Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
لۆقا 16
نموونه‌ی جێگری ناپاك
دیسانه‌وه عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (سه‌ركاری كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند كه داراییه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه ده‌برد، تاوانباركرا به‌ده‌ست بڵاوی. كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند بانگیكردو لێیپرسی: ئه‌مه چیه ده‌یبیستمه‌وه لێت؟ بڕۆ حیسابه‌كانت بكه‌و بیخه به‌رده‌ستم، ئیتر نامه‌وێ سه‌ركارم بیت. كابرا له‌دڵی خۆی ووتی: باشه ئیتر من چی بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌م ئه‌م ئیشه‌م لێ‌ده‌سێنێته‌وه؟ نه ده‌توانم زه‌وی بكێڵم نهسواڵیشم پێده‌كرێ. به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ركرام له‌كاره‌كه‌م هه‌تا هاوڕێیان پێشوازیم لێ‌بكه‌ن له‌ماڵه‌كانیان. چوو قه‌رزاره‌كانی كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كه یه‌كه بانگ‌كرد. لهیهكهمیانی پرسی: چه‌ند قه‌رزاری؟ وه‌ڵامی دایه‌وه: سه‌د پێوانه ڕۆن. ئینجا پێی ووت: قه‌یناكه تـه‌نهــا پــه‌نجـا پێوانه ده‌نووسم. له‌وی تری پرسی: ئه‌ی تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره؟ ووتی سه‌د فه‌رده گه‌نم. پێی ووت: ئه‌وا هه‌شتا فه‌رده‌ت بۆ ده‌نووسم. له‌دواییدا كاتێ كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند به‌مه‌ی زانی، ئافه‌رینی لهئیشكهرهكهیكرد، چونكه بۆ داهاتووی خۆی به‌ژیرانه بیری كردبووه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌م جیهانه‌یان هه‌ڵبژاردووه، لێزانترن بۆ ژیانی سه‌ر زه‌وییان له‌ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی. هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: سامانی له‌ناوچوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێ به‌كاربهێنن، تا ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌ما پێشوازیت لێ‌بكرێ له‌ماڵی هه‌تاهه‌تایی. (ئه‌وه‌ی له‌كه‌م ده‌ستپاك بێت له‌زۆریش ده‌ستپاكه، ئه‌وه‌ش له‌كه‌م ناپاكه، له‌زۆریش ناپاكه. گه‌ر ئێوه ده‌ستپاك نه‌بن له‌سامانی له‌ناوچوو، ئیتر كێ سامانی ڕاستی ده‌داته ده‌ستتان؟ گه‌ر ئێوه ده‌ستپاك نه‌بن له‌شتی خه‌ڵكیكه، ئیتر كێ شتی خۆتان ده‌داتێ؟ هیچ ئیشكه‌رێك ناتوانێ ملكه‌چی دوو گه‌وره بێت: بێ‌گومان یه‌كێكیانی له‌وی تر زیاتر ده‌وێت، یان ده‌چێته لای یهكێكیانو ئه‌وی تر به‌جێده‌هێڵێ. به‌م شێوه ئێوه‌ش ناتوانن، له‌یه‌ك كاتدا ملكه‌چی خودا‌و پاره بن.) فه‌ریسیه‌كان كه زۆر پاره‌یان خۆشده‌ویست، دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌هه‌موو ئه‌مانه بوو، پێی پێ‌كه‌نین. ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئێوه خۆتان لای خه‌ڵكی به‌چاك ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان باش ده‌ناسێ. ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پایه‌داری داده‌نێ، لای خودا بێ پایه‌یه. شهریعهتو فێركردنی پێغه‌مبه‌ران كاری پێ‌كرا هه‌تا هاتنی یه‌حیا، له‌و كاته‌وه مزگێنی پادشاهێتی خودا ده‌درێ‌و هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات بۆی. به‌ڵام ئه‌مه له‌یادمه‌كه‌ن، نه‌مانی زه‌ویو ئاسمان زۆر ئاسانتره، له‌لابردنی خاڵێ له‌خاڵه‌كانی شه‌ریعه‌ت.
ته‌ڵاق دان
(ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دهداتو یهكێكیكه ده‌هێنێ، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ته‌ڵاقدراوێك ده‌هێنێ به‌هه‌مان شێوه داوێنپیسی ده‌كات.
نموونه‌ی ههژارێكو ده‌وڵه‌مه‌ندێك
پیاوێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوو، هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان بوو، گرانبههاترینو جوانترین جلی له‌به‌رده‌كرد. كابرایه‌كیش ناوی له‌عازر بوو، له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی كه‌وتبوو، برین لێی دابوو. له‌و به‌ر ماوه‌یه‌ی ده‌خوارد كه فڕێ ده‌درایه به‌ر ده‌رگا. زۆر جاریش سه‌گ دههاتنو زمانیان به‌برینه‌كانی له‌شیدا ده‌هێنا.
كابرای هه‌ژار مردو فریشته‌كان بردیانه لای ئیبراهیم، پاشان كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندیش مردو نێژرا. كاتێ سه‌ری هه‌ڵبڕی، سه‌یریكرد له‌دۆزه‌خدایه‌و ئازار ده‌چێژێ. له‌دووره‌وه ئیبراهیمی بینی‌و له‌عازر له‌باوه‌شیدا بوو. ئینجا هاواریكرد: ئه‌ی ئیبراهیمی باوك، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه، له‌عازر بنێره تا په‌نجه‌كانی به‌ئاو ته‌ڕ بكات‌و سه‌ری زمانمی پێ ساردكاته‌وه، ئه‌وه‌تا له‌م ئاگره‌دا ئازارم زۆره. ئیبراهیم پێی ووت: كوڕم، له‌بیرته تۆ چی خۆشی هه‌یه هه‌موویت كرد‌و بینیت، له‌عازریش چی ده‌رده‌سه‌ری هه‌بوو بین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دڵنه‌وایی دهكرێتو تۆش ئازار ده‌چێژیت. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و دانراوه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لێره‌وه بێته لاتان ناتوانێت، هه‌مان شت ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێ لای ئێوه‌وه بێته لامان ناتوانێ. ئینجا كابرا ووتی: كه‌واته لێت ده‌پاڕێمه‌وه له‌عازر بنێره بۆ ماڵی باوكم، له‌وێ پێنج برام هه‌یه، تاكو ئاگاداریان بكاته‌وه، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش بێنه ئه‌م دۆزه‌خه‌وه. به‌ڵام ئیبراهیم پێی ووت: ئه‌وان [نووسینه‌كانی] موسا‌و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه، ده‌با گوێیان بۆ ڕاگرن. ئه‌میش پێی ووت: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ناو مردووانه‌وه چوو بۆ لایان، ئیتر تۆبه ده‌كه‌ن. ئیبراهیم ووتی: كه ئه‌وان گوێیان له‌موساو پێغه‌مبه‌ران نه‌گرت، ئه‌وا باوه‌ڕ به مردووی زیندووبووه‌وه‌ش ناكه‌ن.)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.