Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 4
ژنێكی سامری
فه‌ریسیه‌كان بیستیان كه عیسا قوتابی زۆری هه‌یه‌و له‌یه‌حیا زیاتر خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشێ، هه‌رچه‌نده خۆی خه‌ڵكی له‌ئاوهه‌ڵنه‌ده‌كێشا به‌ڵكو قوتابیه‌كانی. كاتێ عیسا به‌مه‌ی زانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل. ده‌بووایه به‌ناوچه‌ی سامیره‌دا* بڕۆشتایه، له‌وێ گه‌یشته شارێكی سامری پێیده‌وترا سوخار، نزیك بوو له‌و پارچه زه‌وییه‌ی یاقوب بهیوسفی كوڕی دابوو، بیری یاقوبیش له‌وێ‌بوو. جا چونكه عیسا ماندووی گه‌شته‌كه بوو، كاتیش نزیكه‌ی دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو، له‌سه‌ر قه‌راغی بیره‌كه دانیشت. ژنێكی سامری هاته سه‌ر بیره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌رێ، عیسا پێی ووت: (هه‌ندێ ئاوم بده‌رێ!) قوتابیه‌كانی چوو بوونه ناو شار تا خواردن بكڕن. ئینجا ژنه سامرییه‌كه پێی ووت: (تۆ جوولهكهیتو منیش سامری، چۆن داوای ئاوم لـێ‌ده‌كه‌یت؟) چونكه جووله‌كه‌كان تێكه‌ڵی سامرییه‌كان نه‌ده‌بوون. عیساش به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ به‌خشینی خودا بزانیت‌و ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێ ئاوم بده‌رێ بزانی كێیه، ئه‌وسا تۆ داوات لـێ‌ده‌كردو ئه‌ویش ئاوی ژیانی پێتدهدا!) ژنه‌كه پێی ووت: (به‌ڵام گه‌وره‌م، تۆ هیچت پێ نییه بۆ ده‌رهێنانی ئاو و بیره‌كه‌ش قووڵه. ئیتر ئاوی ژیانت له‌كوێ بوو؟ ئایا تۆ لهیاقوبی باوكمان گه‌وره‌تری كه ئه‌م بیره‌ی بۆ به‌جێ‌هێشتووین، ئه‌وه‌ی خۆی‌و منداڵ‌و ئاژه‌ڵی لێیان خواردۆته‌وه؟) عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێ له‌م ئاوه بخواته‌وه دیسان تینووی ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، هه‌رگیز تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی من ده‌یده‌مێ ده‌بێ به‌كانییه‌ك، له‌ناخیدا ههڵدهقوڵیو ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێ‌ده‌به‌خشێ.)
ئه‌وسا ژنه‌كه پێی ووت: (گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاتینووم نه‌بێ‌و جارێكیكه نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێره ئاو به‌رم!) عیساش پێی ووت: (بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگبكهو بگه‌ڕێوه بۆ ئێره.) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (مێردم نییه!) عیساش ووتی: (ڕاست ده‌كه‌ی كه ده‌ڵێیت مێردم نییه. له‌ڕاستیدا تۆ پێنج مێردت هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌گه‌ڵی ده‌ژی مێردت نییه. ئه‌مه‌شت به‌ڕاستی ووت!) ئینجا ژنه‌كه پێی ووت: (گه‌وره‌م، من وای ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ری. باوباپیرانمان خودایان له‌م شاخه‌دا په‌رستووه، به‌ڵام ئێوه‌ی جووله‌كه ده‌ڵێن ده‌بێ ته‌نها قودس مه‌ڵبه‌ندی خوداپه‌رستی بێ.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (باوه‌ڕم پێ‌بكه ئه‌ی ئافره‌ت، كاتێ دێ كه‌وا ئێوه باوك نه‌له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌و نه‌له‌قودس ده‌په‌رستن. ئێوه‌ی سامری نازانن كێ ده‌په‌رستن، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كێ ده‌په‌رستین چونكه ڕزگاری له جووله‌كه‌وه‌یه. جا ئه‌و كاته دێت كه‌وا ئێستایه، كاتێ خواپه‌رسته ڕاسته‌كان باوك بهڕۆحو به‌ڕاستی ده‌په‌رستن، چونكه خودا ئه‌و جۆره خواپه‌رستانه‌ی ده‌وێ. خودا ڕۆحه، ئیتر له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ده‌یپه‌رستن بهڕۆحو به‌ڕاستی بیپه‌رستن.) ژنه‌كه پێی ووت: (من ده‌زانم مه‌سیح (واته ده‌ستنیشانكراو) دێت، هه‌ر كاتێ ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه.) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات!).
له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كان گه‌یشتن، سهریانسوڕما كاتێ بینییان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سیان پێیان نه‌ووت: (چیت لێی ده‌وێ؟ یاخود بۆچی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ ( ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه ناو شار، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (وه‌رن، ئه‌و پیاوه ببینن هه‌ر چیهكمكردووه پێی‌ووتم! ڕه‌نگه ئه‌و مه‌سیح بێ؟) ئیتر دانیشتوانی سوخار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و لای چوون.
له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كانی زۆریان لێ‌ده‌كردو پێیان ده‌ووت: (مامۆستا، شتێ بخۆ.) به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی دانه‌وه: (من خواردنێكم هه‌یه ده‌یخۆم كه ئێوه نایزانن.) قوتابیه‌كانی له‌نێوان خۆیاندا ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن: (ئایا كه‌س خواردنی بۆ هێناوه؟) عیساش پێی ووتن: (خواردنی من ئه‌وه‌یه خواستی ئه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ێنم كه ناردوومیو كاروباره‌كانی جێ به‌جێ بكه‌م. ئه‌ی خۆتان ناڵێن: (پاش چوار مانگ كاتی دروێنه دێ!) به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: چاوتان بكه‌نه‌وه‌و سه‌یری كێڵگه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌تا پێگهیشتوونو كاتی دروێنه‌یان هاتووه. دروێنه‌كه‌ریش كرێی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌رووبووم كۆده‌كاته‌وه بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وسا چێنه‌رو دروێنه‌كه‌ر به‌یه‌كه‌وه دڵشاد ده‌بن، ئینجا ئه‌و ووته‌یه ڕاسته كه ده‌ڵێ: (یه‌كێ ده‌چێنێ‌و ئه‌ویكه‌ش دروێنه ده‌كات.) من ئێوه‌م ناردووه بۆ دروێنه‌یه‌ك كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون، كه‌سانیتر پێوه‌ی ماندووبوون‌و ئێوه به‌ری ماندووبوونه‌كه‌یان ده‌خۆن.)
ژماره‌یه‌كی زۆر له سامریه‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره باوه‌ڕیان به‌عیسا هێنا به‌هۆی قسه‌ی ئه‌و ژنه‌وه كه ووتی: (هه‌رچیه‌كم كردبوو هه‌مووی پێ‌ووتم.) كاتێ سامریه‌كان هاتن بۆ لای، داوایان لـێ‌كرد لایان بمێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌وێ دوو ڕۆژ مایه‌وه، به‌هۆی ووشه‌كانیه‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ‌هێنا زۆر زیادی كرد، ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه بهژنهكهیان ووت: (له‌ئێستا به‌دواوه ئیتر ئێمه به‌هۆی قسه‌ی تۆوه باوه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو باوه‌ڕ ده‌كه‌ین چونكه خۆمان گوێمان لێی‌بوو، زانیمانو بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوه به‌ڕاستی ڕزگاركه‌ری جیهانه!)
چاكردنه‌وه به‌ووشه
پاش دوو ڕۆژ ئه‌وێی بهجێهێشتو ڕۆیشته جه‌لیل، چونكه عیسا خۆی ووتبوی: (پێغه‌مبه‌ر له‌ووڵاتی خۆیدا ڕێزی لێ‌ناگیرێ!) كاتێ عیسا گه‌یشته ناوچه‌ی جه‌لیل دانیشتوانی پێشوازیان لـێ‌كرد، هه‌رچیه‌كی كردبوو له‌قودس له‌جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون بینیبوویان، چونكه ئه‌وانیش له‌وێ بوون.
جارێكیكه سه‌ردانی شاری قانای ناوچه‌ی جه‌لیلیكرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ئاوی كرد به‌شه‌راب، له‌شاری كه‌فه‌رناحوم پیاوێك لهدهستوپێوهندی پادشا، كوڕێكی نه‌خۆشی هه‌بوو. كاتێ پیاوه‌كه بیستی عیسا ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی به‌جێهێشتووه‌و هاتووه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، هاته لای‌و لێی پاڕایه‌وه له‌گه‌ڵی بچێت بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو چاك بكاته‌وه. ئینجا عیسا ووتی: (باوه‌ڕ ناكه‌ن هه‌تا ئایهتو نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بینن!) لێره‌دا پیاوه‌كه ووتی: (گه‌وره‌م، وه‌ره له‌گه‌ڵم پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێ!) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه!) پیاوه‌كه باوه‌ڕی به‌ووشه‌كانی كرد‌و ئه‌وێی به‌جێ‌هێشت. كاتێ پیاوه‌كه به‌ڕێگاوه بوو هه‌ندێ له‌كۆیله‌كانی تووش بوو، مژده‌یان دایه كه كوڕه‌كه‌ی زیندووه، ئه‌ویش لێیپرسین له‌چ كاتێكدا چاك بووه‌وه، له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (دوێنێ له كاژێری یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ تایه‌كه به‌ریدا.( به‌مه باوكه‌كه زانی ئه‌و كاژێره ئه‌وكاته بوو كه عیسا پێی ووت كوڕه‌كه‌ت زیندووه. ئه‌وسا خۆی‌و خاوخێزانی هه‌موو باوه‌ڕیان هێنا. ئه‌م نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌ره نیشانه‌ی دووه‌م بوو عیسا كردی دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی بهجێهێشتو به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌لیل ڕۆیشت.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.