Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 20
زیندووبوونه‌وه
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، مریه‌می مه‌جده‌لی چووه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی عیسا، هێشتا تاریك بوو، سه‌یری كرد به‌رده‌كه له‌سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه لابراوه. ئه‌ویش به‌ڕاكردن هات بۆ لای شه‌معون پهترۆسو قوتابیه‌كه‌ی تر كه عیسا خۆشیده‌ویست پێی‌ووتن: (گه‌وره‌یان له‌گۆڕه‌كه بردووه، نازانین له‌كوێ دایان ناوه!) ئینجا پهترۆسو قوتابیه‌كه‌یكه ڕۆیشتن به‌ره‌و گۆڕه‌كه. هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ڕایانده‌كرد، به‌ڵام قوتابیه‌كه‌یتر پێش په‌ترۆس كهوتو پێش ئه‌و گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه، دانه‌ویه‌وه سه‌یریكرد كفنه‌كه له‌وێ كه‌وتووه، به‌ڵام نه‌چووه ژووره‌وه. ئینجا دوای ئه‌و شه‌معون په‌ترۆس گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه‌و چووه ژووره‌وه، ئه‌ویش بینی كفنه‌كه له‌وێ كه‌وتووه. ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی به‌سه‌ری عیساوه بوو بینی به‌ته‌نها پێچراوه‌ته‌وه به‌جیا له‌شوێنی كفنه‌كه. له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كه‌یكه‌ش هاته ژووره‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه، ئه‌مه‌ی بینی‌و باوه‌ڕی هێنا. چونكه قوتابیه‌كان تا ئه‌وكاته‌ش تێنه‌گه‌یشتبوون ئه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز باسی ده‌كات، ئه‌و ده‌بێ له‌نێوان مردووان‌دا هه‌ستێته‌وه. ئیتر دوو قوتابیه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
عیسا بۆ مریه‌م ده‌رده‌كه‌وێ
به‌ڵام مریه‌م هه‌ر له ده‌ره‌وه وه‌ستاو لهسهرگۆڕهكه ده‌گریا. كاتێ كه ده‌گریا دانه‌ویه‌وه بۆ گۆڕه‌كه، سه‌یری كرد دوو فریشته به‌جلی سپیه‌وه، دانیشتوون له‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌دانرابوو، یه‌كێك له‌لای سه‌ریه‌وه ئه‌ویكه له‌لای قاچیه‌وه. لێیانپرسی: (خوشكه، بۆ ده‌گری؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه.) ئه‌مه‌ی ووت‌و ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یریكرد عیسا وه‌ستاوه، به‌ڵام مریه‌م نه‌یزانی ئه‌و عیسایه. عیسا لێیپرسی: (خوشكه، بۆچی ده‌گری؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێی؟) مریه‌میش وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی‌ووت: (گه‌وره‌م گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تا بیبه‌مه‌وه.(
ئینجا عیسا بانگیكرد: (مریه‌م!) ئه‌ویش ئاوڕیدایه‌وه‌و به زوبانی عیبری هاواری كرد: (ڕه‌بونی)، به‌واتای مامۆستا. عیساش پێی‌ووت: (مه‌مگره! هێشتا نه‌ڕۆیشتووم بۆ لای باوك، به‌ڵام بڕۆ بۆ لای براكانمو پێیان بڵێ: من ده‌چم بۆ لای باوكم‌و باوكتان، خودامو خوداتان!) ئینجا مریه‌می مه‌جده‌لی گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌واڵیدا بهقوتابیهكانو پێی‌ووتن: (من گه‌وره‌م بینی!) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێ ووتن كه پێی ووتبوو.
ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح بۆ قوتابیه‌كان
له‌ئێواره‌ی ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه، كاتێ قوتابیه‌كان له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه به‌یه‌كه‌وه بوون‌و ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر خۆیان داخستبوو، عیسا هات له‌ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه!) كاتێ ئه‌مه‌ی ووت، دهستیو لاته‌نیشتی نیشاندان، قوتابیه‌كان كاتێ خوداوه‌ندیان بینی دڵشاد بوون. ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (ئاشتی بۆ ئێوه! چۆن باوك منی ناردووه، منیش ئاوا ئێوه ده‌نێرم.) ئه‌مه‌ی ووت‌و فووی لـێكردنو پێی ووتن: (ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه، ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌به‌خشن، ئه‌وا نه‌به‌خشراوه!)
ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح بۆ تۆما
به‌ڵام تۆما، یه‌كێك لهدوانزهكه، كه ناسرابوو به‌دووانه، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان نه‌بوو كاتێ عیسا بۆ لایان هات. قوتابیه‌كانیتر پێیان ووت: (ئێمه گه‌وره‌مان بینی!) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر نیشانه‌ی بزماره‌كان به‌ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی بزماره‌كانه‌وه، ده‌ست نه‌ده‌م له‌لاته‌نیشتی باوه‌ڕناكه‌م!)
دوای هه‌شت ڕۆژ، كاتێ قوتابیه‌كانی دووباره له‌ماڵه‌وه بوون تۆماشیان له‌گه‌ڵ بوو، عیسا هات بۆ لایان‌و ده‌رگاكانیش داخرابوون، له ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه!) ئینجا به تۆمای ووت: (په‌نجه‌ت بێنه بۆ ئێره، سه‌یری دهستمبكه، ده‌ستت بێنه‌و بیده له‌لاته‌نیشتم. بێ‌باوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕداربه!) ئه‌وسا تۆما هاواری كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ندو خودام!) عیسا پێی‌ووت: (ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی منت بینی باوه‌ڕت كرد؟ خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕده‌كه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی ببینن!)
عیسا له‌به‌رده‌م قوتابیه‌كانی زۆر نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری تریكرد كه له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه. به‌ڵام ئه‌م نیشانانه نووسراون تا باوه‌ڕبكه‌ن كه عیسا مه‌سیحه، ڕۆڵه‌ی خودایه، هه‌تا ئێوه به‌هۆی باوه‌ڕهێنانه‌وه ژیان به‌ده‌ستبهێنن به‌ناوی ئه‌وه‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.