Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 17
لـێخۆشبوون سنووری نییه
ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (كۆسپ‌و گرفت هه‌ر دێته ڕێتان، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی دروست ده‌بێ. باشتره بۆ ئه‌وكه‌سه، به‌ردی ده‌ستاڕ بكرێته ملی‌و فڕێ بدرێته ده‌ریاوه، له‌وه‌ی ئه‌م بچووكانه تووشی گوناه بكات. ئاگاداری خۆتان بن، گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌یكرد، گله‌یی لـێ‌بكه، گه‌ر تۆبهیكرد لێیببوره. ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی بهرامبهركردیتو هه‌ر حه‌وت جاره‌كه‌ش گه‌ڕایه‌وه لات‌و ووتی: من تۆبه ده‌كه‌م، تۆ له‌سه‌رته لێی ببووری.) ئینجا نێرراوه‌كان به‌خوداوه‌ندیان ووت: (باوه‌ڕمان زیادكه!) خوداوه‌ندیش پێی ووتن: (ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌ێك باوه‌ڕتان هه‌بووایه، به دارتووتان ده‌ووت هه‌ڵكه‌نرێ له‌و زه‌وییه، بڕۆ ناو ده‌ریاوه ئه‌وسا ئه‌ویش به‌قسه‌ی ده‌كردن.
كێ له‌ئێوه، گه‌ر ئیشكه‌رێكی هه‌بێ‌و خه‌ریكی كاری كێڵگه‌و له‌وه‌ڕاندن بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێی ده‌ڵێ: یه‌كسه‌ر وه‌ره سه‌رخوان؟ ئایا پێی ناڵێ شتێكم بۆ بهێنه با نانی ئێواره بخۆم، دان به‌خۆت بگره‌و به‌رده‌ستیم بكه تا لهنانهكهم ده‌بمه‌وه. ئینجا نۆره‌ی تۆ دێت بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه. ئایا ئیشكه‌ر شایانی سوپاسه گه‌ركارێكی سه‌رشانی خۆی جێ‌به‌جێ بكات؟ ئێوه‌ش به‌م شێوه‌یه، كاتێ ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێتان دراوه ده‌یكه‌ن، بڵێن ئێمه ئیشكه‌ری بێ‌سوودین كاری سه‌رشانی خۆمان جێبه‌جێكردووه.)
چاكردنه‌وه‌ی ده نه‌خۆش
كاتێ عیسا به‌ره‌و قودس ده‌چوو، بهسامیرهو جه‌لیلدا ڕۆیشت. كاتێ چووه یه‌كێك له‌دێیه‌كان تووشی ده پیاوی گول بوو، كه له‌دووره‌وه وه‌ستابوون، هاواریان كرد‌و ووتیان: (ئه‌ی عیسا، ئه‌ی مامۆستا، به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه.) ئه‌ویش سهیریكردنو پێی ووتن: (بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینه‌كان بده‌ن.) كاتێ ڕۆیشتن له‌ڕێگا چاكبوونه‌وه. یه‌كێك له‌وانه كه سه‌یری خۆیكرد وا پاك بووته‌وه‌و برینی پێوه نه‌ماوه، گه‌ڕایه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز ستایشی خودایكرد، له‌به‌رپێی عیسا خۆی به‌ده‌مدا خست‌و سوپاسیكرد، ئه‌م كابرایه‌ش سامری بوو.
ئینجا عیسا ووتی: (ئایا ئه‌وانه‌ی پاكبوونه‌وه ده كه‌س نه‌بوون، كوا نۆیهكهیتر؟ كه‌سیكه نه‌بوو له‌وانه بگه‌ڕێته‌وه‌و ستایشی خودا بكات، ته‌نها ئه‌م بێگانه‌یه نه‌بێ؟) ئینجا پێی ووت: (هه‌سته بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاریكردی.)
هاتنی پادشاهێتی خودا
كاتێ فه‌ریسیه‌كان لێیان پرسی: (پادشاهێتی خودا كه‌ی دێت؟) وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی خودا شتێ نییه به‌چاو ببینرێ، كه‌س ناتوانێ به‌په‌نجه نیشانیداو بڵێ ئه‌مه‌تا یان ئه‌وه‌تا، چونكه پادشاهێتی خودا له‌ناوه‌ڕۆكتاندایه.)
ئینجا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕۆژانێك دێت، هیوا ده‌خوازن ته‌نها ڕۆژێك له‌ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن، به‌ڵام نایبینن. ئینجا هه‌ندێ هه‌ن پێتان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌تا له‌وێیه یاخود وه‌رن ئه‌مه‌تا لێره‌یه، مهڕۆنو دوایان مه‌كه‌ون. وه‌ك بروسكه چۆن له‌ئاسمان گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه بێت، لایه‌كه‌ی تریش ڕووناك ده‌كاته‌وه‌و ده‌بینرێ، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. به‌ڵام پێویسته جارێ پێش ئه‌وه، زۆر ئازار بكێشێ‌و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تیبكه‌نه‌وه. چی له‌سه‌رده‌می نوح ڕوویدا، هه‌مان شت له‌سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤدا ڕووده‌دات. خه‌ڵكی خه‌ریكی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و شووكردنو ژنهێنانی خۆیان بوون، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نوح چووه ناو كهشتیهكهو باوباران ده‌ستی پێ‌كردو هه‌موویانی له‌ناوبرد. دیسان وه‌ك سه‌رده‌می ڵوت كه‌خه‌ڵكی هه‌موو خه‌ریكی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و كڕین‌و فرۆشتن‌و چاندن‌و دروستكردن بوون، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی كه ڵوت له‌شاری سه‌دوم چووه ده‌ره‌وه، خودا ئاگرو گۆگردی له‌ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر شاره‌كه‌یان باراندو هه‌مووی له‌ناوبردن، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا هه‌مان شت ڕووده‌دات. ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌سه‌ربانه پێویست ناكات ڕاكاته خواره‌وه بۆ بردنی شته‌كانی. ئه‌وه‌ش كه لهكێڵگهدا كارده‌كات ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕێته‌وه. بیهێننه‌وه به‌رچاوی خۆتان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی ڵوت هات1. ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ژیانی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێ، ئه‌وه‌ش ژیانی ده‌دۆڕێنێ ده‌یباته‌وه. پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دوو كه‌س له‌ناو جێگایه‌كدان، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ. یان دوو ژن به‌یه‌كه‌وه ده‌ستاڕ ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ. [هه‌روه‌ها دوو كه‌س له‌كێڵگه‌یه‌كدا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ.] قوتابیه‌كان له‌عیسایان پرسی: (ئه‌مه له‌كوێ ده‌بێ گه‌وره‌م؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (له‌كوێ كه‌لاك هه‌بێت داڵ لێیكۆده‌بێته‌وه.)
Source notes (1)
- Footnote ژنه‌كه‌ی ڵوت: كاتێ ژنه‌كه‌ی ڵوت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌دومی جێهێشت دڵی هه‌ر لای ئه‌و شتانه‌بوو كه جێیهیشتبوو له‌ڕێ سه‌یری دواوهیكرد بۆیه ده‌ستبه‌جێ بوو به‌په‌یكه‌رێكی خوێ‌و له‌شوێنی خۆی ڕه‌ق بوو.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.