Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 6
ڕێز نه‌گرتن له عیسا
عیسا ئه‌وێی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاتی خۆی، قوتابیه‌كانیش دوایكهوتن. كه ڕۆژی شه‌ممه هات، له‌كه‌نیشت ده‌ستیكرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه، كاتێ خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێگرت، سه‌ریان سوڕما، ووتیان: (ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كوێ بوو؟ ئه‌م داناییه چییه پێی دراوه؟ ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه چییه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ؟ ئایا ئه‌وه دارتاشه‌كه‌ی كوڕی مریه‌م نییه؟ برای یاقوبو یوسیو یه‌هوزاو شه‌معون نییه؟ خوشكه‌كانیشی له‌گه‌ڵمان نین لێره؟) به‌م شێوه‌یه لێی كه‌وتنه گومان. به‌ڵام عیسا پێی‌ووتن: (هیچ پێغه‌مبه‌رێك بێ‌ڕێز نییه، ته‌نها له‌ووڵاتی خۆی‌و له‌نێوان خزم‌و كه‌سوكارو ماڵی خۆی نه‌بێ.) به‌م شێوه‌یه نه‌یتوانی هیچ كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می له‌خه‌ڵكی چاككرده‌وه. ئه‌ویش به‌ده‌ست دانان له‌سه‌ریان. سه‌ری سوڕما له بێ‌باوه‌ڕییان. ئینجا گه‌ڕا به‌لادێیه‌كانی ده‌وروپشت‌و ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان.
عیسا نێرراوه‌كانی ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه عیسا هه‌ر دوانزه قوتابیه‌كه‌ی بانگكردو دوو دوو ناردنی به‌ملاو ئه‌ولاداو ده‌سه‌ڵاتی پێدان به‌سه‌ر ڕۆحه پیسه‌كان، ئینجا ڕایسپاردنو ووتی: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن، ته‌نها دارێك، نه‌نان، نه‌توره‌كه، نه‌پاره له‌گیرفانتان، پێڵاوێك له‌پێ بكهنو جلی زیاده له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌به‌ن. هه‌روه‌ها ووتی: (چوونه هه‌ر ماڵێك، له‌وێ بمێننه‌وه تا ئه‌و شوێنه به‌جێ ده‌هێڵن. به‌ڵام گه‌ر له‌شوێنێك، كه‌سێك نه‌بوو ئێوه‌ی بوێ‌و گوێ له‌قسه‌كانتان بگرێ، له‌وێ بڕۆن‌و تۆزی پێتان بته‌كێنن تـاببـێ بـه‌شـایـه‌تی به‌سه‌ریانه‌وه. ئیتر قوتابیه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا تاخه‌ڵك تۆبه بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆحی پیسیان ده‌رده‌كردو ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆشیان به‌ڕۆن چه‌ور ده‌كردو چاكیان ده‌كردنه‌وه.
كوشتنی حه‌زره‌تی یه‌حیا
ناوی عیسا ده‌نگیدایه‌وه تاكو گه‌یشته لای هیرۆدسی پادشا، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه له‌ناو مردووان زیندووبووه‌ته‌وه، بۆیه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌كرێ.) هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌وه ئه‌لیاسه.) هه‌ندێكیشیان ووتیان: (ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه، وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی كۆن.) به‌ڵام هیرۆدس كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئه‌وه كه‌سیكه نییه، جگه له‌و یه‌حیایه‌ی سه‌رم بڕی‌و ئێستاش زیندووبووه‌ته‌وه!) ئه‌م هیرۆدسه كاتی خۆی ناردیو یه‌حیای گرتوو فڕێیدایه به‌ندیخانه له‌سه‌ر ئه‌و هیرۆدیایه‌ی كه خواستی، هیرۆدیاش ژنی فیلیپۆسی برای خۆی بوو. چونكه یه‌حیا به‌هیرۆدسی ده‌ووت: (دروست نییه براژنه‌كه‌ت بخوازیت.) هیرۆدیاش به‌مه ڕقی هه‌ڵسا له‌یه‌حیاو حه‌زی ده‌كرد بیكوژێ، به‌ڵام نه‌یده‌توانی. هیرۆدسیش له‌یه‌حیا ده‌ترساو ده‌یپاراست، چونكه ده‌یزانی یه‌حیا كابرایه‌كی چاك‌و پیرۆز بوو. كاتێ گوێی له‌قسه‌كانی ده‌بوو زۆر دڵگران ده‌بوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا حه‌زی ده‌كرد گوێی لێبگرێ. جا هه‌ل ڕێكه‌وت، كاتێ هیرۆدس به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونیه‌وه ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی گێڕابوو، تیایا سه‌رپه‌لو ناوداره‌كانی ناوچه‌ی جه‌لیلی بانگكردبوو، كچه‌كه‌ی هیرۆدیا هاتو ده‌ستیكرد به‌سه‌ماكردن، هیرۆدسو میوانه‌كان به‌مه زۆر پێخۆشحاڵبوون. ئینجا هیرۆدسی پادشا به‌كچه ده‌ڵێ: (هه‌رچیت ده‌وێ داوای بكه، ده‌تده‌مێ.) هه‌روه‌ها سوێندی بۆ ده‌خواو ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت پێتی ده‌ده‌م گه‌ر نیوه‌ی پادشاهیه‌ته‌كه‌شم بێت.) كچه‌ش چووه ده‌ره‌وه‌و له‌دایكی پرسی: (چی داوا بكه‌م؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (داوای سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش بكه.) كچه ده‌ستبه‌جێ هاته ژووره‌وه‌و داوای له‌پادشا كرد‌و پێی‌ووت: (ده‌مه‌وێ ئێستا، سه‌ری یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشم له‌سه‌ر سینییه‌ك بده‌یتێ.) پادشا به‌مه زۆر دڵته‌نگ بوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و سوێنده‌ی خواردبووی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بانگكراوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، نه‌یویست سه‌رپێچی ئه‌و سوێنده بكات كه بۆ كچه‌كه‌ی خواردبوو. پادشا یه‌كسه‌ر شمشێر به‌ده‌ستی نارد‌و فه‌رمانیدا سه‌ری یه‌حیای بۆ بهێنرێ. شمشێر به‌ده‌ست ڕۆیشت‌و له به‌ندیخانه‌دا سه‌ری یه‌حیای بڕی، ئینجا خستیه سه‌ر سینییهكو هێنای بۆكچه‌كه، ئه‌ویش دای به‌دایكی. كاتێ قوتابیه‌كانی یه‌حیا ئه‌مه‌یان بیست، هاتن ته‌رمه‌كه‌یان ههڵگرتو ناشتیان.
تێربوونی پێنچ هه‌زار كه‌س
نێرراوه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ لای عیسا، هه‌واڵی هه‌موو شتێكیان دایه، له‌وه‌ی كردبوویانو فێریانكردبوو. ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (هه‌ر خۆتان وه‌رن بۆ ئه‌م شوێنه چۆڵه، كه‌مێ پشوو بده‌ن.) خه‌ڵكه‌كه ئه‌وانه‌ی دههاتنو ده‌چوون ئه‌وه‌نده زۆر بوون نه‌یانهێشت ته‌نانه‌ت نانه‌كه‌شیان بخۆن. جا عیسا‌و قوتابیه‌كانی به‌به‌له‌م چوون بۆ شوێنێكی چۆڵ. له‌وكاته‌دا زۆر خه‌ڵك ئه‌وانیان بینی‌و ناسیانن، له‌شاره‌كانه‌وه هاتن به‌پێ، ڕایان ده‌كرد به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌و پێش ئه‌وان له‌وێ ئاماده بوون. كاتێ عیسا له‌به‌له‌مه‌كه هاته‌خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری بینی، به‌زه‌یی پێیان هاته‌وه، چونكه وه‌ك مه‌ڕی بێ شوان وابوون. یه‌كسه‌ر ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان سه‌باره‌ت به‌زۆر شت. پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، قوتابیه‌كانی هاتنو پێیان ووت: (ئه‌م شوێنه چۆڵه‌و ڕۆژیش ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه. خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێ بكه، با بڕۆن بۆ ئه‌م كێلگه‌و لادێ نزیكانه‌و شتێك خواردن بۆ خۆیان بكڕن.) ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه خواردنیان بده‌نێ.) جا پێیان ووت: (ئایا بڕۆین بایی دوو سه‌د دینار نانیان بۆ بكڕینو بیانده‌ینێ تا بیخۆن؟) عیسا لێیپرسین: (سه‌یركه‌ن بزانن چه‌ند نانتان هه‌یه؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (پێنچ نان‌و دوو ماسی.) ئه‌وسا ئه‌ویش فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی، خه‌ڵكه‌كه كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سه‌وزه گیا دانیشێنن، ئینجا خه‌ڵكه‌كه به‌كۆمه‌ڵی بازنه‌یی دانیشتن، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی سه‌د تا په‌نجا كه‌سێك ده‌بوون. عیسا پێنج نان‌و دوو ماسیه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ڕوویكرده ئاسمان‌و سوپاسیكرد، ئیتر نانه‌كانی لهتكردو دای به‌قوتابیه‌كانی تا دابهشیكهن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها دوو ماسیه‌كه‌شی دابه‌شكرد. خه‌ڵكه‌كه هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون. پاشان دوانزه سه‌به‌ته له‌ته نان‌و هه‌ندێ پاشماوه‌ی ماسییان كۆكرده‌وه. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نانیان خوارد پێنج هه‌زار پیاو ده‌بوون.
عیسا به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات
دوای ئه‌مه عیسا فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی، ده‌ستبه‌جێ سواری به‌له‌مه‌كه بن‌و بچنه ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه، بۆ شاری به‌یتسه‌یدا، به‌ڵام خۆی له‌وێ مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بهڕێبكا. دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد چووه سه‌رشاخ بۆ نوێژكردن.
كاتێ ئێواره داهات، به‌له‌مه‌كه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه بوو، عیساش به‌ته‌نها له‌ووشكانیدا بوو. بینی قوتابیه‌كانی ماندوون به‌هۆی سه‌وڵ لێدان، چونكه ڕه‌شه‌باكه ڕوو به‌ڕوویان بوو، له‌به‌ره‌به‌یاندا به‌پێ به‌سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا چوو بۆ لایان‌و خه‌ریك بوو لێیان تێپه‌ڕێ. كاتێ قوتابیه‌كان بینییان به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا ده‌ڕوات، وایانزانی خێوه، هه‌موو هاواریانكرد، چونكه په‌شۆكان كاتێ بینیان، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستبه‌جێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‌و پێی ووتن: (ووره‌تان به‌رز بێت، ئه‌وه منم مه‌ترسن!) ئینجا عیسا چووه ناو به‌له‌مه‌كه‌یان، ڕه‌شه‌باكه‌ش ڕاوه‌ستا. قوتابیه‌كانیش زۆر سه‌رسام بوون‌و سه‌ریان سوڕما. چونكه ئه‌وان له‌كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی پێنج نانه‌كه تێ‌نه‌گه‌یشتن دڵیان هێشتا هه‌ر ڕه‌ق بوو.
عیسا نه‌خۆشیتر چاك ده‌كاته‌وه
كاتێ عیسا‌و قوتابیه‌كانی په‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه، به‌له‌مه‌كه‌یان له‌نگه‌رداو چوونه ناوچه‌ی جه‌نیساره‌ت. هه‌ر له‌به‌له‌مه‌كه دابه‌زین خه‌ڵكه‌كه عیسایان ناسیه‌وه. دوای ئه‌وه گه‌ڕان به‌و ناوچه‌و ده‌وروپشته‌دا. عیسا له‌هه‌ر كوێ بووایه، خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان به‌جێگه‌وه ده‌برد بۆ لای. بۆ هه‌ر كوێ بڕۆیشتایه، لادێ، شار، كێڵگه، خه‌ڵكه‌كه نه‌خۆشه‌كانیان ده‌هێناو له‌شه‌قامه‌كان دایانده‌نان، ئه‌وانیش ده‌پاڕانه‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد ده‌ستی لێ بده‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌چمكی كراسه‌كه‌شی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ‌ده‌دا چاك ده‌بووه‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.