Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 7
ڕقی جیهان بۆ عیسا
دوای ئه‌وه‌ی عیسا ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان به‌ناوچه‌ی جه‌لیلدا، نه‌یویست به‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌دا بگه‌ڕێ، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا. كاتێ جه‌ژنی كه‌پره‌شینه‌ی* جووله‌كه‌كان نزیك بووه‌وه، براكانی پێیانووت: (ئه‌م ناوچه‌یه به‌جێ‌بهێڵه‌و بڕۆ بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه تاكو قوتابیه‌كانت كرداره‌كانت ببینن، هیچ كه‌سێ به‌نهێنی ئیش ناكات گه‌ر بیه‌وێ ناوبانگ ده‌ركات. تۆ كه ئه‌م شتانه ده‌كه‌یت خۆت ده‌رخه بۆ خه‌ڵكی.) هه‌رچه‌نده براكانیشی خۆیان باوه‌ڕیان پێ‌نه‌ده‌كرد. عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (جارێ كاتم نه‌هاتووه، به‌ڵام كاتی ئێوه هه‌رده‌م گونجاوه. جیهان ناتوانێ ڕقی لێتان بێت، به‌ڵام ڕقی له‌من ده‌بێته‌وه، چونكه من شایه‌تم به‌سه‌ریه‌وه كه كرده‌وه‌كانی خراپه. ئێوه خۆتان بۆ جه‌ژن بڕۆن بۆ ئه‌وێ، من نایه‌م بۆ ئه‌م جه‌ژنه. چونكه هێشتا كاتی من نه‌هاتووه.) عیسا ئه‌مه‌ی پێووتنو له ناوچه‌ی جه‌لیل مایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی براكانی ڕۆیشتن بۆ جه‌ژنه‌كه، ئه‌ویش ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌نهێنی نه‌ك به‌ئاشكرا. ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه لهجهژنهكهدا به‌دوایدا دهگهڕانو ده‌یانپرسی: (ئه‌و له‌كوێیه؟) ده‌رباره‌ی ئه‌و له نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا چرپه‌چرپێكی زۆر هه‌بوو، هه‌ندێكیان ده‌یانووت: ( پیاوێكی چاكه.) به‌ڵام هه‌ندێكیكه‌یان ده‌یانووت: (نه‌خێر به‌ڵكو گه‌ل گومڕا ده‌كات.) جا له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه كه‌س به‌ئاشكرا باسی نه‌ده‌كرد.
بیروڕای جیاواز ده‌رباره‌ی عیسا
كاتێ نیوه‌ی جه‌ژن تێپه‌ڕی، عیسا چوو بۆ په‌رستگاو ده‌ستیكرد به فێركردنی خه‌ڵكه‌كه. جووله‌كه‌كان سه‌رسام بوون‌و پرسییان: (چۆن له‌كتێب ده‌زانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێندبێتی؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (فێركردنه‌كانم هی خۆم نییه، به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی. جا هه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ به‌خواستی خودا كار بكات ده‌زانێ ئاخۆ فێركردنه‌كانم له‌لایه‌ن خوداوه‌یه یاخود له‌خۆمه‌وه قسه ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی له‌خۆیه‌وه قسه بكات، داوای شكۆمه‌ندی بۆ خۆی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوای شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه بكات كه ناردوویه‌تی، ئه‌وكه‌سه ڕاسته‌و درۆی تیادانییه. ئایا مو‌سا شه‌ریعه‌تی نه‌داونه‌تێ؟ به‌ڵام كه‌ستان له‌سه‌ری ناڕۆن! بۆچی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن؟) خه‌ڵكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (رۆحی پیست تیادایه! كێ ده‌یه‌وێ بتكوژێ؟) عیسا پێی ووتن: (ته‌نها كارێكم كرد هه‌مووتان سهرتانسوڕما. جا چونكه مو‌سا ڕایسپاردوون خه‌ته‌نه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ مو‌سا به‌ڵكو بۆ باووباپیران، ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژی شه‌ممه‌شدا بێت مرۆڤ خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن. گه‌ر هاتوو ئێوه مرۆڤێكتان خه‌ته‌نه‌كرد له‌رۆژی شه‌ممه‌دا هه‌تا به‌رپێچی شه‌ریعه‌تی مو‌سا نه‌كه‌ن، ئایا ده‌بێ له‌من تووڕه‌بن چونكه مرۆڤێكم به ته‌واوی له‌رۆژی شه‌ممه‌دا چاككردۆته‌وه؟ به‌سه‌رزاری حوكم مه‌ده‌ن، به‌ڵكو حوكمێكی دادپه‌روه‌رانه بده‌ن.) له‌وكاته‌دا هه‌ندێ له‌دانیشتوانی شاری قودس ووتیان: (ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه كه ده‌یانه‌وێ بیكوژن؟ ئا ئه‌وه‌تا به‌ئاشكرا قسه دهكاتو كه‌سیش هیچی پێ‌ناڵێ. ئایا سه‌رۆكه‌كانمان دڵنیا بوونه كه ئه‌و به‌ڕاستی مه‌سیحه؟ كاتێ مه‌سیح دێ كه‌س نازانێ له‌كوێوه هاتووه، به‌ڵام ئێمه ڕه‌گه‌زو بنه‌چه‌ی ئه‌مه ده‌ناسین!) بۆیه كاتێ عیسا لهپهرستگادا خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و ووتی: (ئایا به‌ڕاستی ئێوه من دهناسنو ده‌زانن له‌كوێوه هاتووم؟ من له‌خۆمه‌وه نه‌هاتووم، جا ئه‌وه‌ی منی ناردووه ئه‌و ڕاسته‌و ئێوه نایناسن. به‌ڵام من ئه‌و ده‌ناسم چونكه من لهومو ئه‌ویش منی ناردووه.) ئه‌وسا جووله‌كه‌كان هه‌وڵی گرتنیاندا، به‌ڵام كه‌س ده‌ستی بۆ درێژ نه‌كرد، چونكه هێشتا كاتی نه‌هاتبوو. لێره ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی باوه‌ڕیان پێ‌هێناو ووتیان: (كاتێ مه‌سیح بێت، ئایا نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌م پیاوه كردوویه‌تی؟)
فه‌ریسیه‌كان گوێیان لـێ‌بوو خه‌ڵكه‌كه ده‌رباره‌ی عیسا چرپه‌چرپ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، ئه‌وسا ئهوانو سه‌رۆك كاهینه‌كان چه‌ند پاسه‌وانێكیان نارد تابیگرن. عیسا ووتی: (من ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵتاندام، ئینجا ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی. ئه‌وكاته به‌دوامدا دهگهڕێنو نامدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم.) ئیتر جووله‌كه‌كان له‌نێوان خۆیاندا پرسیاریان كرد: (نیازی كوێی هه‌یه بۆی بڕوات‌و ئێمه نایدۆزینه‌وه؟ ئایا بۆ ئه‌و شاره یۆنانیانه ده‌ڕوات كه جووله‌كه‌كان تیایدا په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه، تاوه‌كو یۆنانیه‌كان فێربكات؟ مه‌به‌ستی چیه له‌وه‌ی كه ده‌ڵێ: (ده‌گه‌ڕێن به‌دوام به‌ڵام نامدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی منی لێده‌بم؟)(
ڕووباری زیندوو
له‌دوا ڕۆژی جه‌ژندا، كه گرنگترین ڕۆژی بوو، عیسا ڕاوه‌ستاو به‌ده‌نگی به‌رز ووتی: (گه‌ر یه‌كێ تینووی بوو بابێته لای من‌و بخواته‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ، لهناوهرۆكیدا ڕووباری ئاوی ژیان هه‌ڵده‌قوڵێ.) لێره عیسا مه‌به‌ستی له‌رۆحی پیرۆزبوو، كه ده‌درێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن، جا ئه‌و ڕۆحه جارێ نه‌درابوو چونكه هێشتا عیسا شكۆدار نه‌ببوو.
كاتێ ئاماده‌بووان گوێیان له‌م ووشانه بوو، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌مه به‌راستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه!) هه‌روه‌ها هه‌ندێكیكه‌یان ووتیان: (ئه‌مه مه‌سیحه.) به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكیكه ووتیان: (ئایا مه‌سیح له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه ده‌رده‌كه‌وێ؟ ئایا له‌كتێبدا باس نه‌كراوه مه‌سیح له‌نه‌وه‌ی داود په‌یدا ده‌بێ، له‌دێی به‌یتله‌حم كه داودی لـێ‌بووه؟) جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه دووبه‌ره‌كی له‌بیروڕا له‌نێوان خه‌ڵكه‌كه‌دا دروست بوو. هه‌ندێكیان ویستیان بیگرن، به‌ڵام كه‌سیان ده‌ستیان بۆ نه‌برد. ئه‌وسا پاسه‌وانه‌كان گه‌ڕانه‌وه لای فهریسیهكانو سه‌رۆك كاهینه‌كان، ئه‌وانیش لێیان پرسین: (بۆچی نه‌تان هێنا؟) له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (هه‌رگیز كه‌س وه‌ك ئه‌و قسه‌ی نه‌كردووه!) ئه‌وانیش پێیان ووتن: (ئایا ئێوه‌ش گومڕا بوون؟ ئایا بینیوتانه یه‌كێ لهسهرۆكهكان یاخود فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕی پێ‌بهێنن؟ نه‌خێر! ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فره‌ت لێ‌كراوه‌ی له‌شه‌ریعه‌ت نازانن.) به‌ڵام یه‌كێ له‌وان كه ناوی نیقۆدیموس بوو، ئه‌وه‌ی به‌شه‌و بۆ لای عیسا هاتبوو، پێی ووتن: (ئایا شه‌ریعه‌تی ئێمه ڕێگا ده‌دات حـوكـم بدرێ به‌سه‌ر یه‌كێكدا بێ‌ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گوێ له‌و كه‌سه بگیرێ تا بزانرێ چیكردووه؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئایا تۆش له‌دانیشتوانی جه‌لیلی؟ كتێب بخوێنه‌وه ئه‌وسا ده‌زانی هه‌رگیز لهجهلیل پێغه‌مبه‌ر ده‌رناكه‌وێ!) [ ئیتر هه‌ر یه‌كه ڕۆیشته‌وه بۆ ماڵی خۆی.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.