Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

یۆحەنا 15

من مێوی ڕاسته‌قینه‌م

(من مێوی ڕاسته‌قینه‌م، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه‌. هه‌ر لقێ‌ له‌ مندا به‌رنه‌گرێ‌ ئه‌و ده‌یبڕێته‌وه‌. هه‌ر لقێ‌ كه‌ به‌رده‌دات ئه‌و پاكیده‌كاته‌وه‌ تا به‌رهه‌می زیاتر بدات. ئێوه‌ ئێستا بێگه‌ردن به‌هۆی ئه‌و ووتانه‌ی له‌گه‌ڵتان پێیدوام. جا له‌‏مندا بچه‌سپێن‏و منیش له‌‏ئێوه‌دا. چۆن لق له‌‏خۆیه‌وه‌ ناتوانێ‌ به‌رهه‌م بێنێ‌، گه‌ر به‌‏مێوه‌كه‌وه‌ نه‌چه‌سپێ‌، ئێوه‌ش ناتوانن گه‌ر له‌مندا نه‌چه‌سپێن. من مێوم‏و ئێوه‌ش لقه‌كان. كێ‌ له‌‏مندا بچه‌سپێت‏و منیش له‌و، ئه‌و به‌رهه‌می زۆر ده‌هێنێت. چونكه‌ بێ‌ من ئێوه‌ ناتوانن هیچ شتێ‌ بكه‌ن. هه‌ر كه‌سێ‌ له‌‏مندا نه‌چه‌سپێ‌ فڕێ‌ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك لقێك‏و ووشك ده‌بێ‌، ئینجا لقه‌ ووشكه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و فڕێ‌ ده‌درێنه‌ ناو ئاگرو ده‌سووتێن. به‌ڵام، گه‌ر له‌‏مندا بچه‌سپێن، هه‌روه‌ها ووته‌كانم له‌ناوتاندا چه‌سپا، ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ‌ داوایبكه‌ن بۆتان ده‌بێ‌. به‌مه‌ باوكم شكۆدار ده‌بێ‌ گه‌ر بـه‌رهـه‌می زۆر بهێنن، به‌م شێوه‌یه‌ ئێوه‌ قوتابی منن. هه‌روه‌ك چۆن باوك منی خۆشویست، منیش ئێوه‌م خۆشویست، كه‌واته‌ له‌ناو خوشه‌ویستیه‌كه‌مدا بچه‌سپێن! گه‌ر به‌ ڕاسپارده‌كانی منتان‎كرد، له‌‏خۆشه‌ویستیمدا ده‌چه‌سپێن، هه‌روه‌ك چۆن من به‌‏راسپارده‌كانی باوكم كردو له‌ناو خۆشه‌ویستیه‌كه‌یدا چه‌سپاوم! ئه‌م شتانه‌م پێ‌ووتن تا خۆشی من تیاتان بچه‌سپێ‌و خۆشیتان به‌ ته‌واوی بێت. ڕاسپارده‌ی من بۆ ئێوه‌ ئه‌مه‌یه‌: یه‌كتریتان خۆش بوێ‌ هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‎ویستن. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه‌ مه‌زنتری نییه‌: كه‌ ژیانی خۆی بكات به‌قوربانی له‌‏جیاتی دۆسته‌كانی. ئێوه‌ دۆستی منن گه‌ر ڕه‌فتار بكه‌ن به‌وه‌ی ڕام‎سپاردوون. ئیتر به‌كۆیله‌ ناوتان نابه‌م، چونكه‌ كۆیله‌ نازانێ‌ گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام من ناوی خۆشه‌ویستم لـێنان چونكـه‌ هــه‌رچیه‌كـم لـه‌ باوكـم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن. ئێوه‌ منتان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژاردووه‌، دیاریم‏كردون تا بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن‏و به‌رهه‌مه‌كه‌تان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وسا ‏هه‌رچیه‌ك به‌ناوی من له‌باوك داوابكه‌ن ده‌تانداتێ‌. كه‌واته‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌تان پێ‌ده‌ده‌م: یه‌كتریتان خۆش‎بوێ‌.

‏ڕقبوونه‌وه‌‏ له‌‏عیساو قوتابیه‌كانی

(گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانن پێش ئێوه‌ ڕقی له‌‏من بووه‌. گه‌ر ئێوه‌ سه‌ر به‌‏جیهان بن، جیهان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن، به‌ڵام چونكه‌ ئێوه‌ سه‌ر به‌‏جیهان نین، به‌ڵكو من له‌ناوه‌ڕاستی جیهان هه‌ڵم‎بژاردوون‏، له‌به‌رئه‌وه‌ جیهان ڕقی لێتانه‌. ئه‌و قسه‌یه‌تان بیربێته‌وه‌ كه‌ پێم‎ووتن: كۆیله‌ مه‌زنتر نییه‌ له‌ گه‌وره‌كه‌ی. گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ جیهانن منیان چه‌وساندبێته‌وه‌، ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه‌، گه‌رهاتوو كاریان به‌‏ووشه‌كانم ‎كرد، ئه‌وا كار به‌‏ووشه‌كانی ئێوه‌ش ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌تان هه‌موو پێ‌ده‌كه‌ن له‌پێناوی ناوی من، چونكه‌ ‏ئه‌وه‌ی منی ناردووه‌ ئه‌وان نایناسن. من گه‌ر نه‌هاتبوومایه‌و قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌كردبوونایه‌، ئه‌وا گوناهیان نه‌ ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ بیانویه‌كیان نییه‌ بۆ گوناهه‌كانیان. ئه‌وه‌ی ڕقی له‌‏من بێت، ڕقی له‌‏باوكیشمه‌. گه‌ر له‌‏نێوانیان ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه‌ كه‌ كه‌سی‏تر نه‌یكردووه‌، ئه‌وسا گوناهیان نه‌ ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان ڕقیان له‌من‏و له‌ باوكم بووه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كارانه‌یان بینی. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌و ووته‌یه‌ بێته‌دی كه‌ له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌یاندا نووسراوه‌: [[به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێم بووه‌وه‌!]] جا كاتێ‌ یارمه‌تیده‌ر دێ‌، ئه‌وه‌ی من له‌لایه‌ن باوكه‌وه‌ بۆتانی ده‌نێرم، ئه‌و ڕۆحه‌ ڕاستییه‌ی كه‌ له‌‏باوكه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌، ئه‌و شایه‌تیم بۆ ده‌دات. ئێوه‌ش هه‌روه‌ها شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ من بوون.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.