Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 21
ده‌ركه‌وتنی عیسا له‌سه‌ر ده‌ریاچه
دوای ئه‌مه عیسا جارێكیكه به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌رخست بۆ قوتابیه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ریه: شه‌معون پهترۆسو تۆما كه به دووانه ناسراوه، له‌گه‌ڵ نه‌سانائیل كه خه‌ڵكی قانای ناوچه‌ی جه‌لیل بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدیو دوو قوتابیكه كۆببوونه‌وه. شه‌معون په‌ترۆس پێی‌ووتن: (من ده‌ڕۆم بۆ ڕاو!) ئه‌وانیش ووتیان: (ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین.) ئینجا ڕۆیشتن‌و سواری به‌له‌م بوون، به‌ڵام له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت.
كاتی به‌ره‌به‌یان، عیسا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانزانی ئه‌و عیسایه. عیسا لێیپرسین: (ها كوڕینه ماسیتان پێ‌نییه؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (نه‌خێر!) ئه‌ویش پێی‌ووتن: (تۆڕه‌كانتان هه‌ڵده‌ن بۆ لای ڕاستی به‌له‌مه‌كه، ئه‌وسا ماسی ده‌گرن!) ئه‌وانیش هه‌ڵیاندا ئیتر نه‌یانتوانی ڕایكێشن له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو!
ئه‌و قوتابیه‌ی عیسا خۆشیده‌ویست به په‌ترۆسی ووت: (ئه‌وه خوداوه‌نده!) كاتێ په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بیست، خۆی داپۆشی به جله‌كانی چونكه ڕووت بوو و خۆی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه. قوتابیه‌كانیتر به‌به‌له‌مه‌كه هاتنو تۆڕه پڕ له‌ماسیه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه ئه‌وه‌نده دوور نه‌بوون له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه ته‌نها دووسه‌د باڵ نه‌بێ. كاتێ قوتابیه‌كان گه‌یشتنه كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه، بینییان وا نان دانراوه، خه‌ڵوز ئاماده‌كراوه‌و ماسی خراوه‌ته سه‌ر. عیسا پێی‌ووتن: (هه‌ندێ له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا ڕاوتانكرد!) جا شه‌معون په‌ترۆس چووه ناو به‌له‌مه‌كه‌و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر ووشكانی، سه‌دو په‌نجاو سێ ماسی گه‌وره‌ی تیادا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره زۆره‌شدا تۆڕه‌كه نه‌دڕا بوو. عیسا به قوتابیه‌كانی ووت: (وه‌رن بخۆن.) ئیتر كه‌س له قوتابیه‌كان نه‌یوێرا پرسیاری لـێ‌بكات: (تۆ كێیت؟) چونكه ده‌یانزانی ئه‌و خوداوه‌نده. عیسا هاته پێشه‌وه نانه‌كه‌ی ههڵگرتو دایپێیان، ماسیه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌مه جاری سێهه‌م بوو عیسا خۆی ده‌رخات بۆ قوتابیه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه.
عیسا له‌گه‌ڵ په‌ترۆس ده‌دوێ
دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد عیسا پرسیاری لهشهمعون پهترۆسكردو ووتی: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا تۆ منت زیاتر خۆش ده‌وێ یان ئه‌وانیكه منیان زیاتر خۆش ده‌وێ؟) ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) جا عیسا پێی‌ووت: (به‌رخه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه.) جارێكیكه لێیپرسییه‌وه: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، منت خۆش ده‌وێ؟) وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) ئه‌ویش پێی‌ووت: (شوانی مه‌ڕه‌كانم بكه.) بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسیه‌وه: (ئه‌ی شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا منت خۆشده‌وێ؟) ئیتر پـه‌ترۆس دڵگران بوو چونكه عیسـا بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسی: (ئایا منت خۆش ده‌وێ) په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ هـه‌موو شتێ ده‌زانی. تـۆ ده‌زانـی من خۆشمده‌وێیت!) دیسان عیسا پێی‌ووت: (مه‌ڕه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه. ڕاستی ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم كاتێ كه گه‌نج بووی پشتووێنه‌كه‌ت به‌ناو قه‌دته‌وه دهبهستو بۆ هه‌رشوێنێك ده‌تویست ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژده‌كه‌یت، یه‌كێكیكه پشتوێنه‌كه‌ت بۆ دهبهستێتو ده‌تبات بۆ شوێنێك كه ناته‌وێ!) عیسا ئه‌مه‌ی ووت وه‌ك ئاماژه‌كردنێك بۆ ئه‌و مردنه‌ی په‌ترۆس كه خودا شكۆدار ده‌كات. دوای ئه‌مه، پێی‌ووت: (دوامكهوه.)
په‌ترۆس ئاوڕیدایه‌وه بۆ دواوه، ئه‌و قوتابیه‌ی بینی كه عیسا خۆشیده‌ویست شوێنیان كه‌وتووه، ئه‌ویش ئه‌و قوتابیه بوو كه شانی به‌سینگی عیسا دابوو له‌كاتی نانخواردنهكهو پێی‌ووت: (گه‌وره‌م، كێیه ئه‌وه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ ده‌كات؟) كاتێ په‌ترۆس قوتابیه‌كه‌ی بینی له‌عیسای پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند ئه‌ی ئه‌مه چی لـێ‌دێ؟)
عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر بمه‌وێ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به تۆ چی؟ تۆ دوامكهوه!) ئیتر هه‌واڵ له‌نێوان برا باوه‌ڕداره‌كان بڵاوبووه‌وه كه ئه‌و قوتابیه نامرێ. به‌ڵام عیسـا ئه‌مـه‌ی به په‌ترۆس نه‌ووت: (كـه ئه‌و نامرێ!) به‌ڵكـو ووتی: (گــه‌ر بمـه‌وێ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ده‌گــه‌ڕێمه‌وه، به تۆ چی؟)
ئه‌و قوتابییه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م شتانه‌ی لێره‌دا نووسیوه، خۆیشی شایه‌تی بۆ ئه‌م شتانه ده‌دات. ئێمه‌ش ده‌زانین شایه‌تیه‌كه‌ی ڕاسته. زۆر شتی تر هه‌یه عیسا كردوویه‌تی، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر یه‌ك له‌دوای یه‌ك بنووسرایه، هه‌موو جیهان جێگای ئه‌و په‌رتووكانه‌ی تیانه‌ده‌بووه‌وه!
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.