Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
مەرقۆس 10
ته‌ڵاق دان
ئینجا عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بهجێهێشتو چوو بۆ هه‌رێمی یه‌هودیاو پشتی ئوردون. دیسانه‌وه خه‌ڵكه‌كه لێی كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش هه‌روه‌ك لێیڕاهاتبوو ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان.
هه‌ندێ له‌فه‌ریسیه‌كان لێیهاتنه پێشه‌وه تا تاقیبكه‌نه‌وه، لێیان پرسی: (ئایا دروسته پیاو ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟) لێره‌دا عیسا لێیپرسین: (مو‌سا چ ڕاسپارده‌یه‌كی پێداون؟) ووتیان: (مو‌سا ڕێیداوه ته‌ڵاقنامه بنووسرێ، به‌مه‌ش ژن ته‌ڵاق ده‌درێ.) عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه: (مو‌سا ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسیون، له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان. به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه خودا مرۆڤی به‌نێرو مێ دروست كرد. له‌به‌ر ئه‌و هۆیه پیاو باوك‌و دایكی به‌جێ دههێڵێتو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كده‌گرێ، ئه‌وسا هه‌ردووكیان ده‌بن به‌یه‌ك لـه‌ش. ئیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ك له‌شن. ئه‌وه‌ی خـودا به‌یه‌كی گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه.) كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، قوتابیه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه لێیان پرسی. ئه‌ویش پێی‌ووتن: (ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌داو یهكێكیكه ده‌هێنێ، ئه‌وا داوێن پیسی له‌گه‌ڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه‌ی واز له‌مێرده‌كه‌ی دههێنێتو شوو بهیهكێكیكه ده‌كات، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.)
پادشاهێتی ئاسمان بۆ منداڵانه
هه‌ندێ كه‌س منداڵیان هێنا بۆ لای عیسا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان لێبدات، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانهێشت. كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی بینی، تووڕه‌بوو، پێی‌ووتن: (واز له‌منداڵان بهێنن با بێن بۆ لام، ڕێگه‌یان لێمه‌گرن، چونكه پادشاهێتی خودا بۆ ئه‌وانه‌یه. به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێك پادشاهێتی خودا وه‌رنه‌گرێ، ناچێته ناویه‌وه.) ئینجا منداڵه‌كانی لهباوهشكردو ده‌ستی خسته سه‌ر سهریانو پیرۆزیكردن.
گه‌نجه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه
كاتێ عیسا خه‌ریك بوو ده‌ڕۆیشت، پیاوێك خێرا هات، كڕنووشی بۆ برد‌و لێی پرسی: (ئه‌ی مامۆستای باش، چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟) عیسا پێی‌ووت: (بۆچی به‌باش ناوم ده‌به‌یت؟ ئه‌وه بزانه كه‌س باش نییه یه‌كێك نه‌بێت، ئه‌ویش خودایه. تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: مه‌كوژه، داوێن پیسی مه‌كه، مه‌دزه، شایه‌تی درۆ مه‌ده، زۆرداری له‌كه‌س مه‌كه، ڕێزی باوك‌و دایكت بگره.) كابراش ووتی: (مامۆستا له‌منداڵیه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م كردووه.) عیسا سه‌یری كرد‌و خۆشی‌ویست، پێی‌ووت: (شتێكت ماوه بیكه‌یت بڕۆ ئه‌وه‌ی هه‌ته بیفرۆشه‌و دابه‌شی كه به‌سه‌ر هه‌ژاران، به‌مه گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت له‌ئاسمان، دوای ئه‌مه وه‌ره دوام بكه‌وه.) كابرا به‌مه زۆر دڵگران بوو، ئه‌وێی به‌جێهێشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو.
ئینجا عیسا سه‌یری ده‌وروپشتی خۆیكردو به‌قوتابیه‌كانیووت: (چه‌ند گرانه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن بچنه ناو پادشاهێتی خوداوه!) قوتابیه‌كان سه‌ریان سوڕما له‌قسه‌كانی، به‌ڵام عـیسا جارێكیكه وهڵامـیدانهوهو پێی‌ووتن: (ڕۆڵه‌كان چـه‌ند سه‌خته چــوونه ناوه‌وه‌ی پادشــاهێتی خودا! ڕۆیشتنی حوشترێك به‌كونی ده‌رزیه‌كدا ئاسانتره له‌چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ پادشاهێتی خودا.) قوتابیه‌كان زیاتر سه‌ریان سوڕماو به‌یه‌كتریان ووت: (كه‌واته كێ ڕزگاری ده‌بێت؟) عیسا سه‌یری كردن‌و ووتی: (به‌لای مرۆڤه‌وه ئه‌مه نابێت، به‌ڵام به‌لای خوداوه نا، چونكه هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه ده‌بێت.) ئینجا په‌ترۆس پێی ووت: (ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتوه‌و دواتكهوتوین.) عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كه‌س نییه براو خوشك‌و دایك‌و باوك‌و منداڵ‌و ماڵ‌و كێڵگه‌ی به‌جـێ‌هــێشتبێ له‌پێناوی من‌و له‌پێناوی مـزگێنی، لــه‌م زه‌مانه‌دا سـه‌د ئه‌وه‌نده وه‌رنه‌گـرێته‌وه لهمـاڵو براو خوشك‌و دایك‌و منداڵ‌و كێڵگه له‌گه‌ڵ چه‌وســانه‌وه، له‌داهاتووش ژیانی هه‌تاهه‌تایی. به‌ڵام زۆر له‌یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه دواههمینو دواهه‌مینه‌كانیش ده‌بنه یه‌كه‌مین.)
سێهه‌م باسی مردنی عیسا
كاتێ هه‌موو به‌ڕێگاوه‌بوون به‌ره‌و شاری قودس، عیسا له‌پێشیانه‌وه دهڕۆیشتو قوتابیه‌كانیش به‌سه‌رسوڕماویه‌وه به‌دوایه‌وه، خه‌ڵكه‌ش به‌ترسه‌وه. عیسا دوانزه قوتابیه‌كه‌ی جارێكیكه برده لاوه، پێی‌ووتن چی به‌سه‌ردێ: (ئه‌وا بۆ شاری قودس ده‌ڕۆین، له‌وێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، ده‌یده‌نه ده‌ست ناجووله‌كه‌كان، گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن، تفی لێده‌كه‌ن، به‌قامچی لێیده‌ده‌ن، ئینجا ده‌یكوژن. ئه‌ویش دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)
خزمه‌تكار مه‌زنترینه
لێره یاقوبو یۆحه‌ننا دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی لێیهاتنه پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (مامۆستا، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ی داوات لێده‌كه‌ین بۆمانی جێ‌به‌جێ بكه‌ی.) ئه‌ویش لێیپرسین: (چیتان ده‌وێت بۆتانی بكه‌م؟) پێیان ووت: (بهێله له‌شكۆمه‌ندیه‌كه‌تدا یه‌كێكمان له‌لای ڕاستتو ئه‌وی ترمان له‌لای چه‌پت دانشین.) عیسا پێی‌ووتن: (ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن، ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه‌من ده‌یخۆمه‌وه، یا به‌و شێوه‌یه له‌ئازار هه‌ڵكێشرێن كه من هه‌ڵده‌كێشرێم؟) ووتیان: (ده‌توانین.) ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (ئه‌و جامه‌ی من ده‌یخۆمه‌وه، له‌دواییدا ئێوه‌ش ده‌یخۆنه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی من له‌ئازار هه‌ڵده‌كێشرێم، ئێوه‌ش هه‌ڵده‌كێشرێن. به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست‌و چه‌پمه‌وه من ناتوانم بیده‌م، ته‌نها به‌وانه نه‌بێ كه بۆیان دانراوه.) كاتێ ده قوتابیه‌كه ئه‌مه‌یان لهیاقوبو یۆحه‌ننا بیست لێیان تووڕه‌بوون. ئه‌وسا عیسا بانگی كردن‌و پێی‌ووتن: (ده‌زانن سه‌رۆك نه‌ته‌وه‌كان كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌روویانه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به‌سه‌ریان. به‌ڵام ئێوه بائه‌مه له‌ناوتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ مه‌زن بێت له‌ناوتان، با ببێت به‌خزمه‌تكارتان. ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێت له‌ناوتان ببێته یه‌كه‌مین، باببێته كۆیله بۆ هه‌مووان. ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نه‌هـاتووه بۆ ئـه‌وه‌ی خـزمـه‌ت بكـرێ، به‌ڵكـو بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات‌و خۆی پێشكه‌ش بكات‌و به‌خت بكات له‌پێناوی خه‌ڵكێكی زۆر.
عیسا كوێرێك چاكده‌كاته‌وه
ئینجا گه‌یشته ئه‌ریحا، كاتێ ئه‌ریحایان به‌جێهێشت قوتابیهكانو خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، كوڕی تیماوس كه بارتیماوسی پێده‌وترا كوێر بوو، له‌سه‌ره ڕێگادا دانیشتبوو سواڵی ده‌كرد. كاتێ بیستی عیسای ناسیرییه له‌وێوه ده‌ڕوا، ده‌ستیكرد بههاواركردنو ووتی: (ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه!) له‌وێدا زۆر كه‌س سهرزهنشتیانكرد تا بێده‌نگ بێت. به‌ڵام ئه‌و زیاتر هاواریكرد: (ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌یت پیامدابێته‌وه!) عیسا ڕاوه‌ستاو ووتی: (بانگی بكه‌ن.) ئه‌وانیش كابرای كوێریان بانگكردو ووتیان: (به ووره‌به! هه‌سته! بانگت ده‌كات.) ئه‌ویش كه‌واكه‌ی به‌ری فڕێداو ڕۆیشت به‌ره‌و لای عیسا. عیسا لێیپرسی: (ده‌ته‌وێ چیت بۆ بكه‌م؟) كابرای كوێر وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌وره‌م، ده‌مه‌وێ چاوم چاكه‌یته‌وه.) ئینجا عیسا پێی‌ووت: (بڕۆ! باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه.) ده‌ستبه‌جێ كابرا چاوی ڕووناكی تێكهوتو له‌دوای عیسا ڕۆیی به‌ڕێدا.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.