Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 8
تێربوونی چوار هه‌زار كه‌س
له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر لای عیسا كۆبووبوونه‌وه، شتێكی واشیان نه‌بوو بیخۆن، عیسا قوتابیه‌كانی بانگكردو پێی ووتن: (من به‌زه‌ییم به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه، وا بۆ سێ ڕۆژ ده‌چێ له‌گه‌ڵمدان، شتێكی وایان نییه بیخۆن. ناشمه‌وێ به‌برسێتی بیاننێرمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، نه‌وه‌ك له‌ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكیان له‌شوێنی دووره‌وه هاتوون.)
ئینجا قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (كێ ده‌توانێ له‌م چۆڵه‌وانیه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه نان بدات؟)
عیسا لێیپرسین: (چه‌ند نانتان لایه؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (حه‌وت.) ئه‌وسا فه‌رمانیدا به‌خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ ئاسمان، سوپاسی خودای كرد، لهتیكردنو دای به‌قوتابیه‌كان تا دابه‌شی بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌مووان، ئه‌وانیش دابه‌شیان كرد. هه‌روه‌ها چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله‌شیان پێ‌بوو ئه‌ویشی پیرۆزكردو فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی ئه‌وانه‌ش دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا. ئیتر هه‌موو نانیان خوارد، هه‌تا تێربوون. پاشان له‌و پارچه نانانه‌ی له‌خه‌ڵكه‌كه مابووه‌وه، حه‌وت سه‌به‌ته‌یان پڕكرد. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نانیان خوارد، نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س ده‌بوون. دوای ئه‌وه عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكردو ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مێك بوو، بۆ ناوچه‌ی ده‌لمانووسه چوو.
داواكردنی نیشانه‌ی ئاسمانی
هه‌ندێ له‌فه‌ریسیه‌كان هاتن بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكه‌نه‌وه، داوایان لێ‌كرد نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان نیشان بدات. ئه‌ویش هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو ووتی: (بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه داوای نیشانه ده‌كه‌ن؟ ڕاستیتان پێده‌ڵێم: به‌م نه‌وه‌یه نیشانه نادرێ.) ئینجا به‌جێیهێشتن. دووباره سواری به‌له‌م بوو، په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه.
فێركردنی فه‌ریسیه‌كان
له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كانی بیریان چووبوو له‌گه‌ڵ خۆیان نان بهێنن، ته‌نها یه‌ك نانیان پێ‌بوو. عیسا ڕای سپاردن‌و پێی‌ووتن: (ئاگاتان له‌خۆتان بێ. ئاگاداری هه‌ویرترشی فهریسیهكانو هیرۆدس بن.) قوتابیه‌كان له‌دڵی خۆیان بیریانكردهوهو به‌یه‌كتریان ووت: (بۆیه وا ده‌ڵێت چونكه نانمان له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌هێناوه.) عیسا به‌مه‌ی زانی‌و پێی‌ووتن: (بۆ له‌دڵی خۆتان وا بیرده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نانتان پێنییه؟ ئایا هێشتا فێرنه‌بوون، تێنه‌گه‌یشتون؟ ئایا هێشتا دڵتان هه‌ر ڕه‌قه؟ خۆ چاوتان هه‌یه، ئه‌مانه نابینن؟ گوێتان هه‌یه، ئه‌مانه نابیستن؟ هه‌روه‌ها بیریشتان نایه‌ته‌وه؟ كاتی پێنج نانه‌كه‌ی لهتمكرد بۆ پێنج هه‌زار كه‌س، چه‌ند سه‌به‌ته پارچه نانی لێمایه‌وه؟) ووتیان: (دوانزه سه‌به‌ته.) هه‌روه‌ها حه‌وت نانه‌كه‌ی لهتمكرد بۆ چوار هه‌زار كه‌س، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ پارچه‌ی لێمایه‌وه؟) ووتیان: (حه‌وت.) ئینجا پێی‌ووتن: (ئه‌ی چۆن تائێستا تێناگه‌ن؟)
چاكبوونه‌وه‌ی كوێرێك
عیسا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان بۆ شاری به‌یتسه‌یدا چوو، خه‌ڵكه‌كه كابرایه‌كی كوێریان هێنایه لای‌و لێیپاڕانهوه ده‌ستی له‌سه‌ر دا‌نێت. ئه‌ویش ده‌ستی كوێره‌كه‌ی گرت‌و بردیه ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌كه پاش ئه‌وه‌ی تفی له‌سه‌ر چاوی كابرادا، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا‌و لێیپرسی: (هیچ ده‌بینی؟) كابرا سه‌یری كرد‌و ووتی: (خه‌ڵك ده‌بینم، وه‌كو دره‌خت ده‌ڕۆن.) عیسا جارێكی كه‌ش ده‌ستی خسته‌وه سه‌ر چاوی، به‌مه كابرا چاكبووهوهو هه‌موو شتێكی بهباشو به‌ڕوونی ده‌بینی. ئینجا عیسا كابرای به‌ره‌و ماڵه‌وه ڕه‌وانه‌كردو پێی ووت: (جارێ مه‌ڕۆ بۆ ناو دێ.)
دانپیانانی په‌ترۆس به‌مه‌سیح
دوای ئه‌مه عیسا‌و قوتابیه‌كانی ڕوویان كرده دێیه‌كانی قه‌یسه‌ری فیلیپۆس، له‌ڕێگا له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (خه‌ڵكی من به‌كێ داده‌نێن؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (به‌شێ له‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن، تۆ یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشی، بهشێكیكهش ده‌ڵێن، تۆ ئه‌لیاسی، ههندێكیكهش ده‌ڵێن یه‌كێ له‌پێغه‌مبه‌رانی.) دیسان لێیپرسین: (ئه‌ی ئێوه، من به‌كێ داده‌نێن؟) په‌ترۆس وه‌ڵامیدایه‌وه: (تۆ مه‌سیحی*.) عیسا ئاگاداری كردنه‌وه ئه‌مه لای كه‌س باس نه‌كه‌ن.
یه‌كه‌م باسی مردنی عیسا
ئینجا عیسا ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان، كه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت ئازار بچێژیو پیران‌و سه‌رۆَك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ڕه‌تیبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بكوژرێو دوای سێ ڕۆژ زیندووبێته‌وه. عیسا ئه‌م باسه‌ی زۆر به‌ئاشكرا بۆ باسكردن، په‌ترۆسیش بردیه لاوه‌و سه‌رزه‌نشتی كرد. ئینجا عیسا ئاوڕی له‌قوتابیه‌كانی دایه‌وه، سهیریكردنو سه‌رزه‌نشتی په‌ترۆسی كرد، ووتی: (لاچۆ له‌به‌رده‌مم ئه‌ی شه‌یتان، تۆ بیرت لای شتی خودایی نییه‌و بیر له‌شتی مرۆڤانه ده‌كه‌یته‌وه.)
خۆئاماده‌كردن بۆ مردن
ئینجا عیسا قوتابیهكانیو خه‌ڵكه‌كه‌ی بانگكردو پێی‌ووتن: (ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ به‌دوامه‌وه بڕوات، با واز له‌خۆی بهێنێتو خاچی خۆی ههڵگرێو دوامكهوێت. چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ژیانی ڕزگاربكات، ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ده‌دۆڕێنێت له‌پێناوی من‌و مزگێنی، ئه‌وه ژیانی ڕزگار ده‌كات. چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه، به‌ڵام خۆی بدۆڕێنێت؟ یان مرۆڤ چی پێشكه‌ش بكات بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی؟ چونكه ئه‌وه‌ی شه‌رمی بهمنو ووشه‌كانم بێ، لای ئه‌م نه‌وه بهدڕهوشتو گوناهباره. ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش، شه‌رمی پێوه ده‌كات، كاتێ له‌شكۆمه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته پێرۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.