Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 8
ئافره‌تێكی داوێنپیس
به‌ڵام عیسا بۆ شاخی زه‌یتون ڕۆیشت. له‌به‌ره‌به‌یان گه‌ڕایه‌وه بۆ په‌رستگا، خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش دانیشت‌و ده‌ستیكرد بهفێركردنیان. مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان ژنێكی داوێن پیسیان هێنایه لای‌و له‌ناوه‌راست ڕایانگرت، پێیان ووت: (مامۆستا ئه‌م ژنه له‌كاتی داوێنپیسیدا گیراوه. مو‌سا له‌شه‌ریعه‌تدا ڕایسپاردوین ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌م ژنه وان ده‌بێ به‌ردباران بكرێن، تۆ چی ده‌ڵێی؟) ئه‌مه‌یان لـێ‌پرسی تا تاقی بكه‌نه‌وه‌و هۆیه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ تاوانباركردنو دادگاییكردنی. به‌ڵام عیسا سه‌ری داگرت‌و به‌په‌نجه ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی. كاتێ ئه‌وان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌یان، عیسا سه‌ریهه‌ڵبڕیو پێی ووتن: (كامتان بێ‌گوناهه با یه‌كه‌م به‌ردی لێ‌بدات!) دیسان سه‌ری داگرته‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌نووسین له‌سه‌ر زه‌وی. كه گوێیان له‌م قسه‌یه بوو، له پیره‌كانیانه‌وه هه‌موو یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان كێشایه‌وه. ئه‌وسا عیسا به‌ته‌نها مایه‌وه، ژنه‌كه‌ش له‌شوێنی خۆی وه‌ستابوو. ئینجا عیسا سه‌ری به‌رزكرده‌وه، له‌ژنه‌كه زیاتر كه‌سیتری نه‌بینی، پێی ووت: (ئه‌ی ئافره‌ت ئه‌وان له كوێن؟ كه‌سیان تاوانباری نه‌كردی؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (نه‌خێر گه‌وره‌م.) عیساش پێی ووت: (منیش تاوانبارت ناكه‌م، بڕۆ جارێكیكه گوناه مه‌كه!)]
من ڕووناكی جیهانم
جارێكیكه عیسا گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا كردن‌و ووتی: (من ڕووناكی جیهانم. ئه‌وه‌ی دوامبكهوێ بهتاریكیدا ناڕوات، به‌ڵكو ڕووناكی ژیانی ده‌بێ.) فه‌ریسیه‌كان به‌ربه‌ره‌كانیان كرد‌و ووتیان: (تۆ ئێستا شایه‌تی بۆ خۆت ده‌ده‌یت، به‌ڵام شایه‌تیه‌كه‌ت ڕاست نییه.) ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه: (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من شایه‌تی بۆ خۆم ده‌ده‌م، شایه‌تیه‌كه‌م ڕاسته، چونكه ده‌زانم له‌كوێوه هاتووم‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆم، به‌ڵام ئێوه نازانن له‌كوێوه هاتووم‌و بۆ كوێ ده‌ڕۆم. جا ئێوه به‌پێی له‌ش حوكمدهدهن به‌سه‌رم، به‌ڵام من حوكم به‌سه‌ر كه‌س ناده‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ر حوكم بده‌م حوكمه‌كانم دادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه من به‌ته‌نها حوكم ناده‌م، به‌ڵكو من‌و ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی. له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌تان نووسراوه شایه‌تی دوو پیاو ڕاسته. من ئه‌وه‌م شایه‌تی بۆخۆم ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی شایه‌تیم بۆ ده‌دات.) ئه‌وسا لێیانپرسی: (باوكت له‌كوێیه؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئێوه من ناناسن، باوكیشم ناناسن. گه‌ر منتان بناسیبایه باوكمیشتان ده‌ناسی.) عیسا ئه‌م قسانه‌ی له‌لای سندوقی به‌خشینی په‌رستگادا كرد كاتێ خه‌ڵكی فێر ده‌كرد، به‌ڵام هیچ كه‌سێ نه‌یگرت، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو.
ئینجا عیسا پێی ووتن: (من دهڕۆمو ئێوه به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم، به‌ڵكو به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن.) ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن: (ئایا مه‌به‌ستی له‌م قسه‌یه چیه ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟ ئایا خۆی ده‌كوژێ؟) وه‌ڵامی عیسا ئه‌وه‌بوو: (ئێوه له‌خواره‌وه‌ن، به‌ڵام من له‌سه‌ره‌وه‌م، ئێوه سه‌ر به‌م جیهانه‌ن، به‌ڵام من سه‌ر به‌م جیهانه نیم. جا له‌به‌رئه‌وه بوو پێمووتن: به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن، چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن من ئه‌وم، به‌گوناهه‌كانتانه‌وه ده‌مرن.) لێیانپرسی: (تۆ كێیت؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌م له‌سه‌ره‌تاوه پێمووتون! زۆر شتم هه‌یه بیڵێمو حوكمی پێ‌بده‌م به‌سه‌رتان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه، ئه‌و خۆی ڕاستییه، ئه‌وه‌ی بهجیهانیشی ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه كه له‌وم بیستووه.) جا ئه‌وان تێ‌نه‌گه‌یشتن عیسا له‌م قسه‌یه مه‌به‌ستی له‌باوكی بوو. له‌به‌رئه‌وه عیسا پێی ووتن: (كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هه‌ڵده‌واسن ده‌زانن من ئه‌وم، هه‌روه‌ها من له‌خۆمه‌وه هیچ ناكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و قسانه ده‌ڵێم كه باوكم فێری كردووم. ئه‌وه‌ی ناردوومی له‌گه‌ڵمدایه، به‌ته‌نها به‌جێی نه‌هێشتووم، چونكه هه‌میشه به‌پێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و كارده‌كه‌م.(
ڕاستی ئازادتان ده‌كات
كاتێ عیسا ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك باوه‌ڕیان پێ‌هێنا. ئه‌وسا عیسا به‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان پێیهێنابوو ووتی: (گه‌ر له‌سه‌ر ووشه‌كانم جێگیربن، به‌ڕاستی ده‌بنه قوتابی من‌و ڕاستی دهناسنو ڕاستیش ئازادتان ده‌كات.) جووله‌كه‌كان له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (ئێمه نه‌وه‌ی ئیبراهیمین، هه‌رگیز كۆیله‌ی كه‌س نه‌بووین! ئیتر چۆن پێمان ده‌ڵێی: ئێوه ئازاد ده‌بن؟) عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ گوناه بكات ده‌بێت به‌كۆیله‌ی گوناه. كۆیله له‌ماڵی گه‌وره‌كه‌یدا تاسه‌ر نامێنێته‌وه، به‌ڵام ڕۆڵه تاسه‌ر تیایدا ده‌ژی. جا گه‌ر ڕۆڵه ئازادیكردن، ئه‌وا به‌ڕاستی ئازاد ده‌بن. من ده‌زانم ئێوه له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمن. به‌ڵام ئێوه هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، چونكه ووته‌كانم له‌دڵتان جێگه‌ی نابێته‌وه. من چیم له‌لای باوك بینیوه ده‌یڵێم، به‌ڵام ئێوه چیتان له‌باوكتانه‌وه بیستووه كاری پێ‌ده‌كه‌ن.)
ئه‌وان به‌ربه‌ره‌كانیان كرد‌و ووتیان: (ئیبراهیم باوكمانه!) عیساش ووتی: (گه‌ر ڕۆڵه‌ی ئیبراهیم بوونایه، كرداره‌كانی ئیبراهیمتان ده‌كرد. به‌ڵام چونكه من ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ی له‌خوداوه بیستبووم پێم ووتن، ئێوه هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئیبراهیم نه‌یكردووه. ئێوه كرداری باوكتان ده‌كه‌ن!) ئه‌وانیش پێیان ووت: (ئێمه به‌زۆڵی له‌دایك نه‌بووین! یه‌ك باوكمان هه‌یه ئه‌ویش خودایه.) عیساش ووتی: (گه‌ر خودا باوكتان بووایه، منتان خۆش ده‌ویست، چونكه من له خوداوه دهرچوومو هاتووم. له خۆمه‌وه نه‌هاتووم، به‌ڵكو ئه‌و ناردوومی. بۆچی له‌ووته‌كانم تێ‌ناگه‌ن؟ چونكه توانای گوێ‌گرتنی ووشه‌كانی منتان نییه! ئێوه ڕۆڵه‌ی شه‌یتانی باوكتانن، ده‌تانه‌وێ ئاره‌زووه‌كانی باوكتان جێ‌به‌جێ بكه‌ن. ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵك كوژ بووه، نه‌یتوانی له‌ناو ڕاستیدا بچه‌سپێ، چونكه ڕاستی له‌ودا نییه! كاتێكیش درۆ ده‌كات، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌تیایه‌تی، چونكه خۆی درۆزنه‌و باوكی درۆیه! به‌ڵام چونكه من ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم باوه‌ڕم پێ‌ناكه‌ن. كامتان ده‌توانن گوناهێكم لێ‌بدۆزنه‌وه؟ جا مادام ڕاستی ده‌ڵێم، بۆچی باوه‌رم پێ‌ناكه‌ن؟ ئه‌وه‌ی له‌خوداوه بێت، گوێ له‌ووشه‌ی خودا ده‌گرێ. به‌ڵام ئێوه ووشه‌ی خوداتان ناوێ چونكه له‌خودا نین!)
ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئایا ئێمه قسه‌كانمان ڕاست نییه كه ده‌ڵێین تۆ سامری، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیست تیایه؟)
ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (ڕۆحی پیسم تیادانییه، به‌ڵام ڕێزی باوكم دهگرمو ئێوه‌ش به‌سووكی سه‌یرم ده‌كه‌ن. من داوای شكۆمه‌ندی بۆ خۆم ناكه‌م، به‌ڵام یه‌كێ هه‌یه بۆم داوا دهكاتو حوكم ده‌دا. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێ هه‌رگیز مردن نابینێ.)
ئه‌وسا جووله‌كه‌كان ووتیان: (ئێستا بۆمان ده‌ركه‌وت كه ڕۆحی پیست تیایه. ئیبراهیمو پێغه‌مبه‌ران مردن، كه‌چی تۆ ده‌ڵێیت ئه‌وه‌ی گوێ‌ڕایه‌ڵی ووته‌كانم بێت هه‌رگیز تامی مردن ناكات. ئایا تۆ گه‌وره‌تری له‌ئیبراهیمی باوكمان كه مرد؟ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رانی خودا‌ش مردن، كه‌واته خۆت به‌چی داده‌نێی؟)
عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر من خۆم شكۆدار بكه‌م، ئه‌وا شكۆمه‌ندیه‌كه‌م هیچ نییه. به‌ڵام باوكمه كه‌وا شكۆدارم ده‌كات ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌ڵێن خودامانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایناسن. به‌ڵام من ده‌یناسم. جا گه‌ر پێتان بڵێم من ئه‌و ناناسم، منیش ئه‌وكاته وه‌ك ئێوه درۆزنم. به‌ڵام من ئه‌و دهناسمو به‌ووته‌كانی ڕه‌فتار ده‌كه‌م. ئیبراهیمی باوكتان دڵشادبوو به‌وه‌ی ڕۆژی من ببینێ، جا ئه‌و ڕۆژه‌ی بینی‌و پێی دڵخۆش بوو.) جووله‌كه‌كان پێیان ووت: (تۆ جارێ ته‌مه‌نت هێشتا نه‌بووه به‌په‌نجا ساڵ ئیتر چۆن ئیبراهیمت بینیوه؟) عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌دایك بێ من هه‌م.) ئه‌وسا به‌ردیان هه‌ڵگرت تابه‌ردبارانی بكه‌ن، به‌ڵام عیسا خۆی شارده‌وه‌و له‌په‌رستگاكه چووه ده‌ره‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.