Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 9
چاكردنه‌وه‌ی كوێرێكی زگماك
كاتێ عیسا به‌رێگادا ده‌رۆیشت، پیاوێكی به‌زگماك كوێری بینی، قوتابیه‌كانی لێیانپرسی: (مامۆستا، كێ گوناهی كردووه؟ ئه‌م پیاوه، یاخود دایك‌و باوكی، تا به‌كوێری له‌دایك ببێ؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (نه‌گوناهی ئه‌م پیاوه‌یه‌و نهدایكو باوكی، به‌ڵام بۆیه وای لـێ‌هاتووه تا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كاره‌كانی خودا ده‌ركه‌وێ. هه‌تا كاته‌كه ڕۆژه له‌سه‌رمه كاری ئه‌و بكه‌م كه ناردوومی. دوایی شه‌و دێت‌و كه‌س ناتوانێ كاری تیا بكات. جا ئه‌وه‌نده‌ی لهجیهاندام، من ڕووناكی جیهانم.(
ئه‌مه‌ی ووت‌و تفیكرده سه‌ر زه‌وی، به‌تفه‌كه قوڕی دروستكرد، ئینجا خستیه سه‌ر هه‌ردوو چاوی كوێره‌كه، پێی ووت: (بڕۆ خۆت بشۆ له‌گۆمی سیلوام (واتای نێرراوه).) ئه‌ویش ڕۆیشت‌و خۆی شوشت‌و به‌چاوكراوه‌یی هاته‌وه.
ئینجا دراوسێكانیو ئه‌وانه‌ی له‌پێشا بینیبوویان سواڵ ده‌كات پرسییان: (ئه‌مه ئه‌وه نییه داده‌نیشت سواڵی ده‌كرد؟) هه‌ندێكیان ووتیان: (خۆیه‌تی.) هه‌ندێكی كه‌یان: (نه‌خێر، به‌ڵام له‌و ده‌كات.) ئه‌وسا خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (به‌ڵێ من ئه‌وم.) ئینجا پێیانووت: (ئه‌ی چۆن چاوت چاك بووه‌وه؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و پیاوه‌ی ناوی عیسایه قوڕی دروستكرد‌و چاومی پێ‌سواخدا، پێی‌ووتم: بڕۆ بۆ گۆمی سیلوام خۆتی تیادا بشۆ. منیش ڕۆیشتمو خۆم تیا شوشت‌و چاوم چاكبووه‌وه!) هه‌روه‌ها لێیان پرسی: (ئێستا ئه‌و له‌كوێیه؟) ئه‌ویش ووتی: (نازانم.)
پیاوه كوێره‌كه‌یان برده لای فه‌ریسیه‌كان. ئه‌و ڕۆژه‌ش كه عیسا قوڕه‌كه‌ی دروستكرد‌و چاوی كوێره‌كه‌ی تیا چاككرده‌وه ڕۆژی شه‌ممه بوو. دیسان فه‌ریسیه‌كانیش لێیان پرسی چۆن چاوی چاكبووه‌وه. ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (قوڕی خسته سه‌ر چاوم، خۆم شوشت‌و ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌بینم!) به‌ڵام هه‌ندێ له‌فه‌ریسیه‌كان ووتیان: (ناشێ ئه‌م پیاوه له‌خوداوه بێت، چونكه به‌رپێچی یاسای شه‌ممه ده‌كات.) به‌ڵام هه‌ندێكیان پرسییان: (چۆن پیاوێكی گوناهبار ده‌توانێ نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بنوێنێ؟) ئیتر دووبه‌ره‌كی كه‌وته نێوانیانه‌وه. دیسان له‌كوێره‌كه‌یان پرسی: (تۆ ڕات چییه به‌رامبه‌ر ئه‌و چونكه چاوی تۆی چاككرده‌وه؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ئه‌و پێغه‌مبه‌ره! ( ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه باوه‌ڕیان نه‌كرد كه ئه‌و پیاوه كوێر بووه‌و ئێستا ده‌بینێ، ئیتر دایك‌و باوكیان بانگ‌كرد. لێیان پرسین: (ئایا ئه‌م كوڕه‌تان به‌كوێری له‌دایك بووه وه‌ك ده‌ڵێن؟ جا چۆن ئێستا ده‌بینێ؟) دایك‌و باوكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئێمه ده‌زانین ئه‌مه كوڕمانه و به‌كوێری له‌دایك بووه. به‌ڵام نازانین ئێستا چۆن ده‌بینێ، هه‌روه‌ها كێ چاوی چاككردۆته‌وه؟ ئه‌و خۆی گه‌وره‌یه‌و ده‌توانێ وه‌ڵامتان بداته‌وه لێیبپرسن!) دایك‌و باوكی كوڕه له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه ئه‌مه‌یان ووت، چونكه بڕیاری ئه‌وه‌یان دابوو هه‌ركه‌سێ دانبنێ به‌وه‌ی عیسا مه‌سیحه له‌كه‌نیشت ده‌ریبكه‌ن. ئیتر له‌به‌رئه‌وه بوو ووتیان: (ئه‌و گه‌وره‌یه پرسیار له‌خۆی بكه‌ن.)
دیسان فه‌ریسیه‌كان ئه‌و پیاوه‌ی كوێر بوو بانگیان كرد‌و پێیانووت: (ستایشی خودا بكه! ئێمه ده‌زانین ئه‌و پیاوه گوناهباره.) كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه: (گه‌ر ئه‌و گوناهباره، نازانم! به‌ڵام یه‌ك شت ده‌زانم: من كوێر بووم و ئێستا ده‌بینم!) دیسان لێیان پرسیه‌وه: (چی لـێ‌كردیت؟ چۆن چاوی چاككردیتهوه؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (من پێم ووتن ئێوه گوێتان لـێ‌نه‌گرتم، ئیتر بۆچی جارێكیكه ده‌تانه‌وێ بیبیستن؟ ئایا ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێ ببن به‌قوتابی ئه‌و؟) ئه‌وسا فه‌ریسیه‌كان جنێویان به‌كابرا دا‌و پێیان ووت: (تۆ قوتابی ئه‌ویت! به‌ڵام ئێمه قوتابی موساین. ئێمه ده‌زانین خودا قسه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا كردووه، به‌ڵام ئه‌مه نازانین له كوێوه هاتووه!) كابراش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ئه‌مه شتێكی سه‌یره! ئه‌و چاوی چاككردومهتهوه، كه‌چی ئێوه ده‌ڵێن ئێمه نازانین ئه‌و وه‌چه‌و بنه‌چه‌ی كێیه! ئێمه ده‌زانین خودا وه‌ڵامی گوناهباران ناداته‌وه، به‌ڵام گوێ له‌وانه ده‌گرێ كه لێیدهترسنو به‌خواستی ئه‌و ده‌كه‌ن. تا ئێستا پشتاوپشت نه‌بیستراوه یه‌كێك چاوی مرۆڤێكی به‌زگماك كوێری چاككردبێتهوه! گه‌ر ئه‌و له‌خودا نه‌بووایه، نه‌یده‌توانی هیچ بكات.) ئه‌وسا هاواریان كرد به‌سه‌ری: (تۆ خۆت هه‌موو گیانت به‌گوناه له‌دایك بووه‌و ئێمه فێرده‌كه‌یت؟) ئینجا ده‌ریانكرده ده‌ره‌وه‌ی كه‌نیشته‌كه.
كاتێ عیسا زانی كابرا ده‌ركراوه‌ته ده‌ره‌وه، چوو بۆ لای و لێیپرسی: (ئایا باوه‌ڕ به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌یت؟) كابرا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌م، ئه‌و كێیه تا باوه‌ڕی پێ‌بهێنم؟) لێره عیسا پێی ووت: (ئه‌وه‌ی كه بینیت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵت ده‌دوێ، ئه‌وه خۆیه‌تی!) كابرا ووتی: (گه‌وره‌م من باوه‌ڕ ده‌كه‌م!) ئه‌وسا كڕنووشی بۆ برد.
عیسا ووتی: (هاتووم بۆ ئه‌م جیهانه بۆ حوكمدان، تا كوێر ببینێ‌و چاوساغ كوێربێ!) هه‌ندێ له‌فه‌ریسیه‌كان كه له‌گه‌ڵیدا بوون گوێیان له‌مه‌بوو لێیانپرسی: (ئایا ئێمه‌ش كوێرین؟) عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: (گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی كوێر بوونایه، گوناهتان له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو. به‌ڵام ئێوه ئێستا ده‌ڵێن: ده‌بینین، جا له‌به‌رئه‌وه گوناهه‌كه‌تان ده‌مێنێته‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.