Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life
یاقوب 5
ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
ئێستا گوێ‌بگرن، ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بگرین‌و شیوه‌ن بكه‌ن بۆ ئه‌و نه‌گبه‌تیه‌ی به‌سه‌رتان دێت. ســامـانه‌كه‌تان گه‌نده‌ڵ بووه، به‌رگــه نایابه‌كــانتان مۆرانه لێیداوه، زێڕو زیوتان ژه‌نگ لێیداوه، ژه‌نگه‌كه‌شیان ده‌بێت به‌شایه‌ت بهسهرتانو وه‌ك ئاگر گۆشتتان ده‌خوات، ئه‌مه‌ش ئه‌و سامانه‌یه كۆتانكــردۆتهوه بۆ ڕۆژانی دوایی. ئه‌وه‌تا كرێی ئه‌و كرێكارانه‌ی كاریان كردووه لــه كێڵگهكهتانو نه‌تانداوه، هاوار دهكاتو شكاتتان لێ ده‌كات. وا هاواری دروێنه‌كه‌ران گه‌یشته گوێی خوداوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار. له‌سه‌ر زه‌وی به‌نازو نیعمهتو خۆشی ژیاون، خۆتان تێركــردووه وه‌ك به‌رخـێكی قه‌ڵه‌و بۆ ڕۆژی سه‌ربڕین. حوكمتان به‌سه‌ر بێتاوانداوهو كوشتووتانه، ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستیتان ناكات.
دانبه‌خۆ گرتن له‌ئازار
بۆیه ئه‌ی برایان دانبهخۆتانبگرن تا هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند. سه‌یر بكه‌ن چۆن جوتیار چاوه‌ڕێی زه‌ویه‌كه‌ی ده‌كات به‌رووبوومی چاكی بداتێ‌و دانبه‌خۆیدا ده‌گرێ بۆ بارانی پایزو به‌هار. ئێوه‌ش به‌هه‌مان شێوه دانبه‌خۆتان بگرن‌و ووره‌تان به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه هاتنه‌وه‌ی خوداوه‌ند نزیك بووه‌ته‌وه. ئه‌ی برایان شكات له‌یه‌كتری مه‌كه‌ن، تا حوكمتان به‌سه‌ر نه‌درێت، ئه‌وه‌تا دادوه‌ر له‌به‌رده‌رگا وه‌ستاوه. برایان، نموونه وه‌رگرن لهدانبهخۆ گرتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه له‌كاتی ئازار كه به‌ناوی خوداوه‌ند دواون خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی دانبه‌خۆیان ده‌گرن، دانبه‌خۆگرتنی ئه‌یوبتان بیستووه‌و ده‌زانن چۆن خوداوه‌ند پاداشتیدایه‌وه، چونكه خوداوه‌ند دڵنهرمیو به‌زیی زۆره.
برایان، له‌پێش هه‌موو شتێك سوێند مه‌خۆن، نه بهئاسمانو نه بهزهویو نه به‌شتی دیكه. به‌ڵكو با قسه‌تان به به‌ڵی بێت گه‌ر وابوو، به نه‌خێر بێت گه‌ر وانه‌بوو، ئه‌گینا تاوانبار ده‌كرێن.
نوێژ به‌باوه‌ڕه‌وه
گـه‌ر له‌ناوتان یه‌كێك هه‌یه لـه‌ناخۆشی بێت؟ با نوێژ بكات. گه‌ر له‌ناوتان یه‌كــێك هــه‌یه لـهخـۆشی بێت؟ با به‌گــۆرانی ستایشی خودا بكات. گه‌ر له‌ناوتان یه‌كێك هه‌یه نه‌خۆش بێت؟ با پیرانی كـۆمه‌ڵی بـاوه‌ڕداران بـانگ بكات نوێژی له‌سه‌ر بكهنو به‌ناوی خــوداوه‌نده‌وه چه‌وری بكه‌ن!. ئه‌و نوێژه‌ی به‌باوه‌ڕ ده‌كرێت نه‌خۆش چاك ده‌كــاتــه‌وه‌و خــوداوه‌نــد هه‌ڵیده‌سێنێته‌وه، گه‌ر گوناهێكی كردبێت خودا لێیخۆش ده‌بێت. لای یه‌كتری دان به‌گوناهه‌كانتان بنێن، نوێژ بكه‌ن بۆ یه‌كتری تا چاكبنه‌وه، نوێژی گه‌رمی مرۆڤی ڕاستودروست زۆر كاریگه‌ره.
ئه‌لیاس مرۆڤێك بوو وه‌ك ئێمه، به‌گه‌رمی نوێژیكرد تا باران نه‌بارێت، ئیتر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ‌و نیو باران نه‌باری له‌سه‌ر زه‌وی. ئینجا جارێكی دیكه نوێژی كرده‌وه، ئیتر باران باریو زه‌وی هاته‌به‌ر.
ئه‌ی برایان، گه‌ر یه‌كێكتان ڕێگای ڕاستی وونكردو یه‌كێكی دیكه‌تان گه‌ڕاندیه‌وه، ئه‌وا بزانن ئه‌وه‌ی گوناهبارێك بگه‌ڕێنێته‌وه له‌ڕێگای گومرایی، ده‌رونێك له‌مردن ڕزگار دهكاتو زۆر گوناهیش ده‌شارێته‌وه.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.