Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یۆحەنا 13
عیسا قاچی قوتابیه‌كانی ده‌شوات
پێش جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون، عیسا ده‌یزانی كاتی هاتووه ئه‌م جیهانه به‌جێ‌بهێڵێ‌و بڕواته لای باوك، ئه‌و چۆن ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئه‌و بوون له جیهاندا خۆشیده‌ویستن، ئێستاش به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه خۆشیده‌وێن. كاتی نانخواردنی ئێواره، شه‌یتان خستیه دڵی یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی كه‌وا ناپاكی له‌گه‌ڵ عیسادا بكات، به‌ڵام عیسا ده‌یزانی باوك هه‌موو شتێكی خستۆته ژێرده‌ستی، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌خوداوه هاتووه‌و بۆ خودا‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر خوان هه‌ستا، كه‌واكه‌ی داكه‌ندو خاولـییه‌كی ههڵگرتو به‌ستی به‌ناو قه‌دیه‌وه، ئینجا ئاوی كرده له‌گه‌نێكه‌وه بۆ شوشتن، ده‌ستیكرد به‌شوشتنی قاچی قوتابیهكانیو به‌و خاولـییه‌ی به‌ناو قه‌دیه‌وه به‌ستبووی بۆی سڕینه‌وه. كاتێ گه‌یشته سه‌ر شه‌معون په‌ترۆس، شه‌معون پێی ووت: (گه‌وره‌م، تۆ قاچی من ده‌شۆیت؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (تۆ ئێستا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌م تێیناگه‌ی، به‌ڵام دوایی تێیده‌گه‌یت.) په‌ترۆس پێی ووت: (نه‌خێر، هه‌رگیز قاچم ناشۆیت!) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌گه‌ر نه‌تشۆم، له‌گه‌ڵ من به‌شت نابێ!) جا شه‌معون په‌ترۆس پێی ووت: (گه‌وره‌م، ته‌نها قاچم نا، به‌ڵكو دهستو سه‌ریشم!) عیسا ووتی: (ئه‌وه‌ی خۆی شوشتبێ، به‌ته‌واوی بێگه‌رده هیچیتری پێویست نییه، ته‌نها قاچی بشۆرێ، ئێوه بێگه‌ردن، به‌ڵام هه‌مووتان نا.) چونكه عیسا ده‌یزانی كێ له‌دواییدا ناپاكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆیه ووتی: (هه‌مووتان بێگه‌رد نین.(
دوای ئه‌وه‌ی عیسا ته‌واو بوو له‌شوشتنی قاچیان، كه‌واكه‌ی هه‌ڵگرت، سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر خوان دانیشت‌و لێیپرسین: (ئایا تێ‌گه‌یشتن له‌وه‌ی بۆم كردن؟ ئێوه پێمده‌ڵێن مامۆستا‌و گه‌وره، جا ڕاستده‌كه‌ن من وام. گه‌ر من گه‌وره‌و مامۆستاتان بم، قاچم شوشتن، ئیتر ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه قاچی یه‌كتری بشۆن. من نموونه‌یه‌كم پێدان هه‌تا ئه‌وه‌ی من بۆتانم كرد ئێوه‌ش بیكه‌ن. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كۆیله گه‌وره‌تر نییه له گه‌وره‌كه‌ی، نێرراو گه‌وره‌تر نییه له‌وه‌ی ناردوویه‌تی. گه‌ر هاتوو ئێوه ئه‌مه‌تان زانی، خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازری گه‌ر كارتان پێ‌كرد. ئه‌مه به‌هه‌مووتان ناڵێم، چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردون ده‌یانناسم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لهكتێبدایه ده‌بێ بێته‌دی كه ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، ناپاكیم له‌گه‌ڵ ده‌كات!]] ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات من پێش ڕوودانی پێتان ده‌ڵێم، تاكو كاتێ ڕوویدا باوه‌ڕبهێنن من ئه‌وم. ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێ ئه‌و كه‌سه‌ی بوێت كه من بۆی ده‌نێرم، ئه‌وه منی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش منی بوێت، ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه ناردوومی.(
ناپاكی یه‌هوزا
كاتێ عیسا ئه‌مانه‌ی ووت، له‌ڕۆحدا دڵته‌نگ بوو و به‌ئاشكرا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: یه‌كێ له‌ئێوه ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه!) قوتابیه‌كانی به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری یه‌كتریان كرد‌و نه‌یانده‌زانی مه‌به‌ستی له‌كێیه. یه‌كێ له‌قوتابیه‌كان كه عیسا خۆشیده‌ویست له‌ته‌نیشتی پاڵی دابووه‌وه، شه‌معون په‌ترۆس ئیشاره‌تی بۆی كرد تا پرسیار له‌عیسا بكات مه‌به‌ستی له‌كێیه. ئه‌ویش شانیدایه سه‌ر سینگی عیسا‌و لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئه‌و كه‌سه كێیه؟) عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و كه‌سه‌یه پارووه نانه‌كه ده‌خه‌مه ناو قاپه‌كه‌و ده‌یده‌مێ.) ئینجا پارووه‌كه‌ی كرده ناو قاپه‌كه‌و دای به یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی. پاش پارووه‌كه، شه‌یتان چووه ناویه‌وه. ئینجا عیسا پێی ووت: (خێرا بیكه ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بیكه‌یت!) هیچ كه‌سێ له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوانه‌كه له‌گه‌ڵیدا بوون، تێ‌نه‌گه‌یشتن بۆچی ئه‌مه‌ی پێ‌ووت، به‌ڵكو هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه‌وا فه‌رمانی پێ‌ده‌دا چی‌یان پێویسته له‌جه‌ژنا بۆیان بكڕێ، یاخود هه‌ندێ پاره بدات به‌هه‌ژاران، چونكه سه‌رپه‌رشتیاری سندوق بوو. دوای ئه‌وه‌ی یه‌هوزا پارووه‌كه‌ی خوارد، چووه ده‌ره‌وه، كات شه‌وبوو.
ڕاسپارده‌ی تازه
كاتێ یه‌هوزا چووه ده‌ره‌وه، عیسا ووتی: (ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆداره‌و خودا تیایدا شكۆداركرا. جا ئه‌گه‌ر خودا له‌ودا شكۆداره، به‌هه‌مان شێوه خودا ده‌یه‌وێ ئه‌ویش شكۆدار بكات له‌خۆیداو هه‌ر ئێستا شكۆداری ده‌كات. منداڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه، ئه‌وسا داوام ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشتر به‌جووله‌كه‌كانم ووت ئێستا به ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ئێوه ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم. من ڕاسپارده‌یه‌كی تازه‌تان پێڕادهسپێرم: یه‌كتریتان خۆش بوێ. هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‌ویستن، ئاوا یه‌كترتان خۆشبوێ. به‌مه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌زانن كه قوتابی منن، گه‌ر ئێوه یه‌كتریتان خۆش‌ویست.(
پێشبینیكردنی لاوازی په‌ترۆس
ئینجا شه‌معون په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌و جێیه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانی دوام بكـه‌وی، بـه‌ڵام دوایی دوام ده‌كه‌وی.) دیسان په‌ترۆس پرسـیاری لـێ‌كرده‌وه: (گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دواتكهوم؟ من ژیانم له‌پێناوی تۆ داده‌نێم!) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئایا ژیانت لـه‌پێناوی من به‌خت ده‌كه‌یت؟ ڕاستی ڕاسـتیت پێ‌ده‌ڵێم: پێـش ئه‌وه‌ی كـه‌ڵه‌شـێر بخوێنێ، تۆ سێ‌جــار نـكۆڵیم لێ‌ده‌كـه‌ی!)
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.