Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 19
فه‌رمانی كوشتنی عیسا
ئیتر پیلاتۆس فه‌رمانیدا عیسا ببرێت و به‌قامچی لێیبدرێت. سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له‌دڕك چنیو خستیانه سه‌ر سه‌ری، جلێكی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ركرد. لێی ده‌چوونه پێشه‌وه‌و پێیان ده‌ووت: (سڵاو! ئه‌ی پادشای جووله‌كه!)، زلله‌یان لـێ‌ده‌دا. جارێكیكه پیلاتۆس هاته‌ده‌ره‌وه بۆ لای خه‌ڵكه‌كه‌و پێی ووتن: (من ده‌ی هێنمه ده‌ره‌وه بۆلاتان تا بزانن من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم!) عیسا به‌تاجی دڕكاویو جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه، ئینجا پیلاتۆس به‌وانی ووت: (ئه‌وه‌تا پیاوه‌كه!) كاتێ سه‌رۆك كاهینهكانو پاسه‌وانه‌كان بینیان، هاواریان كرد: (له‌خاچی بده! له‌خاچی بده!) ئه‌وسا پیلاتۆس پێی‌ووتن: (ئێوه بیبهنو له‌خاچی بده‌ن، من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم!) جووله‌كه‌كان وه‌ڵامیاندایه‌وه: (شه‌ریعه‌تمان هه‌یه. به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئێمه ده‌بێ بمرێ، چونكه خۆی كردووه به ڕۆڵه‌ی خودا.)
كاتێ پیلاتۆس گوێی له‌م قسه‌یه بوو زیاتر ترسا، چووه ناو كۆشكه‌كه‌یو له‌عیسای پرسی: (تۆ خه‌ڵكی كوێی؟) به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. پیلاتۆس پێی‌ووت: (بۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكه‌یت؟ ئایا نازانی من ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م هه‌یه ئازادت بكه‌م یان له‌خاچت بده‌م؟) عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه: (تۆ هیچ ده‌سـه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه نییه، گـه‌ر لـه ســه‌ره‌وه به‌تۆیان نه‌دابێ. جـا لـه‌به‌رئه‌وه، ئـه‌وه‌ی مـنی داوه‌ته ده‌ست تۆ گـوناهێكـی گـه‌وره‌تری هه‌یه.)
ئیتر له‌به‌رئه‌مه پیلاتۆس هه‌وڵی ئازادكردنی عیسایدا، به‌ڵام جووله‌كه‌كان هاواریانكرد: (گه‌ر ئه‌مه‌ت ئازادكرد، ئیتر هاوڕێی قه‌یسه‌ر نیت. هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به‌پادشا، دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر ده‌كات.) كاتێ پیلاتۆس گوێی له‌م قسانه بوو، عیسای برده ده‌ره‌وه، ئه‌وسا له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت، له‌شوێنێك پێیده‌ووترێ به‌ردڕێژكراو به‌زمانی عیبریش گه‌باسا. كاته‌كه‌ش نزیكه‌ی دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو، له‌و ڕۆژه‌دا [[[ڕۆژی هه‌ینی]]] خۆ ئاماده‌ده‌كرا بۆ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون. ئینجا پیلاتۆس بهجوولهكهكانی ووت: (ئا ئه‌وه‌تا پادشاكه‌تان!) ئه‌وانیش هاواریانكرد: (بیبه! بیبه! له‌خاچی بده!) پیلاتۆس لێیپرسـین: (ئایا پادشاكـه‌تان له‌خاچ بده‌م؟) ئه‌وسا سه‌رۆك كاهینه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: (هیچ پادشایه‌كمان نییه جگه له قه‌یسه‌ر.) ئیتر پیلاتۆس دایه ده‌ستیان تا له‌خاچ بدرێ.
له خاچدان
ئه‌وانیش عیسایان برد‌و ڕۆیشتن. عیساش هاته‌ده‌ره‌وه‌و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرت به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ڕۆیشت كه ناسرابوو به‌شوێنی كاسه‌ی سه‌ر به‌زمانی عیبری پێیده‌وترێ (گولگۆسه)، له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو پیاو له‌خاچیاندا، هه‌ر یه‌كه له لایه‌كیه‌وه، عیساش له ناوه‌ڕاست. پیلاتۆس له‌سه‌ر خاچه‌كه دروشمێكی هه‌ڵواسی بوو له‌سه‌ری نووسرا بوو: (عیسای ناسیری پادشای جووله‌كه.) جووله‌كه‌یه‌كی زۆر دروشمه‌كه‌یان خوێنده‌وه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی عیسای تیادا له‌خاچدرابوو له‌شار نزیك بوو. دروشمه‌كه‌ش به‌زمانی عیبری‌و لاتینی‌و یۆنانی نووسرا بوو. سه‌رۆك كاهینه‌كانی جووله‌كه بهپیلاتۆسیان ووت: (مه‌نووسه: (پادشای جووله‌كه)، به‌ڵكو بنووسه: (ئه‌م پیاوه خۆی ده‌یووت: من پادشای جووله‌كه‌م.))
پیلاتۆس وه‌ڵامیدایه‌وه: (ئه‌وه‌ی نووسیومه، نووسیومه!)
كاتێ سه‌ربازه‌كان عیسایان له‌خاچدا، جله‌كانیان برد‌و كردیان به‌چوار به‌شه‌وه، هه‌ر سه‌ربازو به‌شێكی برد. هه‌روه‌ها كراسه‌كه‌شیان برد، كه سه‌رتاپا به‌بێ دروون له‌یه‌ك پارچه چنرابوو. ئینجا سه‌ربازه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: (پێویست ناكات بیدڕێنین، به‌ڵكو شێروخه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بزانین به‌ركێ ده‌كه‌وێ.)
ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه بێته‌دی: [[جله‌كانمیان له‌نێوان خۆیان بهشكردو شێروخه‌تیان له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م كرد.]] ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه سه‌ربازه‌كان كردیان.
له‌وێ له‌لای خاچه‌كه‌ی عیسا، دایكی له‌گه‌ڵ مریه‌می ژنی كلۆپا كه پووری بوو، هه‌روه‌ها مریه‌می مه‌جده‌لی وه‌ستابوون. كاتێ عیسا دایكی بینی، به ته‌نیشت ئه‌و قوتابیه‌وه وه‌ستاوه كه خۆشیده‌ویست، به‌دایكیووت: (ئه‌ی ئافره‌ت، ئه‌مه كوڕته!) ئینجا بهقوتابیهكهی ووت: (ئه‌مه دایكته.) له‌وكاته‌وه قوتابیه‌كه بردیه ماڵی خۆی.
مردنی عیسا
دوای ئه‌وه‌ی عیسا بینی هه‌موو شتێ ته‌واو بوو، ووتی: (تینوومه.) تا ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆز باسكراوه بێته‌دی. له‌وێ قاپێكی پڕ له‌سركه هه‌بوو، ئیسفه‌نجێكیان كرد بهسركهكهو بهقامیشێك به‌رزیانكرده‌وه بۆ ده‌می. كاتێ عیسا ده‌می له‌سركه‌كه‌دا، ووتی: (ته‌واوبوو!) ئینجا سه‌ری دانه‌واندو گیانی سپارد.
جا چونكه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون، ڕۆژی پاشتریش شه‌ممه‌یه‌كی مه‌زن بوو، هه‌روه‌ها تا لاشه‌كان به هه‌ڵواسراوه‌یی له‌سه‌ر خاچه‌كان نه‌مێننه‌وه، جووله‌كه‌كان داوایان له‌پیلاتۆس كرد قاچی لهخاچدراوهكان بشكێنرێ‌و لاشه‌كانیان هه‌ڵگیرێ. ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتنو هه‌ردوو قاچی ئه‌و دوو پیاوه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵ عیسا له‌خاچدرابوون. به‌ڵام كاتێ گه‌یشتنه سه‌ر عیسا، سه‌یریانكرد مردووه، ئیتر قاچیان نه‌شكاند. ئینجا یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان ڕمێكی كرد به‌لاته‌نیشتی، یه‌كسه‌ر خوێن‌و ئاوی لـێ هاته‌ده‌ره‌وه. جا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی بینی خۆی شایه‌تی ده‌دا، شایه‌تیه‌كه‌شی ڕاسته، خۆی به‌ته‌واوی ده‌زانێ كه ڕاستی ده‌ڵێ، هه‌تا ئێوه‌ش باوه‌ڕبهێنن. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌وه‌ی له‌كتێب باسكراوه بێته‌دی: [[ئێسقانێكی لـێ‌ناشكێ!]] هه‌روه‌ها له‌شوێنێكیتر له‌كتێب باسكراوه: [[سه‌یری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕمیان لـێ‌داوه.]]
ناشتنی عیسا
پاش ئه‌وه یوسف ناوێك كه خه‌ڵكی ڕامه بوو داوای له‌پیلاتۆس كرد تا ڕێیبدات لاشه‌كه‌ی عیسا به‌رێ، ئه‌م یوسفه‌ش قوتابی عیسا بوو، به‌ڵام به نهێنی چونكه له ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه ده‌ترسا، ئیتر پیلاتۆس ڕێیدا. ئینجا یوسف هاتو لاشه‌كه‌ی عیسای هه‌ڵگرت. هه‌روه‌ها نیقۆدیمۆسیش هات ئه‌وه‌ی كه له پێشا به‌شه‌و هاتبوو بۆ لای عیسا. له‌گه‌ڵ خۆی نزیكه‌ی سی لیتر بۆنی مۆڕی تێكه‌ڵاو به عودی هێنا. لاشه‌كه‌ی عیسایان هێناو له‌گه‌ڵ بۆن به‌كفن پێچایانه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ریتی جووله‌كه بوو له ناشتن. له‌و شوێنه‌ی عیسای تیادا له خاچدرا باخچه‌یه‌كی لـێ‌بوو، له باخچه‌كه‌شدا گۆڕێكی تازه‌ی لـێ‌بوو، له‌وه‌و پێش كه‌سی تیادا نه‌نێژرا بوو. هه‌ردووكیان عیسایان له‌و گۆڕه‌دا ناشت چونكه نزیك بوو، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو له‌لای جووله‌كه‌كان.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.