Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 2
چاكردنه‌وه‌ی ئیفلیجێك
پاش چه‌ند ڕۆژێك عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌فه‌رناحوم، خێرا هه‌واڵ بڵاوبووه‌وه كه عیسا لـه‌ماڵه‌وه‌یه. خه‌ڵكێكی زۆر لێیكۆبوونهوه، به‌شێوه‌یه‌ك شوێنی كه‌س نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ش. ئینجا عیسا ده‌ستیكرد به‌باسكردنی ووشه‌ی خودا بۆیان. هه‌ر له‌وكاته كابرایه‌كی ئیفلیجیان هێنایه لای به‌چوار كه‌س هه‌ڵیان گرتبوو. به‌ڵام به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌وه نه‌یانتوانی لێینزیك ببنه‌وه، ئینجا چوون سه‌ربانی ئه‌و شوێنه‌ی كه عیسای تیا‌بوو كونیان كرد‌و كابرایان به‌نوێنه‌كه‌یه‌وه شۆڕكرده خواره‌وه بۆ به‌رده‌می. كاتێ عیسا به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕیانی بینی به‌كابرای ووت: (كوڕم، گوناهه‌كانت به‌خشران.) له‌نێوان دانیشتووه‌كان هه‌ندێ مامۆستای شه‌ریعه‌ت هه‌بوون، له دڵی خۆیاندا ووتیان: (بۆچی ئه‌م پیاوه به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ؟ به‌مه كفر ده‌كات! كێ ده‌توانێ له‌گوناه خۆشبێت ته‌نها خودا نه‌بێ؟) ده‌ستبه‌جێ عیسا به ڕۆحی خۆی زانی له‌دڵیاندا چۆن بیری لێده‌كه‌نه‌وه، پێی‌ووتن: (بۆچی ئاوها بیرده‌كه‌نه‌وه له‌دڵتاندا؟ كامیان ئاسانتره، به‌ئیفلیج بووترێ: گوناهه‌كانت به‌خشرا، یاخود پێی بووترێ: هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ؟ به‌ڵام ئه‌مه‌م ووت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی توانای گوناه به‌خشینیشی هه‌یه.) ئینجا به‌كابرا ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (پێت ده‌ڵێم: هه‌سته جێگاكه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆ بۆ ماڵه‌وه.) ده‌ستبه‌جێ كابرا هه‌ستاو جێگاكه‌ی ههڵگرتو له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا به‌پێی خۆی ڕۆیشت. به‌مه هه‌موو سه‌رسام بوون، ستایشی خودایان كرد‌و ووتیان: (هه‌رگیز شتی وامان نه‌دیوه!)
عیسا بۆ گوناهباران هاتووه
عیسا دووباره ڕۆیشته سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو لێیكـۆبـوونه‌وه‌و ئه‌ویش ده‌ستیكرد به فێركردنیان. هه‌روه‌ها له‌كاتی ڕۆیشتندا، لاوی كوڕی حه‌لفی بینی دانیشـتبوو لـه‌شوێنی باجوه‌رگرتن، پێی ووت: (دوامكهوه.) ئه‌ویش هه‌ستاو دوایكهوت.
كاتێ عیسا له‌ماڵی ئه‌و له‌سه‌ر خوانبوو زۆر لهباجگرانو گوناهباران له‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی له‌گه‌ڵیبوون، كه مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان بینیان عیسا له‌گه‌ڵ باجگرانو گوناهباران نان ده‌خوات، به‌قوتابیه‌كانیان ووت: (بۆچی له‌گه‌ڵ باجگرانو گوناهباران نان ده‌خوات؟) كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو وه‌ڵامی دانه‌وه: (له‌شساغ پێویستی به‌پزیشك نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بۆ بانگكردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران.)
ده‌رباره‌ی ڕۆژوو
كاتێ قوتابیه‌كانی یه‌حیاو فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، چه‌ند كه‌سێ هاتنه لای عیسا‌و لێیان پرسی: (بۆچی قوتابیانی یه‌حیاو قوتابیانی فه‌ریسیه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟)
له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ئه‌وانه‌ی شایی دهگێڕنو له‌گه‌ڵ زاوادان، به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌ی زاوایان له‌گه‌ڵدایه ناتوانن به‌ڕۆژوو بن. به‌ڵام ڕۆژانێ دێت زاوا به‌رزده‌كرێته‌وه‌و له‌نێوانیان نامێنێ، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن. هیچ كه‌سێ كراسی كۆن به‌قوماشی تازه پینه ناكات، چونكه پارچه تازه‌كه ده‌چێته‌وه یهكو كراسه كۆنه‌كه ڕاده‌كێشێت‌و دڕاویه‌كه خراپتر ده‌كات. خه‌ڵكی مه‌ی تازه ناكه‌نه مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، ئه‌گینا مه‌شه‌كه‌كه ده‌دڕی، مه‌یه‌كه دهڕژێو مه‌شكه‌كه‌ش به‌كه‌ڵك نامێنێ. به‌ڵكو مه‌ی تازه ده‌كرێته مه‌شكه‌ی تازه‌وه.)
گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، كاتێ عیسا به‌نێوان ده‌غڵه‌كاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیانكرد به‌گوڵه‌گه‌نم پرواندنو خواردنی. كه فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی پێیان ووت: (بۆچی قوتابیه‌كانت شتێك ده‌كه‌ن كه له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا دروست نییه؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه داودو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چیانكرد، كاتێ برسییان بوو؟ چۆن چوونه ماڵی خودا، له‌سه‌رده‌می ئه‌بیئاسری سه‌رۆك كاهین، نانی قوربانیان خوارد، ئه‌و نانه‌ی دروست نه‌بوو بخورێ، ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌و نانهكهیدا به‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیشی بوون.)
ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (شه‌ممه بۆ مرۆڤ دروستكراوه، نه‌وه‌ك مرۆڤ بۆ شه‌ممه. كه‌واته ڕۆڵه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌شه.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.