Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

لۆقا 1

چۆن ئه‌م مزگێنییه‌ نووسرا

ئه‌ی پـایه‌به‌رز سـاوفیلۆس‏*، كاتـێ‌ زۆر كـه‌س هه‌سـتان به‌نووسـینی ئه‌و ڕووداوانـه‌ی لای ئـێـمه‌ ڕوویـدابـوو، به‌پێی ئه‌وه‌ی به‌‏ده‌ستمان گه‌یشتبوو، له‌وانه‌ی له‌سـه‌ره‌تاوه‌ بـیـنـه‌ری ڕووداوه‌كـان‏و خـزمه‌تـكـاری ووشــه‌كـه‌ بـوون. دوای ئـه‌وه‌ی هــه‌مـوو شـتێكم به‌ ووردی لـه‌سـه‌ره‌تای باسـه‌كـه‌وه‌ پشكنی، وام به‌‏باش زانی به‌ڕیـَك‏وپێكـی‏و یه‌ك لـه‌دوای یه‌ك بۆتی بنووسم، تاكو ڕاسـتی ئه‌و شـتانه‌ بزانی كه‌ ڕاگه‌ێندراوه‌.

مزگێنی له‌‏دایك‏بوونی یه‌حیا

له‌سه‌رده‌می هێرۆدسی پادشای ناوچه‌ی یه‌هودیا، كاهینێك* هه‌بوو ناوی زه‌كه‌ریا* بوو له‌كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌بیا، ژنه‌كه‌شی ناوی ئه‌لیسابات بوو له‌‏نه‌وه‌ی هاڕون*، هه‌ردووكیان مرۆڤی چاك بوون له‌به‌رچاوی خودا، په‌یڕه‌وی ڕاسپارده‌كان‏و فێركردنه‌كانی خوداوه‌ندیان ده‌كرد به‌بێ‌ كه‌م‏وكوڕی. منداڵیان نه‌بوو، چونكه‌ ئه‌لیسابات نه‌زۆك بوو، هه‌ردووكیشیان زۆر به‌ساڵدا چووبوون.

له‌كاتێكدا زه‌كه‌ریا له‌‏نۆره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیدا كاروباری كاهینایه‌تی جێ‌به‌جێ‌ ده‌كرد. به‌پێی نه‌ریتی ئه‌وسای كاهینایه‌تی نۆره‌ی هات بچێته‌ ناو په‌رستگای خوداوه‌ند*و بخورد بسووتێنێ‌. له‌كاتی سووتانی بخورده‌كه‌دا، خه‌ڵكی هه‌موو له‌‏ده‌ره‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد. له‌لای ڕاستی قوربانگه‌ی* بخورده‌كه‌وه‌ فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت. كاتێ‌ زه‌كه‌ریا ئه‌مه‌ی بینی، تێك ‎چوو، ترسی لـێ‌نیشت. به‌ڵام فریشته‌كه‌ پێی ووت: (ئه‌ی زه‌كه‌ریا مه‌ترسه‌‏، چونكه‌ نوێژه‌كه‌ت بیسترا، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌ت ئه‌لیسابات له‌ تۆ كوڕێكی ده‌بێت‏و ناوی ده‌نێیت یه‌حیا. پێی شادومان ده‌بیت‎و زۆر كه‌س به‌ له‌دایك بوونی دڵخۆش ده‌بن. چونكه‌ لای خوداوه‌ند مه‌زن ده‌بێت. شه‌راب‏و مه‌ی ناخواته‌وه‌، هه‌ر له‌سكی دایكیه‌وه‌ پڕ ده‌بێت له‌ڕۆحی پیرۆز. هه‌روه‌ها زۆر له‌‏ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ لای خوداوه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. به‌ڕۆح‏و توانای ئه‌لیاسه‌وه‌ پێش خوداوه‌ند ده‌كه‌وێت، تا باوكان له‌گه‌ڵ مناڵاندا ئاشت‎بكاته‌وه‌و یاخیبووان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دانایی ڕاست‏ودروستان، ئینجا گه‌ل بۆ خوداوه‌ند ئاماده‌بكات.) زه‌كه‌ریاش به‌‏فریشته‌كه‌ی ووت: (به‌چی ئه‌مه‌ بزانم، چونكه‌ من پیاوێكی به‌ته‌مه‌نم‏و ژنه‌كه‌شم به‌ساڵدا چووه‌‏؟‏) فریشته‌كه‌ وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (من ئه‌و جبرائیله‌م له‌‏باره‌گای خودا ڕاده‌وه‌ستم، نێرراوم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت بدوێم‏و ئه‌م مژده‌یه‌ت‏ بده‌مێ‌. جا ئه‌وه‌تا تۆ لاڵ ده‌بیت‎و توانای قسه‌كردنت نامێنێ‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ی تیا ده‌بێت، چونكه‌ باوه‌ڕت به‌‏ووته‌كانم نه‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌‏كاتی خۆی دێته‌دی.) خه‌ڵكه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی زه‌كه‌ریا یان ده‌كردو سه‌رسام بوو‏بوون له‌‏دواكه‌وتنی له‌ناو په‌رستگادا. به‌ڵام كاتێ‌ هاته‌‏ده‌ره‌وه‌ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵیان بدوێ‌، ئینجا زانییان كه‌ له‌په‌رستگادا بینینی خودایی دیوه‌. به‌‏ئیشاره‌ت له‌گه‌ڵیان ده‌دواو هه‌ر به‌لاڵی مایه‌وه‌. كاتێ‌ ڕۆژانی خزمه‌ت‏كردنی له‌ناو په‌رستگادا ته‌واو‏بوو، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.

‏ دوای ئه‌وه‌، ئه‌لیساباتی ژنی سكی پڕ‏بوو، ماوه‌ی پێنج مانگ ئه‌م شته‌ی شارده‌وه‌و ده‌یووت: ( خوداوه‌ند وای‏لـێ‌كردم، له‌م ڕۆژانه‌دا ئاوڕی لـێ‌دامه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شوره‌ییو سه‌ر شۆڕیم له‌ناو خه‌ڵكی له‌سه‌ر لابه‌رێ‌.)

مزگێنی له‌‏دایك‏بوونی عیسا

كاتێ‌ ئه‌لیسابات سكی شه‌ش مانگ‏بوو، جبرائیلی فریشته‌ له‌‏لایه‌ن خوداوه‌ نێررا بۆ شارێك له‌ناوچه‌ی جه‌لیل ناوی ناسیره‌ بوو، بۆ لای كچێكی نیشان‏كراو له‌پیاوێك ناوی یوسف بوو، له‌‏بنه‌ماڵه‌ی داود، ناوی ئه‌م كچه‌ش مریه‌م بوو. فریشته‌كه‌ هاته‌ لایو پێی ووت: (ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ره‌كه‌تی خودات به‌سه‌ردا ڕژاوه‌، سڵاوت لـێ‌‏بێ‌، خوداوه‌ندت ‏له‌گه‌ڵه‌.) مریه‌م به‌ووته‌ی فریشته‌كه‌ شێواو بیری كرده‌وه‌ ده‌بێ‌ ئه‌م جۆره‌ سڵاوكردنه‌ چی‏بێت. فریشته‌كه‌ پێی ووت: (مه‌ترسه‌ ئه‌ی مریه‌م، خودا به‌ره‌كه‌تی پێت داوه‌، ئا ئه‌وه‌تا سكت پڕ ده‌بێ‌و كوڕێكت ده‌بێ‌ ناوی ده‌نێیت عیسا. ئه‌و مه‌زن ده‌بێت، به‌ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێت، خوداوه‌ند خوداش ته‌ختی داودی باوكی پێ‌ده‌به‌خشێ‌. هــه‌روه‌هــا تـاهه‌تایه‌ به‌سه‌ر ماڵی یاقوبدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ‏ده‌كات، پادشاهێتیه‌كه‌شی كۆتایی بۆ نییه‌.) مریه‌م به‌‏فریشته‌كه‌ی ووت: (چۆن شتیوا ڕوو ده‌دا كه‌ من شووم نه‌كردبێ‌؟) فریشته‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: ( ڕۆحی پیرۆز دێ‌ به‌سه‌رتاو هێزی خودا سایه‌ی سه‌رت ده‌بێت. چونكه‌ ئه‌و پیرۆزه‌ی لێت ده‌بێت به‌‏ڕۆڵه‌ی خودا ناوده‌برێت. ‏ئه‌وه‌تا ئه‌لیساباتی خزمیشت به‌و ته‌مه‌نه‌ به‌ساڵدا چووه‌وه‌ سكی پڕه‌ به‌ كوڕێك. ئا ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ووت نه‌زۆك سكی شه‌ش مانگه‌. چونكه‌ هیچ شتێك نییه‌ لای خودا نه‌بێت.) مریه‌م ووتی: (من خزمه‌تكاری خوداوه‌ندم. ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت ڕازیم به‌بوونی.) جا فریشته‌كه‌ به‌جێیهێشت.

دیده‌نی مریه‌م‏و‏ ‏ئه‌لیسابات‏

هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا، مریه‌م به‌‏خێرایی به‌ره‌و شاخ ڕۆیشت، به‌‏مه‌به‌ستی شارێك له‌ شاره‌كانی ناوچه‌ی یه‌هوزا. چووه‌ ماڵی زه‌كه‌ریاو سڵاوی له‌‏ئه‌لیسابات كرد. كاتێ‌ ئه‌لیسابات گوێی له‌‏سڵاوی مریه‌م بوو، منداڵه‌كه‌ له‌سكیدا جوڵا، ئینجا ئه‌لیسابات پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز.

‏ به‌‏ده‌نگێكی به‌رز هاواری‏كردو ووتی: (تۆ له‌ناو ژناندا پیرۆزیت، پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی له‌‏سكتدایه‌. من‏كێم هه‌تا دایكی گه‌وره‌كه‌م بێت بۆ لام؟ ‏كه‌ سڵاوی تۆ گه‌یشته‌ گوێم، له‌‏خۆشیدا منداڵه‌كه‌ له‌‏سكمدا جوڵایه‌وه‌. خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه‌ به‌وه‌ی چی له‌‏خوداوه‌نده‌وه‌ پێی ووتراوه‌ د‏ێته‌دی.)

ستایشی مریه‌م

مریه‌م ووتی: (گیانم ستایشی خوداوه‌ند ده‌كات، ڕۆحم دڵشاده‌ به‌خودای ڕزگاركه‌رم. چونكه‌ سه‌یری ساكاری كاره‌كه‌ره‌كه‌یكرد، ئه‌وه‌تا له‌ئێستا به‌دواوه‌ هه‌موو نه‌وه‌كان خۆزگه‌م پێ‏ده‌خوازن. چونكه‌ توانادار كاری مه‌زنی به‌‏من ئه‌نجام‎دا، پاك‎و‏پیرۆزه‌ ناوی ئه‌و، به‌زه‌یی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ لیێ‌ده‌ترسن. هێزی ده‌ستی ده‌رخست، خواستی لووت به‌رزه‌كانی ته‌فروتونا كرد له‌بۆچوونه‌كانی دڵیان، تواناداره‌كانی له‌‏ته‌خته‌كانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌و ساكاره‌كانی بڵند كرده‌وه‌. برسییه‌كانی له‌خێرو به‌ره‌كه‌تی خۆی تێركرد، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به‌‏ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وانه‌كرد. یارمه‌تی ئیسرائیلی خزمه‌تكاری خۆی داو به‌زه‌یی خۆی یادكه‌وته‌وه‌، هه‌ر وه‌كو چۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ باپیرانمان كردبوو، له‌گه‌ڵ ئیبراهیم‏و نه‌وه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.) دوای ئه‌وه‌ی مریه‌م لای ئه‌لیسابات نزیكه‌ی سێ‌ مانگ مایه‌وه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی.

له‌ دایك‏بوونی حه‌زره‌تی یه‌حیا

ئه‌لیسابات كاتی منداڵ بوونی هات‏و كوڕێكی بوو. دراوسێكانیو خزمانی بیستیان كه‌ خوداوه‌ند به‌زه‌یی مه‌زنی خۆی به‌سه‌ردا ڕژاندووه‌، له‌گه‌ڵی شادومان بوون. له‌ڕۆژی هه‌شته‌مدا ئاماده‌‏بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ خه‌ته‌نه‌ بكه‌ن، خه‌ریك بوو ناوی بنێن زه‌كه‌ریا، له‌سه‌ر ناوی باوكی. به‌ڵام دایكی ووتی: (نه‌خێر، به‌ڵكو ناوی ده‌نرێ‌ یه‌حیا.) پێیان ووت: (كه‌س نییه‌ له‌خێڵه‌كه‌تدا به‌م ناوه‌ ناونرابێت.) به‌ئیشاره‌ت به‌باوكیان ووت: (چ ناوێكی ئه‌وێ‌ ناوبنرێ‌؟) ته‌خته‌یه‌كی داوا‏كردو له‌سه‌ری نووسی: (ناوی یه‌حیایه‌.) هه‌موویان له‌مه‌ سه‌رسام بوون. ده‌ست‏به‌جێ‌ زه‌كه‌ریا زمانی كرایه‌وه‌‏و ده‌ستی كرد به‌ستایش كردنی خودا. هه‌موو دراوسێكانی ترسیان لـێ‌نیشت، ئه‌م كارانه‌ش له‌ناوچه‌ی چیای یه‌هودیا‏، بوو به‌قسه‌و باسی ناو خه‌ڵكی. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ‏ئه‌مه‌یان بیست، ئه‌م باسه‌یان خسته‌ دڵیانه‌وه‌، ووتیان: (ئایا ئه‌م منداڵه‌ ده‌بێ‌ به‌‏چی؟) چونكه‌ ده‌ستی خوداوه‌ندی له‌گه‌ڵ بوو.

ستایشی زه‌كه‌ریا

زه‌كه‌ریای باوكی پڕ‏بوو له‌ڕۆحی پیرۆز، به‌ووشه‌ی خودا دواو ووتی: ( ستایش بۆ خوداوه‌ند خودای ئیسرائیل، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌خوێن كڕییه‌وه‌. هێزیكی بۆ ڕزگاریمان هه‌ڵسانده‌وه‌ له‌‏ماڵی داودی به‌نده‌ی خۆی. هه‌روه‌ك له‌كۆنه‌وه‌ دواوه‌ به‌زمانی پێغه‌مبه‌ره‌ پیرۆزه‌كانیه‌وه‌. بۆ ڕزگاریمان له‌دوژمنان‏و له‌ده‌ستی ناحه‌زانمان. بۆ ده‌رخستنی به‌زه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر باپیرانمان. بۆ یادكردنه‌وه‌ی په‌یمانی پیرۆزی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئیبراهیمی باوكمانی خوارد. بۆ فریاكه‌وتنمان له‌ده‌ستی دوژمنان، تا بێ‌‏ترس بیپه‌رستین، به‌‏پیرۆزیو ڕاست‏ودروستی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕۆژانی ژیانمان. تۆش ئه‌ی منداڵ، پێغه‌مبه‌ری خودات پێ‌ده‌ووترێ‌، چونكه‌ پێش خوداوه‌ند ده‌كه‌وی تا ڕێگای بۆ ئاماده‌ بكه‌یت. تاكو گه‌له‌كه‌ی فێر بكه‌یت كه‌وا ڕزگاری به‌لێخۆش‎بوونی گوناهیان ده‌بێت. چونكه‌ به‌هۆی به‌زه‌ییو میهره‌بانی خودامان، خۆری به‌ره‌به‌یان له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌. تا ڕووناكی بدات به‌وانه‌ی له‌ناو تاریكیو له‌سێبه‌ری مه‌رگدا دانیشتوون، تا قاچه‌كانمان به‌ره‌و ڕێگای ئاشتی ببات.) منداڵه‌كه‌ گه‌شه‌ی ده‌كردو له‌‏ڕۆح به‌هێز ده‌بوو، له‌‏ده‌شت‏و‏ده‌ر مایه‌وه‌ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی بۆ ئیسرائیل ده‌رخست‏.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.