Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 18
گرتنی عیسا
دوای ئه‌وه‌ی عیسا له‌م ووتانه‌ی بووه‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی كه‌وتنه ڕێ‌و دۆڵی قه‌درونیان بڕی. له‌وێدا باخچه‌یه‌ك هه‌بوو خۆی‌و قوتابیه‌كانی چوون بۆ ئه‌وێ. به‌ڵام ئه‌و یه‌هوزایه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌زانی، چونكه عیسا زۆر جار له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی تیادا كۆده‌بووه‌وه. ئینجا یه‌هوزا به‌ره‌و ئه‌وێ چوو، تیپێك سه‌ربازو پاسه‌وانانی په‌رستگای له‌گه‌ڵ خۆی برد، ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك كاهینهكانو فه‌ریسیه‌كان ناردبوویانن، چراو مهشخهڵو چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو. عیسا ده‌یزانی چی به‌سه‌ر دێ، به‌ره‌و ڕوویان چوو، ووتی: (كێتان ده‌وێ؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (عیسای ناسری). ئه‌ویش پێی ووتن: (من ئه‌وم). ئه‌و یه‌هوزایه‌ی كه ناپاكی له‌گه‌ڵ كرد له‌گه‌ڵیان وه‌ستا بوو. كاتێ پێی ووتن: (من ئه‌وم) گه‌ڕانه‌وه دواوه‌و كه‌وتن به زه‌ویدا! عیسا جارێكیكه لێیپرسینه‌وه: (كێتان ده‌وێ؟) ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (عیسای ناسری.) ئه‌ویش ووتی: (پێم ووتن: من ئه‌وم، گه‌ر ئێوه به‌دوای مندا ده‌گه‌ڕێن، با ئه‌وانه‌یكه بڕۆن.) ئه‌مه‌ش بۆ هاتنه‌دی ئه‌و قسه‌یه بوو كه ووتی: (ئه‌وانه‌ی بهمنتدابوون كه‌سیان له‌ناونه‌چوو!) شه‌معون په‌ترۆس شمشێرێكی پێ‌بوو ده‌ری هێناو لهكۆیلهی سه‌رۆك كاهینهكانیداو گوێچكه‌ی ڕاستی پێ‌بڕی. ئه‌و كۆیله‌یه‌ش ناوی مه‌لخه‌س بوو. عیسا به په‌ترۆسی ووت: (شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه كێلانه‌كه‌ی! ئایا ئه‌و جامه‌ی باوكم داویه‌تی پێم نه‌یخۆمه‌وه؟(
له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی كاهینه‌كان
ئیتر تیپه سه‌ربازه‌كه‌و سهرتیپهكهیانو پاسه‌وانه‌كانی جووله‌كه عیسایان گرت‌و به‌ستیانه‌وه. یه‌كه‌مجار بردیان بۆ لای حـه‌نانی خـه‌زوری قه‌یافا كه سه‌رۆك كاهین بوو لـه‌و ساڵه‌دا. قه‌یافاش ئه‌و پیاوه بوو كه ڕاوێژی بۆ جووله‌كه‌كان كردبوو، باشتر وایه پیاوێك بمرێ له‌جیاتی هه‌موو گه‌ل.
په‌ترۆس نكۆڵی له‌عیسا ده‌كات
شه‌معون په‌ترۆس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كه‌ی تر كه سه‌رۆكی كاهینه‌كان ده‌یناسی شوێنی عیسا كه‌وت. ئه‌و قوتابیه له‌گه‌ڵ عیسا چووه كۆشكی سه‌رۆك كاهین. به‌ڵام په‌ترۆس له‌ده‌ره‌وه له‌لای ده‌رگاكه ڕاوه‌ستا. ئینجا قوتابیه‌كه‌ی تر كه سه‌رۆك كاهینه‌كان ده‌یناسی هاته‌ده‌ره‌وه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه ده‌رگاوانه‌كه‌دا كرد‌و په‌ترۆسی هێنایه ژووره‌وه. كچه ده‌رگاوانه‌كه له په‌ترۆسی پرسی: (ئایا تۆ یه‌كێك له‌قوتابیه‌كانی ئه‌م كابرایه نیت؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (نه‌خێر، له‌وان نیم.) ئاووهه‌وا سارد بوو، خزمهتكارانو پاسه‌وانان ئاگریان كردبووه‌وه‌و له‌ده‌وری وه‌ستابوون خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه، په‌ترۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه.
سه‌رۆكی كاهینه‌كان پرسیاری له‌عیسا كرد ده‌رباره‌ی قوتابیهكانیو فێركردنه‌كه‌ی. عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (به ئاشكرا قسه‌م بۆ جیهان كرد، لهكهنیشتو په‌رستگادا له‌و شوێنه‌ی هه‌موو جووله‌كه‌كان لێیكۆدهبوونهوه، هه‌موو كاتێ خه‌ڵكم فێرده‌كرد، هیچ شتێكم به‌نهێنی نه‌وتووه. بۆچی پرسیار له من ده‌كه‌یت؟ پرسیار له‌وانه بكه كه گوێیان له‌قسه‌كانم بووه، ئه‌وان ده‌زانن چیم ووتوه!) كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی ووت یه‌كێك لهخزمهتكارهكان زلله‌یه‌كی لـێ‌داو پیێ‌ووت: (ئاوها وه‌ڵامی سه‌رۆكی كاهینان ده‌ده‌یته‌وه؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه بڵێ چیم ووتووه، گه‌ر ڕاستیشم ووتووه، ئیتر بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟) ئه‌وسا حه‌نان به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه ناردی بۆ لای قه‌یافای سه‌رۆك كاهین. هێشتا شه‌معون په‌ترۆس له‌وێ ڕاوه‌ستابوو خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه، لێیان پرسی: (ئایا تۆش له قوتابیه‌كانی ئه‌و نیت؟) ئه‌ویش نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (نه‌خێر، له‌وان نیم.) یه‌كێك لهخزمهتكارانی سه‌رۆكی كاهینان زاوای ئه‌و خزمه‌تكاره بوو كه په‌ترۆس گوێی لـێ‌كرده‌وه، ووتی: (ئه‌ی له‌باغچه‌كه‌دا تۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بینی؟) دیسان په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كرد، ئینجا یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر خوێندی!
عیسا ده‌درێته ده‌ست پیلاتۆس
ئیتر به‌یانی زوو عیسایان له‌ماڵی قه‌یافاوه برد بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وایی ڕۆمهكانو ئه‌وان نه‌چوونه ئه‌و كوشكه نه‌وه‌ك پیس ببن‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه نه‌توانن به‌شداری بكه‌ن له‌خواردنی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون. ئه‌وسا پیلاتۆس هاته ده‌ره‌وه بۆ لایان‌و لێیپرسین: (به‌چی ئه‌م پیاوه تاوانبار ده‌كه‌ن؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (گه‌ر تاوانبار نه‌بووایه، نه‌مانده‌دا به‌ده‌سته‌وه.) پیلاتۆس ووتی: (ئێوه بیبه‌ن، به‌پێی شه‌ریعه‌تی خۆتان حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ن.) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (مافی ئه‌وه‌مان نییه كه‌س بكوژین.) ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی عیسا ووتبووی له‌باره‌ی شێوه‌ی مردنه‌كه‌ی بێته‌دی. ئینجا پیلاتۆس چووه ناو كۆشكهكهیو بانگی عیسای كرد‌و لێیپرسی: (تۆ پادشای جووله‌كه‌ی؟) عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا تۆ له‌خۆته‌وه ئه‌مه‌م پێ‌ده‌ڵێی، یاخود خه‌ڵكیكه ده‌رباره‌ی من ئه‌مه‌یان پێ ووتوی؟) ئه‌وسا پیلاتۆس لێیپرسی: (ئایا من جووله‌كه‌م؟ گهلهكهتو سه‌رۆك كاهینه‌كان تۆیان داوه‌ته ده‌ستی من. چیت كردووه؟) عیساش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (پادشاهێتی من سه‌ر به‌م جیهانه نییه. گه‌ر پادشاهێتی من سه‌ر به‌م جیهانه بووایه، ئه‌وسا خزمه‌تكاره‌كانم ده‌جه‌نگان تا نه‌درێمه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه. به‌ڵام پادشاهێتی من هی ئێره نییه.) جا پیلاتۆس لێیپرسی: (كه‌واته تۆ پادشای؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (خۆت ووتت من پادشام. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌دایك بووم‌و هاتووم بۆ جیهان، تاشایهتی بۆ ڕاستی بده‌م، هه‌ر كه‌سێ له‌ڕاستی بێ گوێ له ده‌نگم ده‌گرێ.) پیلاتۆس پێی ووت: (ڕاستی چییه؟) دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ووت دیسان چووه ده‌ره‌وه بۆ لای جوولهكهكانو ووتی: (من هیچ خراپه‌یه‌كی تیادا نادۆزمه‌وه! ئێوه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون له‌جه‌ژنی تێپه‌ڕبووندا گیراوێكتان بۆ ئازاد بكه‌م. ئایا ده‌تانه‌وێ پادشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازاد بكه‌م؟) هه‌موو هاواریان كرد‌و ووتیان: (ئه‌مه ئازاد مه‌كه! به‌ڵكو باراباس!) هه‌رچه‌نده باراباس دزیش بوو.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.