Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 11
عیسا ده‌ڕوات بۆ قودس
كاتێ له‌قودس نزیك بوونه‌وه، گه‌یشتنه دێی بهیتفاجیو بهیتعهنیا كه‌نزیك كێوی زه‌یتونن. عیسا دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد، پێی‌ووتن: (بڕۆنه ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌گه‌نه ئه‌وێ، ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه، تا ئێستا كه‌س سـواری نـه‌بــووه، بیكـه‌نـه‌وه‌و بیهێنن بـۆ ئێره. گـه‌ر یـه‌كــێك پێیووتـن: بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ بڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی، ئینجا ده‌ستبه‌جێ ده‌ینێرێ بۆ ئێره.) قوتابیه‌كان ڕۆیشتن‌و له‌كۆڵانێك بینیان جاشكه‌كه به‌ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه، هه‌ندێ كه‌س له‌ویدا ڕاوه‌ستابوون ووتیان: (چیده‌كه‌ن؟ بۆ ئه‌و جاشكه ده‌كه‌نه‌وه؟) به‌و شێوه‌یه‌ی عیسا پێی ووتبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر وازیان لێهێنان. ئینجا كراسه‌كانیان خسته سه‌ر پشتی جاشكه‌كه‌و هێنایان بۆ عیسا، ئه‌ویش سواری بوو. زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه ڕێگه‌كه‌یان ڕاخستبوو بـهجلهكانیانو ههندێكیكهش به‌لقی دار كه له‌باخه‌كانیان كردبووه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن‌و ئه‌وانه‌ش له‌پێشیه‌وه بوون، هاواریان ده‌كرد: (هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت! پیرۆزه ئه‌و پادشاهێتییه‌ی دێت، پادشاهێتی داودی باوكمان! هۆسانا له‌به‌رزایی!) دوای ئه‌مه عیسا گه‌یشته شاری قودس، چووه ناو په‌رستگاكه‌وه ته‌مشای هه‌موو شتێكیكرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات ده‌مه‌و ئێواره بوو، له‌گه‌ڵ دوانزه قوتابیه‌كه‌ی ڕۆیشته‌وه بۆ دێی بهیتعهنیا.
دار هه‌نجیری بێ به‌ر
به‌یانی كاتێ عیسا دێی بهیتعهنیای به‌جێهێشت، برسی بوو. له‌دووره‌وه دار هه‌نجیرێكی بینی باش گه‌ڵای كردبوو، ڕووی تێكرد به‌ڵكو به‌ری پێوه بێت. كاتێ گه‌یشته لای له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌دی، چونكه كاته‌كه وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو. عیسا پێی ووت: (ئیتر كـه‌س له‌به‌رت ناخوات تاهه‌تایه.) قوتابیه‌كانیش گوێیان له‌مه‌بوو.
پاككردنه‌وه‌ی په‌رستگا
هاتنه‌وه بۆ قودس‌و عیسا چووه ناو په‌رستگاكه‌وه، ده‌ستی كرد به‌ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كڕین‌و فرۆشتن بوون. مێزی پاره گۆڕه‌وه‌كانی وه‌رگێڕا له‌گه‌ڵ شوێنی دانیشتنی كۆتر فرۆشان. ئیتر نه‌یهێشت كه‌س به‌ناو په‌رستگاكه‌دا بڕوات له‌وانه‌ی شت‌و مه‌كیان به‌سه‌ر كۆڵه‌وه بوو. ده‌ستیكرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌و ووتی: (ئایا خودا له‌كتێبی پیرۆز نه‌یفه‌رمووه: [[ماڵم به‌شوێنی نوێژ ناوده‌برێ له‌لای هه‌موو گه‌لان؟]] كه‌چی ئه‌وه‌تا ئێوه كردووتانه به [[ئه‌شكه‌وتی دزان!]]) هه‌ر كه سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گوێیان له‌مه بوو، بیریان كرده‌وه له‌وه‌ی چۆن بیكوژن. چونكه لێی ده‌ترسان له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌موو سه‌رسام بووبوون له‌فێركردنه‌كانی. كاتێ ئێواره داهات، عیسا‌و قوتابیه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار.
ده‌رباره‌ی هێزی باوه‌ڕ
ڕۆژی دوایی به‌یانی زوو كاتێ به‌لای دار هه‌نجیره‌كه‌دا ڕۆیشتن، سه‌یریانكرد هه‌مووی ووشك بووه له‌ڕه‌گه‌وه. په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، سه‌یری ئه‌و دار هه‌نجیره بكه كه نه‌فره‌تت لێ‌كرد، ووشك بووه!) ئینجا عیسا به‌هه‌موویانی ووت: (باوه‌ڕتان به‌خودا بێت.) به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌و شاخه بـڵێ هـهڵـكهنرێو بڕۆ خۆت بخه‌ره ناو ده‌ریاوه، به‌مه‌رجێ گومان نه‌كات لـه‌دڵی، به‌ڵـكـو بـاوه‌ڕ بكـــات ئـه‌وه‌ی ده‌یـڵێ ده‌بێت، ئه‌وا بۆی ده‌بێت. جا له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی داوای دهكهنو نوێژی بۆ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕتان هه‌بێ كه وه‌رتان گرتووه، ئه‌وا بۆتان ده‌بێ. كاتێكیش كه نوێژ ده‌كه‌ن گه‌ر شتێكتان هـه‌بوو به‌سـه‌ر یه‌كێـكه‌وه لـێیخۆشبن، هه‌تا بـاوكـی ئاسمانیتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆشبێت. [بـه‌ڵام ئێوه گه‌ر لێبوردنتان بۆ خه‌ڵكی نه‌بێت، باوكـی ئاسمانیشتان لێبووردنی نابێت بۆهه‌ڵه‌كانتان.])
ده‌سه‌ڵاتی عیسا
عیسا‌و قوتابیه‌كانی دیسان هاتنه‌وه بۆ قودس، كاتێ به‌په‌رستگادا ده‌ڕۆیشت، سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو پیران لێیهاتنه پێشه‌وه، لێیان پرسی: (ئه‌وه‌ی كردووته به‌چ ده‌سه‌ڵاتێ ده‌یكه‌یت؟ كێ ده‌سه‌ڵاتی پێت داوه ئه‌م شتانه بكه‌ی؟) عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه ووتی: (منیش شتێكتان لێده‌پرسم، گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، ئه‌وسا پێتان ده‌ڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌م شتانه ده‌كه‌م: ئایا یه‌حیا له‌ئاسمانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشێت یان له‌خه‌ڵكیه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!) ئه‌وانیش كه‌وتنه ته‌گبیرو ڕاوێژ له‌نێو خۆیان، ووتیان: (گه‌ر بڵێن له‌ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت باشه بۆچی باوه‌ڕتان پێنه‌كرد؟ یان ئه‌گه‌ر بڵێن له‌خه‌ڵكیه‌وه بوو، ...) ئه‌وان له گه‌ل ده‌ترسان، چونكه گه‌ل یه‌حیایان به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نا. ئه‌وسا به‌عیسایان ووت: (نازانین.) عیساش پێی‌ووتن: (منیش پێتان ناڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.