه‌وه تۆبه‌یان ده‌كردو خۆیان له‌خۆڵه‌مێش ده‌گه‌وزاند. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: دۆخی سورو سه‌یدا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا باشتر ده‌بێ له‌دۆخی ئێوه. تۆش ئه‌ی كه‌فه‌رناحومی به‌رزبووه‌وه تا ئاسمان؟ ده‌خریێته خواره‌وه تا بنی دۆزه‌خ، گه‌ر له‌شاری سه‌دومدا ئه‌وه بكرایه كه لای تۆ كراوه، شاره‌كه هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام پێت ده‌ڵێم: دۆخی سه‌دوم له‌ڕۆژی لـێ‌پرسینه‌وه باشتره له تۆ.)
وه‌رن بۆ لام، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه
عیسا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانیو ووتی: (سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوك، خوداوه‌ندی ئاسمان‌و زه‌وی، چونكه ئه‌م كارانه‌ت له‌داناكان شاردۆته‌وه‌و ئاشكرات كردووه بۆ منداڵان. به‌ڵێ، ئه‌ی باوك، ئه‌مه خواستی تۆیه. باوكم هه‌موو شتێكی پێ ســپاردوم، كــه‌س ڕۆڵه ناناسێ باوك نه‌بێ، كه‌سیش بـاوك ناناسێ ته‌نها ڕۆڵه‌و ئه‌و كـه‌سـانه نـه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆیانی ده‌ربخات. وه‌رن بــۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووانو بارگـرانه‌كـان، مـن ده‌تان حـه‌سێنمـه‌وه. نیری من ههڵگـرنو لـه‌منه‌وه فێربن، چـونكـه من هێمنو دڵنه‌رمم. ئه‌وسا حه‌سانه‌وه ده‌دۆزنه‌وه بۆ ده‌روونتان. چونكه نیره‌كه‌م سووكه‌و بارم ئاسانه.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.