Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 3
له‌دایك بوون له‌رۆح
پیاوێك هه‌بوو لهفهریسیهكان ناوی نیقۆدیمۆس بوو، ئه‌ندام بوو له‌ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه‌كان. به‌شه‌و بۆ لای عیسا هاتو پێی ووت: (مامۆستا، ئێمه ده‌زانین تۆ مامۆستایه‌كی له‌لای خوداوه هاتوویت، چونكه ئه‌و نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت، كه‌س ناتوانێ بیكات گه‌ر خودای له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.) ئینجا عیسا پێی ووت: (ڕاستی ڕاستیت پێ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێت پادشاهێتی خودا ببینێت گه‌ر له‌ئاسمانه‌وه له‌دایك نه‌بێت.) نیقۆدیمۆس لێیپرسی: (مرۆڤ چۆن ده‌توانێت به‌پیری له‌دایك ببێته‌وه؟ خۆ جارێكیكه ناچێته‌وه سكی دایكی‌و سه‌رله‌نوێ له‌دایك بێته‌وه!) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ڕاستی ڕاستیت پێ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێ بچێته ناو پادشاهێتی خودا گه‌ر له‌ئاو و له‌ڕۆح لهدایكنهبێتهوه. چونكه ئه‌وه‌ی له له‌شه‌وه له‌دایك ده‌بێ له‌شه، ئه‌وه‌ش كه له ڕۆحه‌وه له‌دایك ده‌بێت ڕۆحه، كه‌واته سه‌رت سوڕنه‌مێنێ كه ده‌ڵێم: پێویسته له‌ئاسمانه‌وه له‌دایك ببنه‌وه. شنه‌با بۆ هه‌ر شوێنێ كه ئاره‌زووی لـێ‌بێت هه‌ڵده‌كات‌و گوێمان له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانرێ له‌كوێوه دێت‌و بۆكوێ ده‌ڕوات. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌شه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕۆحه‌وه له‌دایك ده‌بن.)
دیسان نیقۆدیموس پرسیاریكرده‌وه: (چۆن ئه‌مه ڕووده‌دات؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ مامۆستایه‌كی ئیسرائیلی‌و ئه‌مه نازانی! ڕاستی ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم: ئێمه ئه‌وه ده‌ڵێین كه ده‌یزانین‌و شایه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ده‌یبینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه شایه‌تیه‌كه‌مان قبوڵ ناكه‌ن. باسی شته زه‌مینیه‌كانتان بۆ ده‌كه‌م، باوه‌ڕناكه‌ن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر باسی شتی ئاسمانیتان بۆ بكه‌م؟ هیچ كه‌سێ نه‌چۆته ئاسمان جگه له‌وه‌ی له‌ئاسمان هاتۆته خواره‌وه، ئه‌ویش ڕۆڵه‌ی مرۆڤه. جا چۆن مو‌سا ماره‌كه‌ی له‌بیاباندا* به‌داره‌وه هه‌ڵواسی، به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ده‌بێ هه‌ڵواسرێ، تاوه‌كو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌بێنێ ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌سكه‌وێ.)
خۆشه‌ویستی خودا بۆ جیهان
(چونكه خودا به‌م جۆره جیهانی خۆشه‌ویست ته‌نانه‌ت تاقه ڕۆڵه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، هه‌تا هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌كه‌ن له‌ناو نه‌چن، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنن. چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارد بۆ تاوانباركردنی جیهان، به‌ڵكو ناردی تا جیهان ڕزگار بێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنێ تاوانبار ناكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ناهێنێ تاوانباركراوه، چونكه باوه‌ڕی به‌ناوی تاقه ڕۆڵه‌ی خودا نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكی هات بۆ جیهان، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه حه‌زیان له‌تاریكی كرد له‌جیاتی ڕووناكی، چونكه كرده‌وه‌یان خراپ بوو. هه‌ر كه‌سێك خراپه بكات ڕقی لهڕووناكیه، نایه‌ته لای ڕووناكی نه‌وه‌ك كرده‌وه‌كانی ئاشكرا ببێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای ڕاستیدا ده‌ڕوات، بۆ لای ڕووناكی دێت تاكو كرده‌وه‌كانی ده‌ركه‌وێت كه به‌هۆی خوداوه كراوه.(
عیسا‌و شایه‌تی یه‌حیا
دوای ئه‌وه عیسا‌و قوتابیه‌كانی ڕۆیشتن بۆ شاره‌كانی یه‌هودیه، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، ده‌ستیكرد به‌خه‌ڵك له ئاوهه‌ڵكێشان. هه‌روه‌ها یه‌حیا له‌كانی نون له‌نزیك شاری سالیم خه‌ڵكی له ئاوهه‌ڵده‌كێشا، چونكه ئاوی ئه‌وێ زۆر بوو خه‌ڵكه‌كه دههاتنو له‌وێ له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشران. هێشتا یه‌حیا نه‌خرابووه به‌ندیخانه‌وه. له‌وێدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم كه‌وته نێوان قوتابیه‌كانی یه‌حیا له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پاككردنه‌وه. جا چوون بۆ لای یه‌حیاو پێیان ووت: (مامۆستا، ئه‌و پیاوه‌ی بینیمان له‌گه‌ڵت له‌پشتی ڕووباری ئوردونه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تیت بۆدا، ئێستا ئه‌ویش خه‌ڵك لهئاوههڵدهكێشێو هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌ڕۆن بۆ لای ئه‌و!)
یه‌حیاش وه‌ڵامی دایه‌وه: (پیاو ده‌توانێ ته‌نها ئه‌وه وه‌رگرێ كه له‌ئاسمانه‌وه پێی دراوه! ئێوه خۆتان شایه‌تن كاتێ ووتم: من مه‌سیح نیم، من پێش ئه‌و نێرراوم. بووك بۆ زاوایه! به‌ڵام هاورێی زاوا ئه‌وه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدایه كاتێ گوێی له‌ده‌نگی زاوا ده‌بێ، دڵشاد ده‌بێ. جا ئه‌وه‌تا ئه‌م خۆشیه‌م هاته‌دی. ده‌بێت ئه‌و زیادبكات و منیش كه‌م.)
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه له‌سه‌رووی هه‌مووانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له زه‌ویه ئه‌و زه‌مینیه‌و هه‌ر له‌باره‌ی كاروباری زه‌مینی ده‌دوێ. جا ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه هاتووه له‌سه‌رووی هه‌مووانه، ئه‌و شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه بینیویه‌تیو بیستوویه‌تی، به‌ڵام كه‌س شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رناگرێ! ئه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ، ده‌یسه‌لمێنێ كه‌وا خودا ڕاسته، چونكه ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا به‌پێوانه ڕۆح نادات. باوك ڕۆڵه‌ی خۆی خۆشده‌وێ، هه‌موو شتێكی خستوته ژێر ده‌ستی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهڕۆڵهكه بهێنێ، ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه. ئه‌وه‌ش كه گوێڕایه‌ڵی ڕۆڵه‌كه نابێ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.