Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 4
شه‌یتان عیسا تاقیده‌كاته‌وه
كاتێ عیسا له‌ئوردون گه‌ڕایه‌وه، له‌شی پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز، ڕۆح له‌بیابان ده‌یبردبه‌ڕێوه. ماوه‌ی چل ڕۆژ شه‌یتان تاقیده‌كرده‌وه. به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژانه هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه ته‌واوبوو برسی بوو. شه‌یتان پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته تۆ ڕۆڵه‌ی خودای به‌و به‌رده بڵێ باببێت به‌نان.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی: (له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: {مرۆڤ هه‌ر به‌نان ناژی.}) ئینجا شه‌یتان بردیه سه‌ر شاخێكی به‌رزو هه‌موو پادشاهێتیه‌كانی جیهانی به‌چاوتروكانێك پیشانداو ووتی: (ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م هه‌موو پادشاهیانه‌ت ده‌ده‌مێ به‌هه‌موو شكۆیه‌كه‌وه، چونكه دراوه بهمنو منیش ده‌یده‌م به‌هه‌ر كه‌سێ بمه‌وێ. گه‌ر كڕنۆشت بۆ بردم ئه‌وا هه‌مووی ده‌بێ بههیتۆ.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (نووسراوه: {ته‌نها بۆ خوداوه‌ند خودات كڕنووش به‌ره‌و هه‌ر ئه‌و بپه‌رسته.}) ئینجا شه‌یتان بردی بۆ قودس، له‌سه‌ر قه‌راغی سه‌ربانی په‌رستگاكه ڕایگرت و پێی ووت: (گه‌ر ڕاسته تۆ ڕۆڵه‌ی خودای لێره‌وه خۆت فڕێ‌ده خواره‌وه، چونكه نووسراوه: {به‌فریشته‌كانی ده‌ڵێ پارێزگاریتكهنو له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵت ده‌گرن نه‌وه‌ك قاچت به‌ربه‌رد بكه‌وێت(}. عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ووتراوه: {خوداوه‌ند خودات تاقی مه‌كه‌ره‌وه.}) كاتێ شه‌یتان هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانی ته‌واوبوو، به‌جێی هێشت تاكاتێكی تر.
عیسا له‌ناسیره ده‌رده‌كرێ
عیســا بـه‌هــێزی ڕۆح گه‌ڕایه‌وه بــۆ جـه‌لـیل، نـاوبـانگـی له‌هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاوبووه‌وه. له‌كه‌نیشته‌كان خه‌ڵكی فێرده‌كرد، هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.
ئینجا هات بۆ ناسیره، ئه‌و شوێنه‌ی لێی په‌روه‌رده بوو، هه‌روه‌ك جاران ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت، ڕاوه‌ستا بۆ خوێندنه‌وه. په‌رتووكی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ریان دایه ده‌ستی كاتێ كردیه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی به‌رچاو كه‌وت كه تیایدا نووسراوه: [[ڕۆحی خوداوه‌ندم له‌سه‌ره، چونكه دهستنیشانیكردووم تا مژده بده‌م به‌هه‌ژاران، ناردوومی هه‌تا بۆ دیلكراوان داوای ئازادی بكه‌م، بۆ كوێران داوای ڕووناكی بكه‌م، تاكو پێ‌شێلكراوان ڕزگاربكه‌م، ساڵی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌ند ڕابگه‌ێنم.]] ئینجا په‌رتووكه‌كه‌ی داخست و دایه ده‌ست ئیشكه‌ری ئه‌و شوێنه‌و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون لهكهنیشتهكه چاویان تێ‌بڕیبوو. قسه‌ی بۆ كردن‌و ووتی: (وا ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی گوێتان لـێ‌بوو هاته‌دی.) هه‌موو به‌باشی باسیان ده‌كردو سه‌ریان سوڕما له‌و ووشه به‌ره‌كه‌تدارانه‌ی له‌ده‌می ده‌هاته ده‌ره‌وه، ده‌یان ووت: (ئایا ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یوسف نییه؟( عیسا پێی ووتن: (بێ‌گومان ئێوه پێم ده‌ڵێن، ئه‌ی پزیشك جارێ چاره‌سه‌ری خۆت بكه، ئه‌وه‌ی بیستمان لهكهفهرناحوم كردت لێره‌ش له‌شاره‌كه‌ت بیكه.) دیسان به‌رده‌وام بوو ووتی: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌شاره‌كه‌ی خۆی په‌سه‌ند ناكرێ. له‌ڕاستیدا پێتان ده‌ڵێم، له‌سه‌رده‌می ئه‌لیاس له‌ئیسرائیل بێوه‌ژنی زۆر هه‌بوون، كاتێ باران بڕا سێ ساڵ‌و شه‌ش مانگ، هه‌تا برسێتییه‌كی گه‌وره له‌هه‌موو سه‌ر زه‌ویدا ڕوویدا، به‌ڵام ئه‌لیاس نه‌نێررا بۆ كه‌س له‌وانه، به‌ڵكو بۆ ئافره‌تێكی بێوه‌ژن لهسهرفه له‌ناوچه‌ی سه‌یدا. له‌ئیسرائیل له‌سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ر زۆر كه‌س تووشی نه‌خۆشی گولـی هاتبوون، هیچیانی چاك نه‌كرده‌وه، ته‌نها نوعمانی سوری نه‌بێ.) هه‌موو ئه‌وانه‌ی لهكهنیشتهكه بوون، كه ئه‌مه‌یان بیست ڕقیان هه‌ڵسا. ده‌ریان كرده ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، بردیانه قه‌راخ ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر دروستكرابوو، تاكو له‌وێوه فڕێی بده‌نه خواره‌وه. به‌ڵام ئه‌و ده‌رباز بوو لهناویانو له‌وێ ڕۆیشت.
ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
جا عیسا به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم ڕۆیشت، شارێك بوو له‌ناوچه‌ی جه‌لیل، له‌وێ لهشهمماندا خه‌ڵكی فێر ده‌كرد. زۆر سه‌ریان سوڕما لهفێركردنهكانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشه‌كانی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو. لهكهنیشتهكهدا پیاوێك هه‌بوو ڕۆحی پیسی تێدا بوو. به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد : (ئه‌ی عیسای ناسیری چیت لێمان ده‌وێ؟ هاتوویت له‌ناومان ببه‌ی؟ من ده‌زانم تۆكێیت، تۆ پیرۆزی خودای.) عیسا هه‌ڕه‌شه‌ی لـێكردو ووتی: (بێده‌نگبه! له‌له‌شی وه‌ره ده‌ره‌وه.) ئینجا ڕۆحه پیسه‌كه كابرای كوتا به‌زه‌ویداو له‌له‌شی هاته ده‌ره‌وه، بێئه‌وه‌ی زیانیكهی پێبگه‌یه‌نێ. هه‌موو سه‌رسام بوون، له‌نێوان خۆیان پرسیاریان ده‌كرد: (ئه‌مه چ ووشه‌یه‌كه؟ ئاوها به‌ده‌سه‌ڵاته، فه‌رمانده‌دا بهڕۆحه پیسه‌كان تا له‌خه‌ڵكی بێنه ده‌ره‌وه.) ناوبانگی عیسا له‌هه‌موو شوێنێك له‌و ناوچه‌یه بڵاوبووه‌وه.
چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
دوای ئه‌مانه كه‌نیشته‌كه‌ی بهجێهێشتو چووه ماڵی شه‌معون. خه‌سووی شه‌مـعون تایه‌كی توندی لـێ‌هاتبوو، داوایان لـێ‌كرد یارمه‌تیبدات. ئه‌ویـش لای جێگـاكـه‌ی ڕاوه‌ستاو تایه‌كه‌ی لـێ دوور خسته‌وه. ژنه یه‌كسه‌ر هه‌ستایه سـه‌رپێ‌و ده‌ستیكرد بهخزمهتكردنیان. كاتێ ڕۆژ ئاوابوو، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌بوو، له‌هـه‌مـوو جـۆرێك، هێنایانه لای عیسا یه‌كه یه‌كه ده‌ستی له‌سه‌ر دانان‌و چاكی كردنه‌وه. ڕۆحی پیسی لهزۆریان ده‌ركرد، له‌كاتێكدا ڕۆحه‌كان هاواریان ده‌كرد (تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!) ئه‌ویش دهریدهكردنو نه‌یده‌هێــشت زۆر بڵێن، چــونكـه زانییان ئه‌و مه‌سیحه. كاتێ ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ستاو ڕۆیشت بۆ جـێگایه‌كی چـۆڵه‌وانی، خـه‌ڵكه‌كه به‌دوایدا گه‌ڕان تادۆزیانهوه، گـرتیان تاكـو لایان نه‌ڕوات. به‌ڵام ئه‌و پێی ووتن: (پێویسته لـه‌سه‌رم، مژده‌ی پادشاهێتی خودا بهشارهكـانی تریش بده‌م، چونكه من بۆ ئه‌مه نێرراوم.) ئیتر له‌وێ ڕۆیشت‌و ده‌ستیكرد به‌مزگێنیدان له‌كه‌نیشته‌كان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.