Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 16
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا
كه ڕۆژی شه‌ممه به‌سه‌رچوو، مریه‌می مهجدهلیو مریه‌می دایكی یاقوبو سالومه، بۆن‌و ڕۆنیان كڕی بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه‌ی عیسا. ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته بوو، ئه‌وان به‌یانی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه هاتن. به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (باشه كێ به‌ردی ده‌رگای گۆڕه‌كه‌مان بۆ لاده‌دات؟) به‌ڵام كه سه‌یریانكرد، بینییان به‌ردی سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه لاچووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وی زۆر گه‌وره‌ش بوو. كاتێ چوونه ناو گۆڕه‌كه، كوڕێكی گه‌نجیان بینی به‌كراسێكی سپیه‌وه له‌لای ڕاسته‌وه دانیشتووه، ئه‌وانیش تاسان. پێی‌ووتن: (مه‌ترسن، ئێوه به‌شوێن عیسای ناسریدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ی له‌خاچدرا. ئه‌و زیندووبووه‌وه! لێره نییه. ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا دانرابوو. به‌ڵام ئێوه بڕۆن‌و هه‌واڵ بهقوتابیهكانیو به‌په‌ترۆس بده‌ن، ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ جه‌لیل، ئینجا وه‌ك پێی‌ووتن له‌وێ ده‌یبینن.) ئه‌وانیش به‌ڕاكردن له‌گۆڕه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه. ترس‌و سه‌رسامیه‌كی زۆر دایگرتبوون، هیچیان به‌كه‌س نه‌ووت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ترسان. [عیسا دوای هه‌ستانه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌فته‌دا، یه‌كه‌مجار بۆ مریه‌می مه‌جده‌لی ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی عیسا حه‌وت ڕوحی پیسی لێ ده‌ركردبوو. ئه‌ویش ڕۆیشت‌و مژدهیدا به‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ عیسادا بوون، ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی شیوه‌ن‌و گریان بوون. كاتێ بیستیان عیسا زیندووه‌و مریه‌م خۆی بینیویه‌تی، باوه‌ڕیان نه‌كرد. دوای ئه‌مه عیسا به‌شێوه‌یه‌كی تر بۆ دووان له‌مان ده‌ركه‌وت، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌بوون به‌ره‌و یه‌كێ له لادێكان. ئینجا ڕۆیـشتنو مژدهیاندا بهوانیكه، به‌ڵام دیسان باوه‌ڕیان به‌مانیش نه‌كرد. ئینجا له‌دواییدا، عیسا بۆ هه‌ر یانزه قوتابیه‌كـه‌ی ده‌ركه‌وت، له‌كاتێك له‌سه‌ر خوان بوون، ئاگاداریكردنه‌وه له‌به‌ر كه‌م باوهڕیو دڵڕه‌قیان. چونكه باوه‌ڕیان نه‌كرد به‌وانه‌ی ئه‌ویان بینیبوو دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی. ئه‌وسا پێی‌ووتن: (بڕۆن بۆ هه‌موو لایه‌كی جیهان، ئه‌م مزگێنییه به‌هه‌موو خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا ئه‌وا ڕزگاری بووه، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا تاوانبار ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌م نیشانانه له‌گه‌ڵیان ده‌بێ، به‌ناوی من ڕوحی پیس ده‌رده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌زمانی ڕۆحی تازه ده‌دوێن، ده‌توانن مار بگرن، گه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی كوشنده‌ش بخۆن هیچ تووشی ئازار نابن، ده‌ست داده‌نێن له‌سه‌ر نهخۆشو چاكی ده‌كه‌نه‌وه.) دوای ئه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ند ئه‌مانه‌ی پێ‌ووتن، به‌رزكــرایه‌وه بۆ ئاسمان‌و له‌لای ده‌سته ڕاستی خوداوه دانیشت. ئه‌وانیش ڕۆیشتن، مزگێنیان له‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوكرده‌وه، خــوداوه‌ندیــش له‌گه‌ڵیان كـاری ده‌كردو پشتگیری ووشه‌كـانی خـۆی ده‌كـرد به‌نیشانه‌كـانی. ئامین.]
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.