Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 9
عیسا دوانزه نێرراوه‌كه ده‌نێرێ
دوای ئه‌وه عیسا هه‌ردوانزه قوتابیه‌كه‌ی كۆكرده‌وه، هێزو ده‌سه‌ڵاتی چاكبوونه‌وه‌ی دانێ به‌سه‌ر هه‌موو نه‌خۆشیو ڕۆحه پیسه‌كان، ئینجا ناردنی تا مزگێنی پادشاهێتی خودا بدهنو نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه. پێی ووتن: (بۆ ڕێگا هیچ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵمه‌گرن، نه‌تووره‌كه، نه‌دارده‌ست، نه‌خواردن، نهنانو نه‌پاره، كه‌سیش دوو ده‌ست جل نه‌بات له‌گه‌ڵ خۆی. چوونه هه‌ر ماڵێك له‌وێ بمێننه‌وه‌و هه‌ر له‌وێشه‌وه بكه‌ونه ڕێگا. له‌هه‌ر شوێنێك پێشوازیان لێ‌نه‌كردن، له‌وێ بڕۆن‌و تۆزی پێتان بته‌كێنن تا شایه‌ت بێ به‌سه‌ریانه‌وه.) ئه‌وانیش به لادێكاندا گه‌ڕان، مزگێنیاندهداو نه‌خۆشیان له‌هه‌موو لایه‌ك چاك ده‌كرده‌وه.
سه‌رسامی هێرۆدس
هێرۆدس كه فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه بوو، ئه‌مانه‌ی هه‌موو بیسته‌وه‌و سه‌ری سوڕما، چونكه هه‌ندێ كه‌س ده‌یان ووت، یه‌حیا له‌ناو مردووان زیندووبۆته‌وه، هه‌ندێ كه‌سی تریش ده‌یان ووت، ئه‌لیاسه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌سانی تریش ده‌یان ووت، یه‌كێ له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆنه‌و زیندووبۆته‌وه. ئینجا هێرۆدس ووتی: (من خۆم سه‌ری یه‌حیام لـێ‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كێیه ئه‌م شتانه‌ی لـێ ده‌بیستم؟) له‌به‌رئه‌وه زۆر حه‌زی ده‌كرد به چاوی خۆی بیبینێت.
عیسا پێنج هه‌زار كه‌س ناندهدا
كاتێ نێرراوان گه‌ڕانه‌وه، هه‌موو ئه‌وكارانه‌ی كردبوویان بۆ عیسایان گێڕایـه‌وه، ئه‌ویش به‌ته‌نها ئه‌وانی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ شارێك ناوی به‌یتسه‌یدا بوو. به‌ڵام خــه‌ڵكه‌كـه پێیانزانیو دوای كــه‌وتن، ئه‌ویش پێشوازیكردن‌و باسی پادشاهێتی خودای بۆ كردن، ئه‌وانه‌ش كه نه‌خۆشیان هه‌بوو، پێویستیان بهچاككردنهوهبوو، چاكیكردنهوه. كاتێ ڕۆژ به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چوو، هـه‌ر دوانزه‌كه هاتنو پێیان ووت: (خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێكه بابڕۆن بۆ ئه‌م كێڵگه‌و لادێ نزیكانه، تاكو له‌وێ بمێننه‌وه‌و خــواردنیش بۆ خۆیان په‌یدا بكـه‌ن، چونكه ئێمه لێره‌دا لـه‌چۆڵه‌وانین.) ئه‌ویش پێی ووتن: (ئێوه نانیان بده‌نێ.) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (له‌پێنج نان‌و دوو ماسی زیاترمان نییه، مه‌گه‌ر بڕۆین بۆ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه نان بكڕین.) له‌وێدا خه‌ڵكه‌كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بوون، ئینجا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (كۆمه‌ڵ كۆمـه‌ڵ دایان نیشێنن، با هــه‌ر كۆمــه‌ڵه‌ی په‌نجا كه‌س بێت.) ئه‌وانیش ئهمهیانكرد، هه‌موو دانیشتن. عیسا پێنج نان‌و دوو ماسیه‌كه‌ی ههڵگرتو چاوی به‌ره‌و ئاسمان به‌رزكرده‌وه، سوپاسی خودایكردو نانه‌كانی له‌تكرد، دای به‌قوتابیه‌كانی تابیده‌ن به‌خه‌ڵكه‌كه. ئیتر هه‌موو نانیان خوارد‌و تێربوون. له‌دواییدا دوانزه سه‌به‌ته له‌ته‌نانیان لـێ‌مایه‌وه.
په‌ترۆس ڕاستی عیسا ده‌رده‌خات
له‌كاتێكدا عیسا به‌ته‌نها نوێژی ده‌كرد له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان، لێیپرسین: (خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێن من كێم؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (هه‌ندێكیان ده‌ڵێن یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشیت، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ئه‌لیاسیت، كه‌سانی تریش ده‌ڵێن، یه‌كێكی له‌پێغه‌مبه‌رانی كۆن‌و زیندووبویته‌وه.) لێیپرسین: (ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟) په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ مه‌سیحی خودای.) به‌ڵام عیسا ئاگاداریكردنه‌وه‌و ڕایسپاردن جارێ ئه‌مه به‌كه‌س نه‌ڵێن.
باسی مردن‌و هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا
هه‌روه‌ها ووتی: (پێویسته ڕۆڵه‌ی مرۆڤ زۆر ئازار بكێشێ، پیران‌و سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ڕه‌تیبكه‌نه‌وه، بكوژرێ‌و له‌ڕۆژی سێهه‌مدا هه‌ستێته‌وه.(
ئینجا به‌هه‌مووانی ووت: (گه‌ر یه‌كێك ویستی به‌دوامه‌وه بڕوات، باواز له‌خۆی بهێنێ‌و هه‌موو ڕۆژێ خاچه‌كه‌ی به‌كۆڵه‌وه بێت‌و به‌دوامه‌وه بڕوات. ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ژیانیه‌وه بگرێ، ده‌یدۆڕێنێ، ئه‌وه‌ش ژیانی له‌پێناوی من ده‌دۆڕێنێ، ئه‌و ده‌یباته‌وه. چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌و خۆی بدۆڕێنێ؟ هه‌ر كه‌سێك شه‌رمی بهمنو به‌ووته‌كانم بێت، ئه‌وا ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش شه‌رمی پێیده‌بێت، كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌شكۆمه‌ندی خۆی‌و باوك‌و فریشته پیرۆزه‌كانه‌وه. به‌ڵام واپێتان ده‌ڵێم به‌ڕاستی، ئا لێره‌دا له‌نێوان ئه‌وانه‌ی ڕاوه‌ستاون هه‌ندێكی تێدایه مردن ناچێژن هه‌تا پادشاهێتی خودا ده‌بینن.(
شێوه گۆڕانی عیسا
نزیكه‌ی هه‌شت ڕۆژ دوای ئه‌م ووتانه، عیسا پهترۆسو یۆحه‌نناو یاقوبی له‌گه‌ڵ خۆی برد‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌ركێوێك بۆ نوێژكردن. له‌كاتێكدا عیسا نوێژی ده‌كرد، ڕه‌نگی ده‌موچاوی گۆڕاو جله‌كانی سپی‌و بریسكهداربوو. دووان له‌گه‌ڵی ده‌دوان، یه‌كێكیان موسا‌و ئه‌وی كه‌شیان ئه‌لیاس بوو. به‌شكۆوه دهركهوتنو له‌باره‌ی ده‌رچوونی له‌جیهان دوان كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ڕووبدات له‌قودس. پهترۆسو هاوڕێكانی خه‌ویان لێ‌كه‌وتبوو، به‌ڵام كاتێ خه‌به‌ریان بووه‌وه شكۆی عیسا‌و ئه‌ودوو پیاوه‌یان بینی كه له‌گه‌ڵی وه‌ستابوون. له‌كاتێكدا خه‌ریك بوو موسا‌و ئه‌لیاس له‌عیسا جیاببنه‌وه، په‌ترۆس به عیسای ووت: (ئه‌ی مامۆستا، باشتر وایه لێره بمێنینه‌وه. با سێ چادرتان بۆ هه‌ڵبده‌ین، یه‌كێ بۆ تۆ، یه‌كێكیش بۆ مو‌سا، ئهوهیكهش بۆ ئه‌لیاس.) ئه‌مه‌ی ووت بێئه‌وه‌ی بزانێ چی ده‌ڵێ. كاتێ په‌ترۆس له‌م قسانه‌دابوو، هه‌ورێك هاتوكشا به‌سه‌ریان، ئه‌مانیش كاتێ هه‌وره‌كه ده‌وروپشتی لـێ‌گرتن، ترسان. ده‌نگێ له‌ناو هه‌وره‌كه‌وه هاتو ووتی: (ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی من ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه، گوێی بۆ ڕابگرن.) دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه ئه‌مه‌ی ووت، قوتابیه‌كان به‌ته‌نها هه‌ر عیسایان بینی. ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌نهێنی هێشته‌وه‌و چیان بینیبوو له‌و ڕۆژانه‌دا به‌كه‌سیان نه‌ووت.
ده‌ركردنی شه‌یتان
بۆ به‌یانی، كه لهكێوهكه هاتنه خواره‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر به‌ره‌و پیریان هات. له نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا پیاوێك ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، لێت ده‌پاڕێمه‌وه سه‌یری كوڕه‌كه‌م بكه، ئه‌مه تاقه كوڕمه. ئه‌وه‌تا ڕۆحێكی پیسی تیایه‌و ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، له‌پڕ هاوار ده‌كات، ئینجا ڕۆحه‌كه ڕایده‌ته‌كێنێ‌و كه‌ف له‌ده‌می ده‌رده‌كا تا نه‌یكوتێ به‌زه‌ویدا وازی لـێ‌ناهێنێ. لهقوتابیهكانت پاڕامه‌وه تادهریكهن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.) عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێ بڕوا‌و لار‌و چه‌وت، تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بمێنمه‌وه‌و بارتان هه‌ڵگرم؟) به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (كوڕه‌كه‌ت بهێنه ئێره.) له‌كاتێكدا كوڕه‌كه ده‌هات، ڕۆحه پیسه‌كه كوتای به‌زه‌ویدا به‌توندی ڕایته‌كاند، دوای ئه‌مه عیسا ڕۆحه پیسه‌كه‌ی ده‌ركرد، كوڕه‌كه چاك بووه‌وه‌و دایه‌وه ده‌ست باوكی. خه‌ڵكه‌كه هه‌مووی له‌توانای مه‌زنی خودا سه‌رسام بوون.
كاتێ خه‌ڵكه‌كه سه‌رسام مابوون، له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی عیسا كردی، عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (با ئه‌م ووشانه بچێته گوێتانه‌وه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خه‌ریكه بدرێته ده‌ستی خه‌ڵكی.) به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مه تێ‌نه‌گه‌یشتن، شاراوه‌بوو لێیان، هه‌روه‌ها ترسان پرسیاری لـێبكهن.
گه‌ڕان به‌دوای پله‌و پایه‌دا
گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانیان په‌یدا بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره. عیسا به‌نیازی دڵیانی زانی، منداڵێكی بچكۆڵه‌ی لای خۆیه‌وه ڕاگرت‌و پێی ووتن: (ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه پێشوازی له‌م منداڵه بكات، ئه‌وا پێشوازی له من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌وه ده‌كات كه ناردوومی. چونكه بچووكترینی هه‌مووتان مه‌زنترینتانه.)
ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵمانه
یۆحه‌ننا ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن‌و ووتی: (گه‌وره‌م، یه‌كێكمان بینی به‌ناوی تۆوه ڕۆحی پیسی ده‌رده‌كرد، ئێمه‌ش نه‌مانهێشت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان دوات ناكه‌وێ.) عیسا پێی ووت: (ڕێی لـێ‌مه‌گرن، گه‌ر یه‌كێك به‌ربه‌ره‌كانی نه‌كردن ئه‌وا له‌گه‌ڵتانه.(
كاتێ خه‌ریك بوو ڕۆژانی له‌خاچدانی نزیك بێته‌وه، بڕیاری دا به‌ره‌و قودس بڕوات. له‌پێشییه‌وه چه‌ند نێرراوێكی نارد، ڕۆیشتن‌و چوونه لادێیه‌كی سامریه‌كانه‌وه تاكو شوێنێكی بۆ ئاماده بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان بهپێشوازیكردنی ڕازی نه‌بوون، چونكه به‌ره‌و قودس ده‌چوو. كاتێ یاقوبو یۆحه‌ننای قوتابیانی ئه‌مه‌یان بینی، ووتیان: (گه‌وره‌م، ده‌ته‌وێ داوا بكه‌ین تا ئاگر له‌ئاسمانه‌وه بێته خواره‌وه له‌ناویان به‌رێ؟) ئه‌ویش ئاوڕی لێ دانه‌وه‌و سهرزهنشتیكردن. ئینجا ڕۆیشتن بۆ دێیه‌كی تر.
نرخی دواكه‌وتنی عیسا
كاتێ به‌ڕێدا ده‌ڕۆیشتن، یه‌كێ پێی ووت: (گه‌وره‌م بۆ هه‌ركوێ بڕۆیت دوات ده‌كه‌وم.) عیساش پێی ووت: (ڕێوی كونی هه‌یه‌و باڵنده‌ی ئاسمان هێلانه، به‌ڵام ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ته‌نانه‌ت جێگایه‌كی نییه سه‌ری بخاته سه‌ر.) بهیهكێكیكهی ووت: (دوام كه‌وه.) ئه‌مه‌یان ووتی: (گه‌وره‌م ڕێگه‌م بده بابڕۆم باوكم بنێژم.) عیساش پێی ووت: (واز له‌مردووان بهێنه با مردووه‌كانیان بنێژن، به‌ڵام تۆ بڕۆ مزگێنی پادشاهێتی خودا بده.) یه‌كێكیتر پێی ووت: (گه‌وره‌م، من له‌گه‌ڵت دێم‌و دوات ده‌كه‌وم، به‌ڵام ڕێگه‌م بده یه‌كه‌مجار ماڵئاوایی له‌خێزانه‌كه‌م بكه‌م.) عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێك ده‌ست له‌سه‌ر گاسن دابنێ‌و ئاوڕبداته‌وه بۆ دواوه، به‌كه‌ڵكی پادشاهێتی خودا نایه‌ت.(
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.